05/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانییه‌ی خۆی كرد به‌كچ موسڵمان بوو
ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانییه‌ی ره‌گه‌زی خۆی گۆڕی بۆ كچ، موسڵمانبوونی خۆی راگهیاندو شوی كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، لۆرێنزی كچه سه‌ربازی ریزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا كه پێشتر ره‌گه‌زی خۆی لهكوڕهوه گۆڕی بۆ كچ موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه بلاویكرده‌وه كه لۆرێنز شوی به‌كه‌سێكی موسڵمان كردووه‌و گۆڕینی ره‌گه‌زی خۆشی له‌پیاوه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بلاوكرده‌وه كه لۆرێنز پێشتر‌و له‌ساڵی 2010 ره‌گه‌زی خۆی لهكوڕهوه گۆڕی بۆ كچ و ساڵی رابردووش په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بووه كه موسڵمان بووه، پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات دوو جار موماسهرهی سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه‌و هی كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش بلاوكراوه‌ته‌وه كه لۆرێنز بهههمۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بریاریدا ببێته موسڵمان و ئێستاش باڵا پۆشه.
د.ع