06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موژدهدهرهكان (بانگخوازانی نه‌سرانیه‌ت) ٣٧
و / لقمان امین
چواره‌م : موژدهدهرهكان (بانگخوازانی نه‌سرانیه‌ت)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌روه‌كو ڕۆژههلاَتناسهكان و موژدهدهرهكان چه‌ند ئاماجێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و ئامرازه‌كانیان به‌ناو یه‌كداچوون، ده‌توانرێ ئه‌وه‌ش بووترێت، كه گوَڕهپانی سه‌ره‌كی ڕۆژههلاَتناسهكان، بریتیه له رۆشنبیریی و فیكر، له‌كاتێكدا موژدهدهرهكان، هه‌وڵه‌كانیان له لایه‌نه كوَمهلاَیهتی و په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا چڕده‌كه‌نه‌وه.
شتێكی ناموَ نیه، موسڵمانان پاڵنه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانی موژدهدهریی (تبشیر النصرانیه) نه‌زانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ له شوێنكه‌وتوانی نێرده تهبشیریهكانیش خوَیان نازانن، كه‌واته، هه‌مووان ده‌ركیان به‌ڕه‌هه‌نده تازه‌كان و مه‌به‌ستی كاره‌كه نه‌كردووه، چونكی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته خاچپهرستییهی كه له ولاَتهكانی خوَیاندا پرسیان پێكردوون، ئاماژه‌ی ئه‌و ئامانجه‌یان بۆ ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌یه كه قه‌شه(زوه‌یمه‌ر) لهكوَنگرهی قودسی موژدهدهریدا، به‌ڕوونی وتی:( ئه‌ی برایانی پاڵه‌وان، ئه‌ی هاوڕێیان، ئه‌وانه‌ی كه خودا جیهادی بۆ نوسیون له‌پێناوی بلاَوكردنهوهی مه‌سیحییه‌ت و گه‌یاندنی بهولاَتی ئیسلام، گرنگیدانی خودا به‌سه‌ركه‌وتنی به‌رز و پیرۆز چوارده‌وری داون، ئه‌و په‌یامه‌ی پێتان سپێردرابوو، به باشترین شێوه گهیانتان، خودا به‌به‌رزترین سه‌ركه‌وتن، ئێوه‌ی سه‌رخست، گه‌رچی ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا هات، كه له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی كاره‌كه‌تاندا به ته‌واوترین شێوه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و بنچینهییتان نه‌زانیبوو، من دان به‌وه‌دا ده‌نێم، ئه‌وانه‌ی له‌نێو موسڵماناندا هاتنه نێو مه‌سیحییه‌ت، موسڵمانی ڕاسته‌قینه نه‌بوون، هه‌روه‌كو ده‌ڵێن یه‌كێك له‌م سیانه بوون: یامنداڵانێك بوون، كه‌س نه‌بوو ئیسلامی‌یان پێ بناسێنێت، یاپیاوانێكی گاڵتهكار بهئاینهكان بوون، هێزی خوَیان نه‌بوایه هیچی تریان نه‌بوو، هه‌ژاریش زوَری بووهێنابوون، نانیشیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، سێیه‌میان كه‌سانێك بوون ده‌یانویست بگه‌نه یه‌كێك له‌مه‌به‌سته كه‌سیه‌كانیان، بهلاَم ئه‌ركی موژده‌ده‌ری و، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته مه‌سیحیه‌كان ئێوه‌یان وه‌كو نوێنه‌ر هه‌ڵبژاردووه بۆ بلاَو كردنه‌وه‌ی لهولاَتی موحه‌ممه‌دیدا، ته‌نانه‌ت هێنانی موسڵمان نیه بۆ ناو مه‌سیحییه‌ت، چونكی ئه‌وه ڕێنمونی و ڕێزه بۆیان؟!به‌ڵكو ئه‌ركی ئێوه ئه‌وه‌یه، كه موسڵمان له‌ئیسلام ده‌ركه‌ن و ببێَته دروستكراوێك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خوداوه نه‌بێت، به‌وه‌ش، ئێوه ده‌بن به‌پێشه‌نگی فه‌تحی ئیستیعماری له‌ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كاندا، هه‌رئه‌وه‌شه ئێوه پێی هه‌ڵساون لهسالاَنی ڕابردوودا، بۆیه پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م و، ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی و هه‌موو مه‌سیحیه‌كانیش پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌ی برایان، له‌و ماوه‌یه‌ی هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ سێیه‌كی سه‌ده‌ی نوَزدهدا، تا ئه‌مڕۆمان، توانیمان لهولاَته ئیسلامییه‌كاندا، دهسبگرین به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییدا، له‌و ناوچانه‌دا نهێنیه‌كانی موژده‌دان و كڵێسا و كوَمهڵه و قوتابخانه مه‌سیحیه زوَرهكانمان بلاَوكردهوه، گه‌وره‌ییش ته‌نیا هه‌ر بۆ ئێوه‌یه ئه‌ی هاوڕێیان، ئێوه به كهرهسهكانتان، هه‌موو عه‌قڵه‌كانتان له جیهانی ئیبسلامیدا ئاماده‌كرد بۆ وه‌رگرتنی ڕوَیشتن به‌و ڕێگه‌یه‌دا كه هه‌موو ڕێخوَشكردنێكتان بۆ سازكردبوو، ئێوه نه‌وه‌یه‌كتان لهولاَته ئیسلامییه‌كاندا ئاماده‌كرد، كه نازانێ په‌یوه‌ندی چیه به‌خوداوه و ناشیه‌وێ بزانێت، موسڵمانتان له ئیسلام ده‌ركرد و نه‌تان هیێنایه نێو مه‌سیحییه‌ته‌وه، به‌وه‌ش نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتووی ئیسلامیی، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستیعمار ده‌یه‌وێـت، گرنگی به‌شته گه‌وره‌كان نه‌دات، حه‌زی به پشوودان و ته‌وه‌زه‌لی بێت و، هیچ حه‌زێكی نه‌بێت، ته‌نیا ئاره‌زوه‌كان نه‌بێت، هه‌ركات فێربوو، بۆ ئاره‌زووه‌كانی بێت، هه‌ركات ماڵی كوَكردهوه، هه‌ر بۆ ئاره‌زووه‌كانی بێت، ئه‌گه‌ر به‌رزترین پێگه‌ی وه‌رگرت، له‌پێناوی ئاره‌زووه‌كانیدا هه‌مووشتێك بكات به‌قوربانی، بێگومان ئه‌ركه‌كه‌تان به ته‌واوترین شێوه ته‌واو كرد، گه‌یشتنه باشترین ئه‌نجام، مه‌سیحییه‌تیش موبارهكبادی لێ‌كردن، ئیستیعماریش لێتان ڕازیبوو، كه‌واته به‌رده‌وام بن له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌تاندا، بههوَی هه‌وڵه پیرۆزهكهتانهوه، بوونه جێگه‌ی به‌ره‌كه‌تی خودا).
ئه‌و ئامرازانه‌ی كه‌له‌و كاره‌دا به‌كاریان خستووه ئه‌مانه‌ن :
1 ـ بردنی ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌توانیویانه بیبه‌نه نێو نهسرانیهتهوه، گه‌رچی ئه‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی نه‌بوو، هه‌روه‌كو زوه‌یمه‌ر ده‌ڵێت، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌بێته له‌رزینی ئیمانی ئه‌وانیتر و سستی هیممهتهكانیان، له‌واقیعدا كڵێسا نه‌سرانیه‌كان بزه‌یان به‌وه دێت، چونكی وه‌كو توَڵهیهك وایه، له‌و ئیسلامه‌ی كه له كوَندا ولاَتهكانیانی داگیركردبوو، هه‌روه‌كو جوَرێك له قه‌ره‌بوو وایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌ره‌ره گه‌وره‌یه‌ی كهئهوروپای هاوچه‌رخ بههوَی مه‌سیحییه‌ته‌وه توشی ببوو.
