05/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ شه‌ڕی ناوخۆ
گه‌رچی شه‌وی رابردوو مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی " عه‌تا سه‌راوی " گوتوویه‌تی رای خۆیه‌تی و ته‌عبیر له بۆچوون و بڕوای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ناكات و هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی به ئارام ناو برد ، به‌ڵام به داخه‌وه له‌سه‌ر شانۆی راستیدا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینرێت .
عه‌تا سه‌راوی كه ده‌ڵێت ئه‌وه به‌س رای خۆی نیه و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی حیزبه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه و بڕوایان پێیه‌تی ، ئه‌مه نابێ به داوایه‌كی لێبووردنی سه‌رزاره‌كیی قه‌ناعه‌ت بكه‌ین و چاره‌نووسی هه‌رێمه‌كه بده‌ینه ده‌ست كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی هه‌رزه‌كار كه به ئاره‌زووی خۆیان یاری پێ بكه‌ن ، چونكه ئه‌وه‌ی ناوبراو رایگه‌یاندووه ، گوزارشتێكه له راستیی ئه‌و باڵه به‌هێزه‌ی ناو یه‌كێتیی كه له‌ماوه‌ی شۆڕشی شاخ و شه‌ڕی ناوخۆدا ئیداره‌ی جه‌نگێكی خوێناوییان كردووه و له هیچ رێگایه‌ك نه‌سڵه‌میونه‌ته‌وه بۆ سه‌ركوت كردنی نه‌یاره‌كانیان .
كاتێ كه روو ده‌كاته ئیسلامیه‌كان و ئۆپۆزیسیۆن و رایده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی یه‌كێتیی بسێنن زۆر سه‌هون ، لووله‌ی تفه‌نگه‌كانمان هی حه‌فتاو شه‌شه و له دوو هه‌زار و بیستیش شه‌ڕی ئه‌وانی پێ ده‌كه‌ین " . یا كاتێ ده‌ڵێ " ئێمه بیست ساڵ له‌گه‌ڵ پارتی شه‌ڕی یه‌كتریمان كرد له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا ، ئێستا هه‌روا ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی به‌كرێگیراوانی ئیخوان موسلمین ده‌كه‌ین ؟ " یا زۆر به راشكاوانه ده‌ڵێت :" هێز نیه كه له (100% ) ده‌نگه‌كان بهێنێت ، ده‌سه‌ڵات له یه‌كێتیی بسێنێت ".
به‌ڕاستیی پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك له دژی یه‌كێتیی بگیرێته به‌ر و ئۆپۆزیسیۆنیش توێژینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات :
1. كاتێ ئه‌وان خۆیان به ئه‌ندامێكی كاریگه‌ریی سۆسیال دیموكراتی نێو ده‌وڵه‌تی و عه‌یار 24 ده‌زانن ، دیاره ( مام جه‌لال ) یش كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئه‌و رێكخراوه‌یه ، نابێ ئه‌و بابه‌ته هه‌ر به ساده‌یی و قسه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كیی تێپه‌ڕێت ، به‌ڵكو پێویسته كۆی پارت و ئۆرگانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تێبگه‌یه‌نرێت ئه‌مه ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه‌تانه كه به‌و شێوه شۆڤینییه ئاماژه به پرۆسه‌ی دیموكراتیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و هه‌ر له ئێستاوه ئه‌نجامی پرۆسه‌كه قبوڵ ناكات ، ماده‌م خۆی تێیدا سه‌رنه‌كه‌وێت ، ئایا ئه‌مه له كوێی فیكری سۆشیال دیموكراتدا یه‌كده‌گرێته‌وه كه حیزبێك هه‌تا بینه‌قاقای غه‌رق بكات له شریتی ( BKC ) و موشه‌كی ( RBG ) و ئێستاش خاوه‌نی هه‌زاران میلیشیای حیزبیه و خاوه‌نی پێشكه‌وتووترین چه‌كه ؟
2. پێویسته له دادگای فیدراڵی عێراق و دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌م دۆسیه‌یه پێشكه‌ش بكرێت ، چونكه عه‌تا سه‌راوی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆرینه‌ی یه‌كێتیی به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كاته‌وه ، پێشینه‌ی ئه‌و حیزبه‌ش له‌و رووه‌وه ده‌ری خستووه كه حیزبێكی شه‌ڕه‌نگێزی مه‌ترسیداره و ئه‌زموونێكی تاڵی پێشكه‌ش كردووه .
3. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی له زمانی مه‌لا به‌ختیاره‌وه به‌سه‌رزاره‌كیی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه گوزارشت له رای حیزبه‌كه‌یان ناكات ، بۆ نیه‌ت پاكییان عه‌تا سه‌راوی و ئه‌وانه‌ش وه‌كو ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه ، له كاری حیزبیی سڕ بكات و مه‌رجیان له‌سه‌ر دابنێت كه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه له‌ناو حیزبه‌كه‌یاندا جێگه‌ی نابێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه كه له هه‌فته‌ی ئارامی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا یه‌كێتیی به سه‌ركردایه‌تیی و كادیرانیه‌وه خه‌ریكه كۆنترۆڵی خۆیان له ده‌ستداوه و له ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی رابردوودا شه‌ڕی خوێناوییان له دژی لایه‌نگرانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ست پێكردووه ، جا نازانین به قسه سه‌رزاره‌كییه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار باوه‌ڕ بكه‌ین یا به حه‌قیقه‌تی سه‌ڕ گۆڕه‌پانی عه‌تا سه‌راوی و ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ؟!
4. ئه‌وه‌ی كه عه‌تا سه‌راوی باسی كردووه حه‌قیقه‌تی بیركردنه‌وه‌ی زۆرێك له سه‌ركرده و كادیره‌كانی یه‌كێتییه و ناوبراو له‌وه‌دا راستگۆیه ، ئه‌وان ده‌ستیان له خه‌زێنه‌ی خه‌سره‌ودایه‌و به قه‌ولی مه‌لا به‌ختیار ژێرخانه‌كانیان پڕكردووه له دۆلار ، ئه‌وان هه‌میشه به لۆژیكی هێز قسه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیان ، نه‌ك به هێزی لۆژیك ، ئێستاش دیكتاتۆران و كۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بیی به هاوپه‌یمانێتیی زایۆنیزنیستی جیهانیی ده‌یانه‌وێت بۆ له‌باربردنی به‌هاری دیموكراسی ناوچه‌كه مۆدێلی عه‌بدولفه‌تاح سیسیی كوده‌تاچیی و مۆدێلی به‌شاری خوێن‌ڕێژ سه‌ر بخه‌ن ، ئه‌مانه‌ی كوردستانیش كه ده‌مێكه ده‌ستیان تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوده‌تاچیانی میسر و هاوسۆزیشن له‌گه‌ڵ به‌شاردا ، دڵییان گه‌رم بووه و تای ئه‌و رووداوانه‌یان پێگه‌یشتووه و وا ده‌زانن ده‌توانن میلی كاتژمێره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ پێش 17 ی شوبات ، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بترسێنن ، نازانن تازه دیواری ترس و تۆقاندن رووخاوه و به زۆری ئاگر و ئاسن ناگه‌ڕێته‌وه . ئه‌مانه له حساباتیاندا هه‌میشه به هه‌ڵه‌دا ده‌چن و به مۆدێلی دیكتاتۆران سه‌رسامن ، به‌ڵام تازه مۆدێلی تاغوت و دیكتاتۆران له ناوچه‌كه‌دا كارتێكی دۆڕاوه و ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆی ، دڵنیابێت گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو ده‌كات !!
5. هه‌روه‌كو له‌و خاڵی پێشوودا ئاماژه‌مان پێدا ، كاتێ مۆدێلی كوده‌تای سیسیی له كوردستان له لایه‌ن میدیای ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رگریی لێ ده‌كرێت ، ئه‌مه ته‌نها به ساده‌یی سه‌یری ناكرێت ، ئه‌مه ئێستا وه‌كو نه‌خشه رێگای ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه له دژی بیركردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ، كاتێ میدیای ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێ عه‌لمانیی شۆڤینیی و تووندڕه‌وی په‌ڕگیر پشتیوانی له كوشتاری مانگرتوانی میسر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیموكراسیی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه به‌رگرییه له خۆیان چونكه ئه‌مانیش هه‌مان رێگه‌یان له دوای خۆپیشاندان و مانگرتنی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان گرته‌به‌ر و تۆپ و تانك و زرێپۆشیان هێنایه ناو شاره‌كان ، چونكه كت ومت ئه‌وه‌ی عه‌تا سه‌راوی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له میسر روویدا . ئه‌مانیش هه‌روه‌كو عه‌لمانی و لیبراڵه شكست خواردووه‌كانی كۆی پێنج هه‌ڵبژاردنی دوای شۆڕشی 25 ی یه‌نایه‌ری 2011 كه تیایدا دۆڕان ، هه‌روا بیرده‌كه‌نه‌وه ، كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا قبوڵیانه و ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن سه‌ركه‌وت كوده‌تا ده‌كه‌ن !!
