04/09/2013 • نوسەر: bzavpress • سه‌رنجێك له هزره‌کان و هه‌ڵوێسته‌یه‌کی خێرا له‌سه‌ریان زۆرجار گوێمان له زۆر ووته‌ی جیاواز‌و دژ به‌یه‌ك ده‌بێت سه‌رمان له دژایه‌تیه‌که‌ی سوڕ ده‌مێنێت که بۆ وا سوور ده‌بنه‌وه له‌سه‌ری، چونکه هه‌ندێك جار که‌سه‌کان یه‌ك زمان قسه ده‌که‌ن و له یه‌ك جێگه‌شدا ده‌ژین و هه‌ندێك جار یه‌ك ئامانجیشیان هه‌یه! به‌ڵام که دێین و له بیرۆکه‌و باکگراوندی ئه‌و جیاوازیانه ده‌کۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت هه‌ریه‌ك په‌روه‌رده‌کراوی هزرێکی جیاوازه وه‌یان کاریگه‌ره به یه‌کێك له‌و قوتابخانه هزریانه، هه‌موو ئه‌و هزرانه‌ش داهێنراوی مرۆڤه‌کانن هه‌ربۆیه جیاوازی زۆری تێدا به‌ده‌ر ده‌که‌ویت، لێره‌دا به پێناسه‌یه‌کی کورت ده‌چینه ناو هزره جیا جیاکانهوهو هه‌ڵوێسته‌کی کورتیان له‌سه‌ر ده‌که‌ین. به‌ڵام با پێش ئه‌وه بزانین هزر خۆی چی یه؟ هزر چی یه؟ هزر ته‌نها به‌مانای تێگه‌شتن دێت، واته کۆمه‌ڵه بیرۆکه‌یه‌که له مێشکی مرۆڤدا گه‌ڵاڵه ده‌بێت و له‌سه‌ر شتێك یان کۆمه‌ڵه شتانێك ده‌نیشێته‌وه‌و ده‌بێته بڕوایه‌کی ته‌واو لای و هه‌وڵ بۆ ئامانجه‌کانی ده‌دات. کاتێك ده‌وترێت بیرۆکه ئه‌ویش ده‌توانین لقه‌کانیشی ده‌ستنیشان بکرێت وه‌ك: ده‌رك کردن، هۆشیاری، به‌هێزی هه‌ست پێکردن، خه‌یاڵ. جگه له‌وه‌ش جۆرێتی بیرکردنه‌وه‌کانیش له‌سه‌ر بیرلێکهرهوه زۆرن، ته‌نها هه‌ندێکیان ئاماژه پێ ده‌که‌ین وه‌ك: یه‌که‌م: بیکردنه‌وه‌ی ئاسای. دووهه‌م: بیکردنه‌وه‌ی عاتفی. سێهه‌م: بیکردنه‌وه‌ی لۆژیکی. چوارهه‌م: بیکردنه‌وه‌ی وه‌رزشی. پێنجهه‌م: بیکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی. شه‌شهه‌م: بیکردنه‌وه‌ی داهێنان. ئیشی هزر هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زانیاریه‌کاندا کار ده‌کات و به‌دوای ڕێگه چاره‌دا ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵی پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی ده‌دات. ئه‌م خستنه گه‌ڕی بیر‌و هۆشیاریه‌و به ئاگابوونه کارێکی داواکراوه له مرۆڤه‌کان و هۆکاری به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێشچوونی ژیانه، به تایبه‌ت بیرکردنه‌وه‌ی داهێنان. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره خۆی پێ ڕاناگیری و ده‌ڵێ مه‌گه‌ر سه‌ره‌نجامی ئه‌و هزره جیا جیانه نه‌بووه که‌وا ژیانی هه‌زاره‌های به قوربانی خۆی کوردووه؟ وه‌ڵامه‌که‌شی بێگومان ڕاسته به‌ڵام هۆکاری ئه‌و کوشت وبڕو ناته‌باییانه‌ی که ده‌بێت هه‌ریه‌ك له ژێر هزرێکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئالیه‌تی نادروستی ئه‌و هزره‌ی که پشتی پێ به‌ستراوه هه‌روه‌ك چۆن ده‌کرێت ده‌مارگیری و شتی تریشی تێکه‌ڵاو به هزر کرابێت که له بنه‌ڕه‌تدا هزر نه‌بووه. لێره‌وه ده‌رگاکه ته‌قه‌ی لێ ده‌ده‌ین و هه‌ندێك له‌و فکرانه‌ی که ئێسته له دونیادا بره‌ویان پێ ده‌درێت، به کورتی وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کرد ڕوون ده‌که‌ینه‌وه. 1-هزری لیبراڵی هزری لیبراڵی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ووشه له دوو به‌ش پێك هاتووه‌و لاتینیه. یه که به‌مانای ئازادی دێت.Liber که ده‌رهێنراویLiberalism ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به بزووتنه‌وه‌یه‌ك داده‌نرێت که‌وا کار ده‌کات بۆ ئازادی مرۆڤه‌کان له سێ ڕێگه‌وه. یه‌که‌م: له ڕێگه‌ی سیاسی. دووهه‌م: له ڕێگه‌ی ئابووری. سێهه‌م: له ڕێگه‌ی ڕۆشنبیری. ئه‌م سێ ڕێگه‌ی که لێبراڵیهکان له ڕێگه‌یه‌وه کار ده‌که‌ن له جێگه‌یه‌که‌وه بۆ جێگه‌یه‌کی تر ده‌گۆڕێت، وه بێگومان له‌سه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی که خۆیان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه. مێژووی لیبراڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شازده وه‌یان ده‌توانین بڵێین له‌وکاته‌وه به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینی، له ئه‌وروپاوه سه‌ری هه‌ڵداو له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که له‌سه‌ر ئاین دروست بوون. هه‌ربۆیه ده‌بینین دینیان له ده‌وڵه‌ت جیا کرده‌وه‌و له ڕێگه‌ی مافی تاك و یه‌کسانی، بۆ نمونه له ڕه‌گه‌ز، په‌یوه‌ندی سێکسی، جنس. ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش له‌ناو خۆیدا جیاوازی به‌دی ده‌کرێت و ده‌توانین به دوو به‌ره بیان ناسێنین ئه‌وانیش: وه‌ك سوسیال لیبرالیزم و نێئۆلیبرالیزم. نێئۆلیبرالیزمهکان زیاتر به‌لای ئابووریه‌که‌دا ده‌چن و بوار زیاتر به‌و لایه‌نه ده‌ده‌ن، ئیتر ئه‌م لایه‌نه‌ش له ڕاستیدا جۆرێك له تێکه‌ڵی تێدا به‌دی ده‌کرێت وه‌ك له‌لایه‌ك پشتگیری خاوه‌ن سه‌رمایه‌دار کردن و به‌هه‌ژار کردنی خه‌ڵکی ئاسایی، له‌م ڕووه‌وه ده‌توانین بڵێین جۆرێك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رهئسمالیدا به‌دی ده‌کرێت، هه‌رچه‌ند له بانگه‌شه‌کانیاندا ئه‌وه ده‌رناخرێت، به‌ڵام له زه‌مینه‌ی کاری بازاڕی ئازاد‌دا ئه‌وه به ئاشکرا ده‌بینرێت. ئه‌و بازاڕی ئازاده‌ی که زۆرجار فه‌وزا دروست ده‌کات، ئه‌مانه دروستیان کردووه‌و پشتگیری ئه‌وانه که بازاڕ ئازاد بێت! وه ده‌وڵه‌ت نابێت ده‌ست وه‌رداته کاری سه‌رمایه‌داران، چونکه ده‌ڵێن که مرۆڤ له دایك ده‌بێت به ئازادی له دایك ده‌بێت وه ده‌بێت ئازادیه‌کی ڕه‌هاشی هه‌بێت. به‌ڵام که وورد ده‌بینه‌وه له‌م ئازادیه ته‌نها بۆ سهرمایهدارهکانهو هه‌ژاران ئازادیه‌کانیان ده‌بێته قوربانی ئازادی سه‌رمایه‌داره‌کان، ئه‌م ده‌سته له کوردستاندا زۆرجار به‌دیار ده‌که‌وێت و هه‌ژاران ده‌نگی نا ڕه‌زاییان به‌رز ده‌که‌نه‌وه لێی به تایبه‌ت له ڕه‌مه‌زاناندا، حکوومه‌تیش وه‌ك پشتگیری ئه‌و بیرۆکه‌یه به‌گوێره‌ی پێویست ئاوڕی لێ نه‌داته‌وه، هه‌رچه‌ند له ڕاستیشدا ئه‌و ئازادیه که وه‌ك ده‌ڵێن ڕه‌ها بێت ڕههایانهش پێی نه‌دراوه ئه‌وه‌تا ده‌بینین له ووڵاتانی ئه‌وروپا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر چاودێری به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له ووڵاتانی عه‌ره‌بی که‌متر ئه‌وه به‌دی ده‌کرێت، بۆ نمونه له کوردستاندا زۆرجار ده‌بینین به ته‌ن ده‌ست به‌سه‌ر خۆراکی به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت له کاتێکدا له ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر خواردن کاته‌که‌ی به‌سه‌رچوو زۆرتریش له پاره‌که‌ی خۆی پێی بده‌یت پێت نافرۆشن، چونکه چاودێریه‌که ئه‌وه‌نده تونده کابرای فرۆشیار له‌وه ده‌ترسێت کابرای کڕهرهر شکاتی لێ بکات وه‌یان ئاشکرای بکات که خواردنی به‌سه‌رچووی فرۆشتووه، به‌ڵام ڕههایهکهی زیاتر له نرخدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و سنوردانهنانی ته‌واوه بۆی، بۆ نمونه ئه‌و خواردنانه‌وه‌ی که زیان به‌خشه تا ئێسته نه‌توانراوه ڕێگه‌یان لێ بیگرێت وه‌ك کحولیه‌کان. بیرۆکه‌ی لیبراڵی به‌جۆرێکه هه‌رچه‌ند له ئه‌روپاوه سه‌ری هه‌ڵدا به‌ڵام هۆی کاری جدی کردن بۆی توانیان به‌جۆرێکی وا ئه‌و هزره ته‌شه‌نه پێ بکه‌ن بگات به ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپاو هه‌تا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش کرد که پابه‌ندن بهئاینیه ئاسمانیهکانهوهو هزری تایبه‌تی خۆشیان هه‌یه. بۆ نمونه هه‌ر سێ ئاینه ئاسمانیه‌کان، وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌ین. لیبراڵی ئیسلامی ئه‌و بیرۆکه‌ی که لیبراڵیه‌کان هێناویانه به‌داخه‌وه ده‌توانین هه‌ستی پێ بکه‌ین له‌ناو بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کانداو له‌ناو هه‌تا تاکی مسوڵماناندا، که زۆرجار گوێمان لێ ده‌بێت که ده‌بێت دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه، وه‌یان دینداری ته‌نها نیوان مرۆڤه‌کان و خوای گه‌وره‌یه. له‌ناو حیزبه ئیسلامیه‌کانی خۆشمان‌دا جۆرێك له‌م بیرۆکه