2 ـ كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه و قوتابخانه و كوَلیژ و زانكوَكان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامییدا، گه‌ر نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ربگرین، به‌ته‌نیا ئه‌فریقیا، سه‌رمان سوڕده‌مێنێت له‌و ژماره زوَرهی بنكه‌كانی فێركردن، په‌یمانگا فێركارییه‌كان، ژماره‌یان ده‌گاته(671 ,16) په‌یمانگا، كوَلێژ و زانكوَكان، ده‌گه‌یشتنه(500) كوَلیژ و زانكوَ، قوتابخانه لاهوتیهكانی به‌رهه‌مهێنانی قه‌شه‌و ڕاهیب و موژدهدهرهكان، (489) قوتابخانه بوون، دایه‌نگه‌كانی مندالاَن، ده‌گه‌یشتنه(1131) دایه‌نگه، ژماره‌ی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌یان ده‌كردن، زیاتر له‌پێنج ملیوَن كه‌س بوون.
3ـ تێكشكاندنی بیروباوه‌ڕی وه‌لائو بهراْ ، ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كهڕێگرییهكی به‌هێز له ده‌روونی موسڵماناندا دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر به كافران، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن، كه پاڵنه‌ره موژدهدهرییهكانیان، له ژێرناوی هاوكارییه مروَییهكاندا ده‌شارنه‌وه، هه‌ندێ هاوكاری پزیشكیی و خوارده‌مه‌نی ده‌ده‌ن، چه‌ندین ئامرازی مه‌ده‌نی به‌كار ده‌هێنن و، واقیعی ئه‌و موسڵمانانه دهقوَزنهوه، كه پێویستیان به‌و هاوكاری و ئامرازانه هه‌یه، بۆیه له‌م سالاَنهی دووایدا، موژدهدهرهكان، گرنگیدانهكانیان له‌سه‌ر ئه‌نده‌نوسیا و به‌نگلادش چڕ كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك له‌یه‌مه‌نیش ده‌ستیان كردووه به‌چالاكی و ئه‌و هه‌ژارییه‌ی له‌وێ هه‌یه و ولاَتهكهی گرتوَتهوه، قوَستویانهتهوه.
4 ـ پێداگرتن له‌سه‌ر تێكدانی ئافره‌تی موسڵمان، موژدهدهرهكان، پێیان وایه كه پوَشاكی ئافره‌تی موسڵمان، وه‌كو به‌ربه‌ستێكی ڕێگر، ده‌بێته هوَی به‌رده‌وامی و تێكنه‌چونی ئافره‌ت، بۆیه كاریان له‌سه‌ر تێكدانی ئافره‌ت و نه‌وه ئیماندارهكهش كرد، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌بوو، له‌و قه‌ڵا پارێزه‌ره‌ی كه ئه‌مان نه‌یانتوانیبوو بچنه ناوی، بیهێننه ده‌ر، هیچ شتێكیش ناگات به فێركردن له‌و بواره‌دا، بۆیه‌كا یه‌كێك له‌و ئافره‌ته موژدهدهرانه ده‌ڵێت:( له‌ڕیزی كوَلێژی كچان له قاهیره‌دا، كچانێك هه‌ن، كهباوكانیان پادشا و به‌گن، هیچ جێگه‌یه‌كی تریش نیه، هێنده‌ی ئێره كچانی موسڵمانی لێ كوَببێتهوه لهژێردهسهلاَتی مه‌سیحیدا، هه‌روه‌ك هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر نییه بۆ نێو قهلاَی ئیسلام، ماوه‌كه‌ی كورتتر بێت له‌م قوتابخانه‌یه ).
هه‌روه‌ها ئامرازه جوداجوداكانی ڕاگه‌یاندنیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردووه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، شوێنی خراپه كاری و بهرهڵاییان له ژێرپه‌رده‌ی هونه‌ر و نواندندا كرده‌وه.
