لە بیاننامەیەکی نارەزایدا کە کۆپییەکی بۆ بزاڤ نێردراوە .. تیایدا هاتووە
ئێمه وه‌كو كومه‌ڵێك رۆشنبیری گه‌رمیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایِی خۆمان خستووه‌ته ڕوو له دژی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆشنبیری كه‌لار .. كه په‌لاماری دوو فه‌رمانبه‌ری خۆی داوه , یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كان له ره‌گه‌زی (كچ)ه كه ئه‌مه‌ش ره‌فتارێكی ناشارستانییه .. و نابێ له ئاستی بێ ده‌نگ بین بۆیه داواكارین له سه‌لاحی كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری گه‌رمیان هه‌رچی زووه ناوبراو رووبه‌رووی دادگا بكاته‌وه‌و له پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته .چونكه ئه‌و رووداو ره‌فتارانه خزمه‌ت به رۆشنبیری گه‌رمیان ناكات
ئه‌مه‌س ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه
به‌رێز : سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
به‌رێز : به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان
به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی
به‌ڕێزان:
ماوه‌یه‌كه له میدیا‌و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی جیاجیا
له‌سه‌ر كێشه‌و ناكۆكی نێوانی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆشنبیری كه‌لارو
فه‌رمانبه‌ره‌كانی بڵاوده‌كرێته‌وه . دوای به دواداچوونمان بۆ كێشه‌كان
ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن به شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا
دووجار په‌لاماری دووفه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی داوه ,كه بۆ
یه‌كه‌میان زۆری لێداوه‌و شانازیشی پێوه ده‌كات. دواتریش په‌لاماری
ئافره‌تێكی فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ی داوه‌و جنێوبارانی كردووه كه
ئه‌مه‌ش به پێی یاسای توندوتیژی دژ به ژنان پێشێل كارییه‌كی زه‌قه
به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی ئافره‌تان. بۆیه بڕوامان وایه به‌رده‌وامی ئه‌م
دۆخه جگه له زیان پێگه‌یاندن به ڕۆشنبیری هاوكات هۆكارێكیشه بۆ
پاشه‌كشه‌ی پرۆسه‌ی داهێنان و نوێگه‌ری له ناوچه‌كه‌دا. بۆیه له
گۆشه‌نیگای هه‌ست كردنمان به به‌رپرسیارێتی داوا له به‌ڕێزان
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و
هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری
فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری كه‌لار له پۆسته‌كه‌ی دووربخانه‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی
یاسایی بكانه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ .
به‌ئیمزای :
1- سۆران نه‌دار : شاعیر‌و نووسه‌ری نوێخوازی كوردستان .
2- لاوان ئه‌حمه‌د : سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ
3-ساڵح میروه‌یس : چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
4- كاوه گه‌رمیانی : سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ
5- سه‌نگه‌ر حه‌مید: په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده
6- محه‌مه‌د ساڵح عزیز : به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی له گه‌رمیان
7- زیاد محه‌مه‌د : فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌ی گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ
8- كارزان عوسمان كه‌لاری : رۆژنامه‌نووس
9- شه‌عبان كوڵه‌جۆیی : په‌یامنێری رادیۆی یه‌كگرتوو له گه‌رمیان
10- محه‌مه‌د فه‌ریق : كامێرا مانی كوردستان t.v
11- شه‌یما جه‌مال : چالاكوانی ئافره‌تان
12- ئارام ئیكرام : رۆژنامه‌نووس
13 – مه‌ریوان حه‌سه‌ن : په‌یامنێری گه‌رمیانی nrt
14-ڤیان صابر : سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژ به‌ژنان
15 – شه‌رمین عه‌لی : رۆژنامه نووس
16- ده‌ریا عه‌زیز محه‌مه‌د : په‌یامنێری گه‌رمیانی رادیۆی خه‌ڵك
19-6-2013