ده‌بینرێت و هه‌ستی پێ ده‌کرێت، وه‌ك له دوا کۆنفراسی یهکگروودا باس له جیا کردنه‌وه‌ی بانگه‌واز له سیاسه‌ت کراوه، گه‌ر به ووردی له‌و جیا کردنه‌وه بده‌ین جۆرێك له جۆره‌کان ئه‌و بیرۆکه لیبراڵیهمان نیشان ده‌دات، به‌ڵام به به‌رگێکی ئیسلامی‌دا، هه‌رچه‌ند یه‌کگرتوو بڕوای به جیا کردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت نی یه‌و خۆی سیاسه‌ت ده‌کات و بۆ حوکم هه‌وڵ ده‌دات به مه‌رجه‌عیه‌تێکی ئیسلامیه‌وه، به‌ڵام ووروژاندن و باسکردنی ئه‌و جۆره جیاکردنه‌وه هزری لیبراڵیمان دێنێته یادوو هه‌بوونی ئه‌و ئاراسته هزریه. له‌ناو ئیسلامیه‌کانی تردا دیسان لیبراڵی ئیسلامی ده‌رکه‌وتوون وه‌ك: فرج فوده ، جمال البنا ، إياد جمال الدين ، سيد القمني ، أحمد صبحي منصور ، طه حسين ، وه هه‌روه‌ها زۆری تریش. هه‌رچه‌ند هزرێکی سه‌ربه‌خۆ نی یه که ناسراو بێت به لیبراڵی ئیسلامی، به‌ڵام له بیرۆکه‌ی که‌سایه‌تیه ناوداره‌کان وه‌یان هه‌ندێك که‌س له ڕیزی حیزبه ئیسلامیه‌کاندا هه‌ڵگری ئه‌و بیرۆکه‌ن وه‌یان به‌لانی که‌مه‌وه بڵێین کاریگه‌ر بوون پێی. لیبراڵی مه‌سیحی هه‌ندێك جار به‌ناوی باللاهوت التحرري، هه‌ستی پێ ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ن که فه‌لسه‌فین، وه بوار به موناقه‌شه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه له ڕاستیدا جێگه‌ی تێڕامان نی یه چونکه مه‌سیحیه‌ت خۆیان پێش لیبراڵی ده‌ستکاری دینه‌که‌یان کردبوو وه گه‌ر لێی ووردبینه‌وه لیبراڵی هه‌ر له ڕقی مه‌سیحیه‌ت دروست بوو. لیبراڵی یه‌هودی لیبراڵیه یه‌هودیه‌کان بزووتنه‌وه‌یه‌کی یه‌هودی چاکهگهرین به‌زمانی خۆیان ئه‌ڵبه‌ت، ئه‌مانیش به‌ده‌ردی مه‌سیحیه‌کان وه له نێو یه‌هودیدا ماسۆنی هه‌یه که جێگه‌ی خۆشحاڵیه گه‌ر لیبراڵی له‌ناویاندا په‌ره بسێنێت، چونکه هیچ نه‌بێت ئه‌و ئازادیه‌ی لیبراڵیه‌کان ده‌یده‌ن یه‌هودی هه‌ر باوه‌ڕی پێی نی یه. لێره‌دا له‌سه‌ر لیبراڵی ده‌توانین ئه‌وه بڵێین هه‌رچه‌ند له ئه‌وروپا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕو کوشتارو نا دادگهریانهی که پیاوانی که‌نیسه ده‌یانکرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوێسته‌کردنه له‌سه‌ری بۆ ئه‌و بیرۆکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر موفه‌کیرو که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کان دروست کردووه به تایبه‌ت ئیسلامیه‌کان! ئایه ئیسلامیش به‌ده‌ردی مه‌سیحیه‌کان کوشت و بڕیان کردبوو؟ ئایا که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کان خه‌ڵکیان به قوربانی خۆیان کردبوو؟ ئایا؟ ئایا؟ له ژماره یه‌کی گۆڤاره‌که‌مان گۆڤاری بوار هه‌ندێك له‌م ووردهکاریهمان تێدا ده‌رخستن و له یه‌کێك له چاوپێکه‌وتنه‌کاندا ئاماژه به‌وه کراوه که که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کانی ووڵاتانی ئیسلامی هه‌ژارترین که‌س بوون. هه‌رچه‌ند به نه‌زانی هه‌ندێك جار ئه‌و جێگانه‌ی که ئیسلام فه‌تحی کردوون به کوشت و بڕ وه‌سف ده‌کرێت که ئه‌مه‌ش ئێره جێگه‌ی باس کردنی نی یه ده‌کرێت شیکاری خۆی له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا باس بکه‌ین. په‌یوه‌ندی بته‌و له‌گه‌ڵ عه‌لمانی و لیبراڵی‌دا هه‌یه هه‌ربۆیه له باسه‌که‌دا هه‌ندێك جار بیر به‌لای عه‌لمانیدا ده‌چێت، به‌ڵام ئێمه له‌م باسه‌دا وازمان له عه‌لمانی هێناوه چونکه ژماره یه‌کی بوار تایبه‌ت بوو به‌و باسه‌وه. 2- هزری مارکس و لینین و شوعی ناوهێنانی به مارکس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کارل مارکس، که فه‌یله‌سوفێکی ئه‌ڵمانی بوو له ساڵی 1818 بۆ 1883 ژیاوه. مارکس به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جوله‌که‌یه‌و که‌سێکی سیاسی و نووسه‌رو چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه، کۆمه‌ڵێك کتێبی نووسی له‌سه‌ر بیرۆکه‌کانی که زیاتر بۆ ده‌سته‌ڵاتی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه، مارکس له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی فريدريك إنجلز شوعیان دامه‌زراند. هزریان له‌سه‌ر یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا بوو هه‌روه‌ك ناوی شوعی خۆشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵبه‌ت له هزری مارکس خۆیدا، به‌ڵام ئه‌و یه‌کسانیه شتێکی لۆجیکی نه‌بوو که هه‌موو که‌س وه‌ك یه‌ك بێت و ماڵ له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، هه‌رئه‌وه‌ش خۆی بۆ خۆی نایهکسانیهکهی ئاشکرا ده‌کرد. مارکس وفریدریك به پشت به ستن به سێ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی که ئه‌وانیش: یه‌که‌م: فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی، که زیاتر لایه‌نی مادی ده‌گرێته‌خۆ. دووهه‌م: ئابوری سیاسی ئینگلیز، به تایبه‌تی بیرۆکه‌کانی آدم سميث. سێهه‌م: ئیشتراکی فه‌ره‌نسی، هه‌ر له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه مارکس کاریگه‌ری ئیشتراکی فه‌ره‌نسی پێوه ده‌بینرا. لێره‌دا ته‌نها له ڕووی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌وا مارکس و هاوڕێکه‌ی پشتیان پێ به‌ستووه ناوه‌رۆکی مارکسی و شوعی ده‌رده‌خات که هه‌ر شته‌و له ووڵاتێك و له ژێرکاریگه‌ری ووڵاتێك وه‌یان که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌و ووڵاته بنیاد نرابێت ده‌بێت چۆن بێت، هه‌ربۆیه که ئه‌و دهورهشی که له کاتی خۆیدا بۆی لوا هه‌رچۆن به خێرای ڕۆشته پێشه‌وه زۆر خێراتر هاته دواوه. جگه له‌وه‌ش ئه‌و هه‌موو مه‌دره‌سه‌ی که تێیدا دروست بوو وه‌ك: مه‌دره‌سه‌ی مارکسی لینینی، ستالینی، ترۆتسکی، ماویه، تیتویه، شوعیه مهجالیسهکان، لوکسمبورغیه، زوتشیه، وه هه‌روه‌ها جگه له مه‌دره‌سه مارکسیه‌کان مه‌دره‌سی تریش وه‌ك شوعی ته‌حریری. 3-هزری سه‌رمایه‌داری سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سستمێکی ئابوری و ئامێری وه‌به‌رهه‌مهێنان له ڕێگه‌ی تاکه‌وه یان کۆمپانیهوهو دابه‌شکردنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. له‌م ڕێگه‌وه ده‌توانین بیشوبهێنن به‌جۆرێك له شوعیه‌ت و بیرۆکه‌ی مارکس. سستمی سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌ڕا به‌شوێن ڕێگه‌ی جیاوازدا بۆ به‌ده‌سهێنانی سه‌رمایه له‌و ڕێگانه‌وه که ده‌وڵه‌ت ڕێگری لێ ناکات و خۆ پاراستن له‌و شتانه‌ی که ده‌وڵه‌ت به‌ربه‌سته له ئاستیاندا وه‌ك فرۆشتنی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان. سستمی ڕه‌های نرخه‌کان و به‌ربه‌ره‌کانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرتر. ئه‌مه‌یه که دونیای ئه‌مڕۆی تێك داوه‌و هه‌ژاران هه‌ر له ژێره‌و ده‌ناڵێن و سه‌رمایه‌دارانیش گوێیان گه‌ڕ بووه له ئاست ئه‌و هات و هاواره، هه‌تا زۆرێكیش له ووڵاتان ده‌بینین مه‌یلیان به‌لای ئابووری ئیسلامی‌دا ده‌ڕوات، چونکه ئابوری ئیسلامیه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران ده‌پارێزێت له نه‌دانی ڕیباو پاره‌ی زیاده به‌سه‌رمایه‌داران. 4-هزری میکافیللی ناوهێنانی هزری میکافیللی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی نیکۆلا میکافیللی که له 1469 بۆ 1527 ژیاوه‌و له فلورنسا له دایك بووه له ئیتالیا، هه‌رچه‌ند میکافیللی خۆی به ژیانێکی ئاسایی ده‌ستی پێ کرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زانستانه‌ی که‌وا وورد خوێندبووی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب، یاسا، مێژوو، فه‌لسه‌فه توانی له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه کتێبێکه‌وه بگات به‌و هزره‌ی که به‌ناو بانگ بوو به ناوه‌که‌یه‌وه میکافیللی، هزرهکهشی به‌شیوه‌یه‌کی گشتی مێژووی بوو زۆرتر شته‌کانی تری پشتگوێ ده‌خست و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ مێژوو، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م