5 ـ ده‌سگرتن و زاڵبوون به‌سه‌ر ئامرازه‌كانی په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندن و ئاراستهكردندا و، به‌كارهێنانیان بۆ بلاَوكردنهوهی ژه‌هره‌كانیان و، سوككردنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامیی لهدهروونهكاندا و، خستنه‌ڕووی گومان و دوودڵیی له‌ته‌واوی و گونجانی شه‌ریعه‌ت، یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، لادانی ئه‌م ئامرازانه له‌مه‌به‌سته دروستهكهیانهوه، به‌ره‌و پوچگه‌رایی و گاڵته‌و گه‌پ، سه‌رباری گرنگیدانی ته‌واو به‌منداڵ و خوَگهیاندنه عه‌قڵیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامرازانه‌وه.
6 ـ هاندانی سنوورداركردنی وه‌چه، ئه‌و داهێنراوه بوو، موسڵمانان پێش هاتنی ئه‌وان، نه‌یان ناسیبوو، كه به‌شێكه له‌و پیلانه مه‌به‌ستداره‌ی، ده‌یه‌وێـت گه‌ره‌نتی زاڵبوونی ڕه‌گه‌زی سپیی، به‌سه‌ر ناسپیهكان و موسڵماناندا- به‌تایبه‌ت – مسوَگهربكات، چونكی موسڵمانان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ڕه‌گه‌زی سپین، زوَرترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر زه‌وین له وه‌چه خستنه‌وه‌دا، به‌رده‌وام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گوایه هوَی ئه‌و ته‌نگه‌تاو بوونی ئابوورییه، له زیادبوونی ڕێژه‌ی لهدایكبوواندایه، له‌به‌رئه‌وه، سنوورداری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، هانی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانهیتر ده‌ده‌ن، وه‌چه‌ی زوَربخهنهوه، بوَ نموونه، قیبتیه‌كان.
7 ـ له ناوبردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی زانا و بانگخوازان، له به‌رگریكردن له هه‌مبه‌ر بیروَكهكانی تهبشیردا، به جۆرێك، وایان لێبكات هه‌لی كاركردن و بنیاتنان كه‌متر بكه‌نه‌وه و هه‌وڵه بهرههمدارهكانیان په‌ك بخات.
8 ـ چاودێریكردنی جیهانی ئیسلامیی و، جاسوسی كردن له‌سه‌ری و، كپكردنی دڵ لێدانی ئوممه‌تی ئیسلامیی و، چاودێریكردنی بزاوته ئیسلامییه‌كان، گومانیش له‌وه‌دا نییه، نێردراوه ته‌بشیریه‌كان، به‌فه‌رمانگه‌كانی هه‌واڵگریی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیدارن به‌وانه‌وه، ههرئهوهشیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، چونكی ئامانجی هه‌ردوو لایان یه‌كه.
پێنجه‌م: عاره‌به گاوره‌كان:
شتێكی ناموَنیه، یه‌كه‌مین كه‌سانێك بانگه‌شه‌یان بۆ عه‌لمانیه‌ت و دروشمه ڕاشكاوه‌كه‌ی كردبێت، جا به هه‌ر ناوێكی تری، وه‌كو نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمان په‌رستیه‌وه بێت، گاوره‌كانی ڕۆژههلاَت بوو بن !
بێگومان، ئه‌و ژینه دڵنیایه‌ی كوَمهڵگهی ئیسلامیی بۆی مسوَگهر كردبوون – ته‌نانه‌ت موسڵمانان لهخوَیان له‌پێشتر دایان ده‌نان - هێشتا ئه‌وه‌ش نه‌یتوانیبوو، ئه‌و بڵێسه‌ی ئاگری ڕقه، له‌دڵیاندا بكوژێنێته‌وه. له‌و كاته‌دا وا هه‌ستیان ده‌كرد، كه هه‌ژموونی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی، ڕێگری گه‌وره‌ی به‌رده‌میان بوو، له ده‌رخستنی خه‌شم و ڕقهكانیان، له پێناوی كۆتایی پێهێنان به‌م هه‌ژموونه و دانانی ڕێبازی نائایینی له جێگه‌كه‌یدا، خوَیان لێ كپ كردبوو.
