04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شعڕێك من دەنوسێتەوە
جاران من شیعرم دەنوسی
کەتۆ رۆشتی ئێستا ئەو من دەنوسێ
بێ مەروتیم نەکرد بۆ دەستێ
بەڵام زەمەن بەرەو ئاسمان دەمفرنێ
ئەگەڕ ڕۆشتی خوات لەگەڵ
دڵنیابە یادگاریەکانم وان لەگەڵ
دنیایەك هەیە؛ مەترسە گەر هاتیەوە لەگەڵ
پەڕپەڕەی حوری خۆمی و تا ئەبەد دەتکەمە هاودەم
ئەی شەمعی خەمی ئاڵۆز
ئەی زێدی ژوانی دنیایەك سۆز
سیمای ئەوینی راز.. عەنبەری بۆنخۆش گێلاخەی سەوز
ئەی سازی ئەوین.. ناسازی دڵی منی باز
شیعر مەکە بە پەیامت؛ یاخیم مەکە
چونکە ئەوکات کەتۆم ناسی شیعرم نوسی
گەر وابکەیت شیعر دەبێتە نێزە
ئیتر شیعر من دەنوسێتەوە