04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكه‌وتننامه‌ی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی عێراقی و ئێرانی دێته‌وه ناو په‌رله‌مانی عێراق
ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند به‌مه‌رج سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه جارێكی دیكه رێكه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكه بێته‌وه ناو په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به ()ی راگه‌یاند: لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی وه‌رگرتووه جارێكی دیكه رێكه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و ئێران له‌باره‌ی زیندانیانه‌وه بێته‌وه ناو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوای كردووه ره‌زامه‌ندی لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ و یاسایی له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌كه وه‌ربگرێ.
باسی له‌وه‌ش كرد رێكه‌وتننامه‌كه له24/4/2011 له‌نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدراوه پێویست بوو بێته ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێ، به‌و هۆیه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی زیندانیانه پێویسته بوو لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری تێدا بكرایه به‌ڵام ته‌نیا هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه و یاسایی به‌شداریان تێدا كرد، كاتێكیش هاته ناو په‌رله‌مانی عێراق دوای یه‌كه‌م خوێندنه‌وه ده‌نگی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ په‌سه‌ند كردنی هه‌ر یاسایه‌ك له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا پێویسته به‌سێ قۆناغدا بڕوا، كه بریتین له‌قۆناغی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ناره‌زایه‌تی نه‌بوو ده‌چێته خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و دوای ئه‌وه قۆناغی ده‌نگدان دێ، به‌ڵام هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ناره‌زایه‌تی هه‌بوو ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ده‌نگدان ده‌رنه‌چوو ئه‌وا نابێ له‌ناو وه‌رزی یاسادانان بمێنێ و له‌وه‌رزی یاسادانانی نوێی په‌رله‌مان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ناره‌زایه‌تی له‌سه‌ربوو خرایه ده‌نگدانه‌وه و ده‌رنه‌چوو ئه‌مه وای كرد ئاڵوگۆڕی زیندانیه‌كان له‌نێوان عێراق و ئێران نه‌كرێ.
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتننامه‌ی عێراق - ئێران له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی زیندانیه‌كانه‌وه خسته به‌رده‌می لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكات و ماوه‌ته‌وه لیژنه‌ی یاسایی كاری له‌سه‌ر بكا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی پێشتر كرا پێویست بوو ئه‌و یاسایه بێته لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، چونكه ئێمه هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك دێته ناو لیژنه‌كه‌مان پێش ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێ لۆبییه‌كی بۆ دروست ده‌كه‌ین به‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك له‌ناو كوتله‌ی خۆی پاڵپشتییه‌ك بۆ یاساكه كۆده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان هه‌ردوو وڵات لۆبییه‌كی بۆ دروست ده‌كه‌ین به‌و هۆیه‌ی ئه‌مه دۆخێكی مرۆڤانه‌یه، كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ئه‌نجام بدرێ.