له‌م سوَنگهیهشهوه پیلانه ( سه‌لیبیه- تلمودییه) كه، بۆ ڕووخاندنی خیلافه‌ی ئیسلامیی، ئامانجه بالاَكهی خوَی له‌واندا بینیه‌وه و، دواتریش، له ناوبردنی حوكمی ئیسلامیی، به دوورخستنه‌وه‌ی له گوَڕهپانی ژین و ئاراسته‌كردنی كوَمهڵگهدا، ئه‌مانه ده‌یانزانی، كه عه‌لمانیه‌ت له‌ئه‌وروپا، چی به‌سه‌ر ئاینه‌كه‌یاندا هێناوه ، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه‌ده‌نان، كه له ڕۆژههلاَتدا بانگه‌وازی بۆ بكه‌ن، تاكو ئیسلامی‌یش له ناوبه‌رێت، ده‌یشیان زانی، بلاَوبوونهوهی عه‌لمانیه‌ت له داهاتودا، كار ده‌كاته سه‌ر نهسرانیهتیش، هه‌رچه‌ند خوَپاراستنیشی لێ بكرێت، وه‌لێ مادامه‌كی ئیسلام له ناو ده‌بات، پێیان ئاسایی بوو، كاربكاته سه‌ر به‌ناو ئاینه‌كه‌ی ئه‌مانیش. هه‌روه‌كو شاعیره عارهبهكه وتوویه‌تی:
اقْتُلونی وَ مالِكاً وَاقْتُلواْ مالِكًا مَعی
دیاره هه‌وڵی نه‌سرانیه‌كان له‌ملایه‌نه‌وه زوَره، بهلاَم ده‌كرێ به‌سه‌ر دووبه‌شدا دابه‌ش بكرێت:
1ـ كاره سیاسیه‌كان: بێگومان په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان به كوَمهڵه ڕووخێنهرهكانی ڕۆژئاوا و توَڕه شوَفارییه جیهانیه‌كانه‌وه هه‌بوو، هه‌ربۆیه كه‌وتنه پێكهێنانی ئه‌و كوَمهڵه نهێنیانه‌ی كه دژی خیلافه‌تی ئیسلامیی بوون، بانگه‌وازی حكومه‌تی نائایینی یا نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان به‌رزكردبووه‌وه، له‌و كوَمهلاَنهش، كوَمهڵهی به‌یروت، به‌سه‌ركردایه‌تی (فارس نه‌مر) و، كوَمهڵهی ولاَتانی عاره‌ب، به‌سه‌ركردایه‌تی (نه‌جیب عازوری) و، كوَمهڵهی قه‌حتانی و، كوَمهڵهی كچانی عاره‌ب و، پاشان پارتی نه‌ته‌وه‌یی سوریی، به‌سه‌ركردایه‌تی(ئه‌نتوان سه‌عاده) و، لهكوَتایشدا، پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سوَسیالیستی، به‌سه‌ر كردایه‌تی (میشیل عه‌فله‌ق).
2 ـ كاره فیكرییه‌كان: گاوره‌كان یه‌كه‌مین كه‌س بوون، كه ڕۆشنبیری و فیكری ڕۆژئاواییان، له‌ڕێی ئامرازه نوێیه‌كانی وه‌كو ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، بلاَوكردهوه، چه‌ندین ڕۆژنامه‌یان ده‌ركرد، له‌وانه: (الجنان، المقتگفـ، الهلال)، سهرنووسهرهكانیشیان: نه‌سیف یازهچی و، یه‌عقوب سدووف و، جوَرجی زه‌یدان بوون، له پێشه‌نگه‌كانی گرووپه نائاینییه‌كان بوون لهڕۆَژههلاَتی ئیسلامییدا، هه‌ندێكیان ڕوویان كرده كلتور و دانانی ئینسایكلوَپیدیا، له‌مه‌شدا وه‌كو ڕه‌وتی ڕوَژههلاَتناسهكان وابوون، ده‌ستیانكرد به دانانی فه‌رهه‌نگه زمانه‌وانیه‌كان و، فه‌رهه‌نگه‌كانی وه‌رگێڕان و، هه‌ندێ مه‌وسوعه و لێكوَڵینهوه، له نموونه‌یان، وه‌كو ئه‌حمه‌د فارس شیدیاق و، بوتروس بوستانی