پشت بهستنهو هه‌تا ئه‌و هزره‌کانی تریش بۆ به ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌رانبه‌ردا یان ئاشکراتر بڵێین جیهاندا. بۆیه ده‌شبینین زۆرێك له‌و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کان که به‌ناوبانگن ئێسته له‌ناویاندا ئیتالی زۆر هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو که‌لتورو کون و که‌له‌به‌ری ووڵاتانی ئیسلامی بزانن و له‌و ڕێگه‌وه زه‌فه‌ریان پێ ببه‌ن، هه‌رچه‌ند که ئێسته ئێمه ووڵاتانی ئیسلامی به نمونه ده‌هێنینه‌وه بۆ زیاتر گه‌شتنه له بابه‌ته‌که که بیری کوردان زیاتر بۆ لای خاکه‌که‌ی خۆیاندا ده‌چێت، وه‌گه‌رنا هزری میکافیللی له‌و کاته‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که فه‌ره‌نسا ده‌ستی به‌سه‌ر فلۆرنسادا گرت و میکافیللیش له سوود وه‌رگرتن له له مێژووی ڕابووردوو گه‌شت به‌و هزره سه‌ربه‌خۆیه. 5-هزری ئیلحادی ئه‌م هزره له بێ باوه‌ڕیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و بڕوا بوون ڕه‌د ده‌کاته‌وه. مه‌دره‌سه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی تایبه‌تی به‌و شێوه نی یه که فکری ئیلحادی هه‌مووی پێکه‌وه کۆ بکاته‌وه، به‌ڵام ئاشکرایه ئه‌م هزره پێش ئیسلامیش هه‌بووه وه‌ك به ده‌هریه‌کان ناسراون که ده‌ڵێن ئه‌م جهیانه سه‌ره‌تاو کۆتای نی یه قورئانی ڕاستیش ئه‌م باسه‌مان بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت{وقالوا ما هي الا حياتنا الدنيا نموت ونحيا وما يهلكنا الا الدهر وما له‌م بذلك من علم ان هم الا يظنون}الجاثیة 24 واته: بێباوه‌ڕه‌کان ده‌یانووت ئه‌م دونیا چی یه ده‌ژین و ده‌مرین سروشت و ڕۆژگاره ده‌مان ژێنێت و له‌ناومان ده‌بات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن له ڕێگه‌ی زانسته‌وه نی یه ته‌نها گومانه. جه‌ماله‌دینی ئهڤغانیش کتێبێکی هه‌یه به‌ناوی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ده‌هریه‌کان، الرد علی الدهریین، وه به‌کارهێنانی ئیلحادیش بۆ ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕیان به دین نی یه، ئیتر ده‌کرێت ده‌سته‌واژه‌ی جیا جیا به‌ده‌رکه‌ون وه‌ك لێره‌دا ده‌هری ده‌رکه‌وت گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌رچی ناوه‌کانیش جیابن، به‌ڵام هه‌مووی له ژێر ئیلحاددا یه‌ك ده‌گرن، به‌ڵام هه‌تا ناوی ئیلحاد خۆشی له قورئاندا هاتووه وه‌ك له‌م ئایه‌تانه‌دا ده‌بینرێت: {ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون ما كانوا يعملون} سورة الأعراف180 واته: هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا. لێره‌دا به ئاشکرا خوای گه‌وره ناوه‌کانی خۆی به بیر مسوڵمانان ده‌خاته‌وه‌و فه‌رمان ده‌کات که به‌و ناوانه دوعا بکه‌ن و واز له‌وانه بهێنن که که باوه‌ڕیان پێی نی یه‌و گرنگی پێ ناده‌ن به نا ئاگا له‌ڕاستی خوای گه‌وره ناویان ده‌بات. {ولقد نعلم انهم يقولون انما يعلمه بشر لسان الذي يلحدون اليه اعجمي وهذا لسان عربي مبين} سورة النحل103 واته: سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه. {ان الذين يلحدون في اياتنا لا يخفون علينا افمن يلقى في النار خير ام من ياتي امنا يوم القيامة اعملوا ما شئتم انه بما تعملون بصير}سورة فصلت 40 واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که سه‌رسه‌خت و بێ بڕوان و دژایه‌تی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌که‌ن و لێی لاده‌ده‌ن. خۆیان ناشارنه‌وه له ئێمه، باشه، ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه چاکتره یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌دڵنیایی و ئارامی و هێمنیه‌وه دێت له ڕۆژی قیامه‌تداو به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت؟! ئه‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌رچیتان له ده‌ست دێت بیکه‌ن، چونکه