6. بابه‌تێكی تری مه‌ترسیدار له‌م هاوكێشه‌یه‌دا نه‌وت و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه جیهانیه‌كانه ، ده‌مێكه ئۆپۆزیسیۆن ئه‌م پرسه باس ده‌كات و ده‌سه‌ڵات خۆی لێ ده‌دزێته‌وه و پاره‌ی نه‌وت به تاریكیی و نادیاریی له ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه‌ی كوردستاندا ماوه‌ته‌وه ، ئه‌مه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ كۆی پرۆسه‌ی دیموكراتیی خه‌ڵكی كوردستان ، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهانی سێیه‌م كه خاوه‌نی نه‌وتن زۆربه‌ی زۆریان دیكتاتۆرین و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان نایانه‌وێت پرۆسه‌ی دیموكراسیی و شه‌فافیه‌ت تیایاندا سه‌ركه‌وتوو بێت ، چونكه له وه‌ها حاڵه‌تێكدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان وه‌كو تاڵانكارێك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خاڵێكی نادیاری كۆمپانیاكانی نه‌وت - كه ئاسانكارییان بۆ كراوه - له بری ئه‌وه پارێزگاریی له كورسی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دوو لایه‌نه‌یه ، ده‌سه‌ڵات ده‌بێته پۆلیسی به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكانی نه‌وت ، ئه‌وانیش وه‌كو كۆمپانیای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جیهانی سه‌رمایه‌داریی كورسی دیكتاتۆران ده‌پارێزن ، كه بۆ كوردستانیش ئه‌م ناشه‌فافیی و گه‌نده‌ڵییه‌ی له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و سامانه‌كه‌یدا هه‌یه ، زه‌نگێكی ترسناكه بۆ پشتیوانیی كۆمپانیاكانی نه‌وت له پشتیوانیی ئه‌وان بۆ گه‌نده‌ڵیی و مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه دواكه‌وتووه‌ی كوردستاندا ، هه‌روه‌كو ساڵی رابردووش له‌سه‌ر نه‌دانی كرێی كۆمپانیاكان له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی كوردستان هه‌رێمیان برده لێواری جه‌نگ و بۆ چاوبه‌ستیش میدیاكه‌یان باسی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان ، كه دوای رێكه‌وتنیان له پایته‌ختێكی ئیقلیمیدا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه نه شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و نه دیكتاتۆریه‌تی مالیكی هیچی نه‌ما !!
وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م قسانه‌ی عه‌تا سه‌راوی ساده نین ، ئه‌مه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی دیكتاتۆرانی ناوچه‌كه‌یه له دژی چاكسازیی و به‌هاری دیموكراتی ، كاتێ له میسر جێبه‌جێ ده‌كرێ و له سوریا { 3 } ساڵه خوێن رشتن به‌رده‌وامه و لێره‌ش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی به ئاشكرا باسی لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ده‌كات بۆ له‌باربردنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ، ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆن به جدیی حیسابی بۆ بكه‌ن و به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن ، چونكه تووندوتیژیی تای به‌رزی حیزبه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ئاماژه‌ی خه‌ته‌رناكه به‌وه‌ی ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ست نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو په‌له‌قاژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسی و ئاماده‌ی خوێن رشتنن ، به‌ڵام ئه‌وان له‌وه‌دا زۆر هه‌ڵه‌ن كه كوردستان میسر نیه و سروشتی خه‌ڵكی كوردستانیش له هیچ قۆناغێكدا سته‌مكارییان قبوڵ نه‌كردووه ، هه‌تا له دوای به‌هاری دیموكراسی ناوچه‌كه قبوڵی بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش بیه‌وێت له‌و بواره‌دا خۆی تاقی بكاته‌وه ، زیانی كه‌مه‌رشكێنی پێده‌گات و شاخی خۆی ده‌شكێنێت و دووریش نیه سه‌ری خۆی بخوات !!