06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ڕه قسه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی دواخست بۆ شه‌ممه
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواركردنی خزمه‌تی خانه‌نشینی سه‌ربازی و چاودێری خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌تی په‌سه‌ند كرد‌و شه‌ڕه قسه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست بۆ شه‌ممه.
ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌بزاڤی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 5ی ئه‌یلول، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆی 11 مادده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نیا هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی خانه‌نشینی سه‌ربازی و یاسای چاودێری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی په‌سه‌ند كرد و به‌هۆی شه‌ڕه قسه‌ی دوو په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه دواخرا.
ئه‌وه‌شی گوت په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی خانه‌نشینی سه‌ربازی بایه‌خێكی زۆری هه‌یه بۆ چینی سه‌ربازان به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌به‌شێكی مادده‌ی 6ی هه‌مواركراوی یاساكه ژماره 3ی ساڵی 2010 په‌سه‌ند كرابوو یاساكه كه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له 1994ه‌وه خزمه‌تیان كردووه تا په‌یوه‌ندی كردنیان به‌سوپای عێراقه‌وه له‌دوای 2003ه‌وه ئه‌و ماوه‌یان بۆ خزمه‌تی خانه‌نیشینی هه‌ژمار ده‌كرێ.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌یاساكه‌دا مه‌رجی دانانی ئه‌و خزمه‌ته ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری ئه‌و خزمه‌ته بكات و وه‌زاره‌تی به‌رگری ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێ له‌سه‌ری.
روونیشیكرده‌وه، دووه‌م خاڵی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاسای چاودێری كه‌مئه‌ندامان (خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئافره‌ت و خێزان و منداڵ، ته‌ندروستی، مافی مرۆڤه‌وه پێشكه‌ش كرابوون.
پتر گوتی، به‌هۆی دروست بوونی شه‌ڕه قسه له‌نێوان دووپه‌رله‌مانتاری لیستی عێراقییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوسامه نوجێفی له‌به‌ر ره‌خنه‌گرتنیان له‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كهپێكی هێنابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی باس ده‌كرا له‌بودجه‌ی په‌رپێدانی هه‌رێمه‌كان له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین په‌رله‌مانتاره‌كان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرت كه‌بێ لایه‌ن نین.
له‌ئه‌نجامی توندبوونی ئه‌و شهڕهقسهیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای لهپهرلهمانتارێك كرد بچێته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره پابه‌ند نه‌بوو به‌بڕیاره‌كه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی هاتوو.
د.ع