له ده‌ستی خوا ده‌رناچن، دڵنیاش بن خوا بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن. ده‌بینی له‌هه‌ر سێ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که هێنامانه‌وه ووشه‌ی ئیلحاد بێ باوه‌ڕ هاتووه، به‌ڵام ئه‌م بێ باوه‌ڕی و ئینکاری کردنه وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێ دان جۆریان زۆره هه‌یه بۆ نمونه باوه‌ڕی هه‌یه به‌خوای گه‌وره به‌ڵام ئینکاری شتی تر ده‌کات که ئه‌ویش هه‌ر له ژێر ئیلحادی نایباته ده‌ره‌وه وه‌ك قورئانی پیرۆز ئه‌مه‌شمان بۆ باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت {ولئن سالتهم من خلق السماوات والأرض وسخر الشمس والقمر ليقولن الله فانى يؤفكون}العنکبوت 61 موئهریخێکی ئیغریقی به‌ناوی بلوتارك وه‌ڵامێکی جوانی ده‌داته‌وه وه‌ك ده‌ڵێ( لقد وجدت في التاریخ مدن بلا حصون، و مدن بلا قصور، و مندن بلا مدارس، ولکن لم توجد أبدا مدن بلا معابد) واته له مێژوودا شارم بینی به‌بێ حصون ، شارم بینی به‌بێ باڵه‌خانه، شارم بینی به‌بێ قوتابخانه، به‌ڵام هه‌رگیز شارم نه‌دی به‌بێ په‌رستگا، یانی ئه‌وه چ باوه‌ڕێکه ئه‌وه ڕه‌د بکاته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو شته گرنگه دونیایانه زۆرجار له شاردا بوونی نه‌بووه به‌ڵام په‌رستگا هه‌بوون. هه‌روه‌ها لقی تری لێ ده‌بێته ئه‌م ئیلحادانه وه‌ك لا دینیه‌کان که ئه‌سڵه‌ن ده‌ڵێن دین مرۆڤه‌کان خۆیان دروستیان کردووه یانی هه‌ر بوونی نه‌بووه خۆی، وه لا أدري یه‌کان که نازانن هه‌یه یان نا!، وه ڕهبانیهکان که باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه به‌ڵام دینیش به گرنگ نازانن. به‌ڵام ئه‌م هزره که له ئێسته‌دا هه‌ر ئه‌و هزره‌ی پێش ئیسلام نی یه به‌ڵکو له‌ناو مه‌سیحیه‌کاندا زیاتر ئه‌مه دروست بوو له دژی مه‌سیحیه‌ت و بڕوایان وایه که دین مرۆڤه‌کان کۆت ده‌کات و ڕێگری ده‌بێت له داهێنان جا گه‌ر بێت و خۆتی لێ داماڵی ده‌توانیت پێش بکه‌ویت، که مشتومڕێکی یه‌کجار زۆری له‌سه‌ره. هه‌موو ئه‌م هزرانه هه‌ڵقوڵاوی ناوچه مه‌سیحیه نشینه‌کانن به‌ڵام له‌گه‌ڵ فراوانیان و هۆی پشتگیریان له‌لایه‌ن زۆرێکه‌وه ئیتر خۆیان لا زیاتر گه‌وره بووه‌و به پێوه‌ری خۆیان پێوایانه بۆ ووڵاتانی تریش داناوه‌و ووتوویانه دین هه‌ر دینه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه پێش بکه‌ون ده‌بێت وازی لێبهێنن و خۆتانی لێ دابماڵن، به‌ڵام له ڕاستیدا دین هه‌ر دین نی یه چونکه ئه‌حکامی شهرعهکانیان جیاوازی هه‌یه، هه‌ربۆیه کاتێك له ووڵاتانی ئیسلامی به‌دوای ئه‌م جۆره هزرانه که‌وتن بینیان هه‌م دینه‌که‌شیان له ده‌ستداو وه هه‌م پێشیش نه‌که‌وتن به‌ڵکو بۆ دواوههاتن، ئه‌و ساته‌ی که ده‌سته‌کان به ئیسلامه‌وه پابه‌ند بوون له قیمه‌ی پێشکه‌وتندا بوون و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ست پیاوانی کهنیسهوهو به‌ده‌ست شه‌ڕه‌وه ده‌یان ناڵاند له له‌نده‌ندا تا ئه‌ژنۆ له قوڕدا ده‌چه‌قی له ئه‌نده‌لوس که ئیسپانیای ئێسته‌یه هه‌موو کۆڵانه‌کان ڕووناك بوون، که ئێسته‌ش ئاسه‌واری ئیسلامی ئه‌وکاته‌ی پێوه دیاره. له ڕێگه‌ی ڕۆژههڵاتناسهکانیانهوه دیسان توانیان گورزی به‌هێز له ووڵاتانی ئیسلامی بده‌ن و داگیریان بکه‌ن و به‌سه‌رخۆیاندا دابه‌شیان بکه‌ن و وه سود له زانسته ئاینیه‌کانیش بۆ خۆیان وه‌ربگرن و به‌رگی تری به‌به‌ردا بکه‌ن و بیکه‌ن به هی خۆیان، هه‌ربۆیه ئێسته که سه‌رنج له هه‌ندێك یاساکانیان ده‌ده‌ین له ڕاستیدا ئیسلامین و پێش هه‌موو که‌س ئیسلام دایهێنانهوهو پیاده‌ی کردووه، ئه‌وانیش ئهکفهرهو ئهلحهدهیان کردووه بۆ خۆیان، نمونه ئه‌و حه‌سانه‌ی که به منداڵ ده‌درێت و مافی منداڵی له ژێردا ده‌پارێزرێت ئاشکرایه له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ردا ڕه‌زای خوای لێ بێت داهێنرا له ئه‌نجامی گریانی منداڵێک‌دا، وه‌یان سیستمی پۆست و گه‌یاندن، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن