شیعری : ڕۆسته‌م خامۆش
09/11/2016 نوسەر: bzavpress

شیعری : ڕۆسته‌م خامۆش

  
له‌ هه‌ر شوێنێ
ژان بگا به‌ ڕۆحـی زارۆ
بێ ده‌نگ نابم
 شیعرێكی نوێم
 به‌ خێرایی ده‌كا چـرۆ
دڵم چه‌شنی
ئاگردانـی پڕ له‌ پشكـۆ
وام لێ ده‌كا
كه‌ زمانم هه‌ر بێته‌ گـۆ

  كـۆیـه‌       19/8/2016