له ڕووی دیموکراسی و ئازادی خۆیانی تێدا ده‌رده‌بڕن له ئیسلامه‌وه هاتووه، ته‌نها ناوه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئالیه‌ت و شوێنی دانیشتن‌دا، که‌چی ئێسته له ئه‌وانه‌وه بۆ ئێمه دێته‌وه هێشتا ئێمه‌ش قبوڵمان نی یه! ئه‌وه‌تا زۆرێك له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی په‌رله‌مان هه‌ر بڤه‌یه! مافی ئافره‌ت که کردوویانه به موڵکی خۆیان ئاشکرایه‌و هیچ به‌ڵگه‌ی ناوێت که تا پێش ئیسلام ئافره‌ت چۆن دهچهوسایهو زینده به‌چاڵیان ده‌کردن که ئیسلام هات چۆن ئه‌و که‌لتوره‌ی گۆڕی و خۆشی بۆ ده‌کردن که به عه‌قیقه ناسراوه له ناو مسوڵماناندا دایهێناو تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر سونه‌ته، هه‌رکه‌س دوو کچ به‌چاکی به‌خێو بکات جێگه به‌هه‌شته پێ‌کرد، له هه‌موو کار‌و چالاکیه دینیه‌کانیشدا ده‌بینین ئافره‌ت هاوکاربووه له‌گه‌ڵ پیاوانداو هیچیش عه‌یب و عار نه‌بووه، له پهرستنهکانیشدا له‌گه‌ڵ پیاواندا نوێژیان کردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینینه‌وه ئافره‌ت له ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌و پێشبردنی ووڵاتداو له ووڵاتانی ئیسلامی ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقه‌یان به زیندووی له ماڵدا وه‌ك کوژراویان لێهاتووه، پشتگیری من ڕه‌هایی نی یه بۆ ئافره‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا هه‌یه‌و زۆرێك له به‌ره‌ڵایی تێکه‌ڵ کراوه‌و دژی ئه‌و ئافره‌تانه‌ش نیم که‌وا حه‌یای خۆیان ده‌پاریزن و چاودیری ماڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئافره‌ت گهرتواناکانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ کاری زۆریان پێ ده‌کریت و ده‌توانن له‌گه‌ڵ پیاواندا چمکێکی ژیان به‌رزبکه‌نه‌وه، وه‌ك ئاشکراشه هه‌ندێك کار به ئافره‌ت نه‌بێت ناکرێت له فیقهی ئیسلامیشدا گرنگی ئافره‌ت به‌سه‌ر پیاودا دراوه له‌و ڕوانه‌وه مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاری نه‌بوونی ئافره‌ت پیاوان به مه‌رجه‌وه قبوڵ بکات. 6-هزری ئیسلامی هزری ئیسلامی مانای ئه‌وه نی یه که ده‌قاو ده‌ق ئیسلام بێت، به‌ڵکو هه‌لێنجراوی بیری ئه‌و که‌سانه‌یه که هه‌ڵگری ئیسلامن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌یه‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا دایبه‌زێنن و پیاده‌ی بکه‌ن، به‌و شێوه‌یه جێگه‌و کاتیش جیاوازی هه‌یه بۆ هه‌ڵگری هزره‌که، هزری ئیسلامی واته ئیجتیهادی ژیریه بۆ ده‌قه شه‌رعیه‌کان واته ده‌کرێت هه‌ڵه‌شی تێدا ببێت، چونکه مرۆڤه‌کان مه‌عسوم نین، جیاوازی فکری ئیسلامی و ئیسلام ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی ده‌درێته پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌وه‌ی ده‌دریته پاڵ مرۆڤه‌کان، وه په‌یوه‌ندیش له نیوانیاندا هه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وی تر په‌یوه‌ندی دروست ده‌کات و ده‌بنه پشتگیر، ئیتر نه‌ك به‌و مانای که‌وا پڕواو پڕبێت. زۆرن له مێژووی ئیسلامی کۆن و نوێ‌دا بیری تیژیان خستۆته گه‌ڕو له ژێر ڕۆشنای ده‌قه شه‌رعیه‌کاندا ئیجتیهادی خۆیان کردووه، به‌بێ ماندوو نه‌بوون و تا سه‌ره‌نجام کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجاریان له‌کاتی خۆیان و دوای خۆشیاندا دروست کردووه، نزیكترینیان ئه‌و مه‌دره‌سه وهسهتیهی که زۆرێك ئێسته پشتگیریهتی و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، ئه‌و که‌سانه‌ش لای مسوڵمانه فیکریه‌کان به‌تایبه‌تی ناسراون وه‌ك: جه‌ماله‌دینی ئاڤغانی، محه‌مه‌د عه‌بده، عه‌بدولڕه‌حمان که‌واکبی، محه‌مه‌د غه‌زالی، عه‌بدولڕه‌زاق سنهوری، حه‌سه‌ن به‌نا، ئه‌بو ئه‌علای مه‌ودودی، سه‌ید قوطب، غیلانی دیمه‌شقی، حه‌سه‌نی به‌سری. وه ئیمامی عه‌لی ڕه‌زای خوای لێ بێت. وه زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا داهێنانی زۆریان کردووه له‌سه‌ره‌نجامی هزرهکانیانهوه ده‌رگایه‌ك بوون بۆ پیشکه‌وتن و وورده‌کاریه‌کانی ئه‌مڕۆ، هه‌ندێك له‌و مسوڵمانانه‌ی که‌وا ده‌ستپێشخه‌ربوون ئه‌مانه‌ن ناو له‌گه‌ڵ مه‌جالی دیراسه‌کانیان: لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هزر ئه‌نجامی ژیری مرۆڤه‌کانه‌و خۆی بۆخۆی سه‌رچاوه‌ی بنه‌بڕی کاره‌کان نی یه، جگه له‌وه‌ی که ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌وا بۆ هزره‌کان پشتی پێ ده‌به‌سترێت ئه‌وانیش کاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تیان له‌سه‌ر هزره‌کان هه‌یه، وه کاتێك بۆ سه‌رچاوه‌کانیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه ئه‌وانیش هه‌ر سه‌ره‌نجامی هزری مرۆڤه‌کان بووه ته‌نها په‌رتوکێك نه‌بێت که ئه‌ویش قورئانه، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین ده‌توانین له هزره‌کان بگه‌ین و کامیان له پێشه‌و کامیان له پاشه ڕیزبه‌ندیان بکه‌ین، به‌بی هیچ دوو دڵیه‌ك لای ئێمه ته‌نها ئه‌و هزره ڕاسته که پشت به قورئان ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعیه بڕاوه‌کاندا به‌بێ خستنه پێش ژیریه‌وه، چونکه ژیری ده‌رك به‌هه‌موو شته‌کان ناکات و جیاوازی دروست ده‌کات، بوونی ئه‌و ههمووهزرهش ڕاستی ووته‌کانمان ده‌رده‌خات، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه نه‌ده‌بوو ئه‌و هه‌موو هزره جیا جیایه هه‌بوایه، به‌ڵام ژیریش سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ده‌رك پێ کردنه هه‌ربۆیه خوای باڵا ده‌ستیش پشت گوێی نهخستووهو به‌شی خۆی له ده‌قه شه‌رعیه‌کاندا بۆ هێڵاوه‌ته‌وه تا ئه‌سپی خۆی تێدا تاو بدات، هه‌ربۆیه که سه‌یری قورئان و سه‌رچاوه زانیاریه قورئانیهکان ده‌که‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که قورئان له‌سه‌دا هه‌شتای ڕوون و بڕاوه‌یه، به‌ڵام له سه‌دا بیسته‌که‌ی تر لێك چووه‌و مانای جۆراو جۆر هه‌ڵده‌گرێت، کاتێك که مرۆڤه‌کان دێن و لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌که‌ن ژیری پێ ئاو ده‌ده‌ن و ڕێگه‌ش بۆ خه‌ڵکی ڕۆشن ده‌که‌ن و کاریگه‌ری نا دروستیشی له‌سه‌ر ئه‌و له سه‌دا ههشتاکهی تریشی نابێت، وه‌ك له ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ی که دروست بوون و بوونه‌ته چرای ڕووناکی بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان و ئه‌و زانایانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسمان کردن، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ندێك زیاده ڕۆیان له سه‌دا بیسته‌که کردووه ده‌ستیان بۆ کارانێك بردووه که خۆی بۆ خۆی بڕاوه بووه‌و پێویستی به ئه‌زیه‌ت نه‌کردووه، له‌سه‌ره‌نجامیشدا ده‌ستیان له هه‌مانه‌که‌وه ده‌رچووه‌و بێ باوه‌ڕ بوون به ئاینه‌که‌و خۆیان به قوربان هزرهکهیان کردووه، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که بڕاوه‌یه له ئایندا، چونکه هزر ناتوانێت باشتر له‌و دابهێنێت هه‌روه‌ك له ئیعجازه‌کانی قورئان و سونه‌تدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌وه‌ی که تا ئێسته باسمانکردن بۆ یه‌ك ژماره‌ی گۆڤار زۆره وه‌گه‌رنا ووردهکاریهکانمان له‌بیری نه‌چووه چ له‌سه‌ر هزری ئیسلامی وه‌ك ئه‌و لقانه‌ی که لێی بووه وه‌ك، علمی که‌لام، ئه‌شاعیره، موعته‌زیله، سه‌له‌فی، قورئانیهکان، وه هه‌روه‌ها. وه له‌سه‌ر هزره‌کانی تریش بێگومان وورده‌کاری زۆر هه‌ڵده‌گرن، به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی ئه‌و هزرانه‌ش به‌یه‌که‌وه بۆ نمونه لیبراڵی و عه‌لمانی وه هه‌روه‌ها جگه له‌وانه‌ش که ناویمان هه‌ر نه‌هێنان وه‌ك وهتهنیهکان، به‌ڵام ئێمه بۆ ده‌رگا کردنه‌وه بۆ نووسه‌رانی تر‌و قسهوباسکردنی زیادوو وورد ئه‌وه‌نده‌مان به‌به‌س زانی چونکه زیاتر به‌لامانه‌وه ئه‌م باسه ده‌رگایه‌که نه‌ك کۆتایی.