و، لویس شیخوَ، هه‌ندێكیشیان، ده‌ستیان دایه لێكوَڵینهوهی فه‌یله‌سوفه عارهبهكان و بلاَوكردنهوهی دانراوه‌كانیان و، گه‌وره‌كردنی سه‌ركرده‌كانیان و، بانگه‌وازی خه‌ڵكیان ده‌كرد بۆ بڕواهێنان پێیان و بناغه دانانی ژین له‌سه‌ریان، له‌وانه‌ش: شبلی شمیلی داروینی و، سه‌لامه مو‌سا، هه‌روه‌كو چه‌ند شاعیرێكیان لێههڵكهوت، كه به شیعره حهماسیهكانیان دژی ئیسلام ده‌وه‌ستانه‌وه، وه‌كو ئیبراهیم یازهچی و، به‌شار ئه‌لخوری و، ڕه‌شید سه‌لیم ئه‌لخوری، كه به‌شاعیری قورهوی ناسرابوو، هه‌روه‌ها شاعیرانی تاراوگه‌ش، وه‌كو میخائیل نه‌عیمه و، جه‌بران خه‌لیل جه‌بران و، ئیلیا ئه‌بو مازی، ئه‌وه‌تانێ (ئه‌لبه‌رت حوَرانی) دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه كوَمهڵێك له نوسه‌ره مه‌سیحیه سورییه‌كان، بانگه‌وازیی فیكره‌ی كوَمهڵگهیهكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌لمانیان ده‌كرد، له (شبلی شمیل) ه‌وه ده‌گێڕیته‌وه كه‌وتویه‌تی:(حوكمی ئایینی و حوكمی چه‌وسێنه‌ر، هه‌ر ته‌نیا خراپ و بێكهڵك نین، به‌ڵكو ئه‌و دووانه، نه سروشتین و نه دروستیشن، هه‌رچی حوكمی ئاینییه، هه‌ندێ خه‌ڵك به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا به‌رز ده‌كاته‌وه و، دهسهلاَت، بۆ ڕێگرتن له گه‌شه‌ی عه‌قڵی مروَیی بهگهشهكردنێكی دروست، به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و هانی عه‌قڵ ده‌دات كه له حاڵه‌تی چهقبهستویدا بمێنێته‌وه ، به‌وه‌ش به‌ربه‌ست دروست ده‌كات له پێشكه‌وتنی پله‌به‌ند، كه یاسای گه‌ردوونه، بهلاَم ده‌توانرێت وێنای ڕێبازێك بۆ به‌رنامه‌دانان و حوكم بكرێت، كه له‌سه‌ر یاسا گه‌ردوونیه‌كان ڕاوه‌ستابێت، به‌دوای ئه‌وه‌شدا ڕێگه‌ده‌دات به‌په‌ره‌گرتنی گه‌شه‌كردنی گه‌ردوونیی، كه به‌رده‌وام بێت و، مرۆیش، به‌پێی سروشتی خوَی بژێت). هه‌تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێت: (نه‌ته‌وه‌كان، به‌ئه‌ندازه‌ی لاوازی ئاین، به‌هێز ده‌بن، ئه‌وه‌تا ئه‌وروپا به‌كرده‌وه نه‌یتوانی به‌هێز و شارستانی بێت، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه ڕیفوَرم وشوَڕشی فه‌ڕه‌نسی، دهسهلاَتی چینی(ئهكلیروس) یان به‌سه‌ر كوَمهڵگهدا تێك‌شكاند، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش هه‌روا به‌سه‌ر كوَمهڵگه ئیسلامییه‌كانیشدا ڕاست ده‌رده‌چێت.
هه‌روه‌ها كه باسی (فه‌ره‌ح ئه‌نتوان)ده‌كات، ده‌ڵێت:( ئه‌و، ئامانجه سیاسیه‌كه‌ی، هاوشێوه‌ی ئامانجی شمیل و ئه‌وانیتره له‌نوسه‌ره هاوچه‌رخه لوبنانیه‌كان، چونكی به‌هیوای دانانی بنچینه‌ی ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی بوو، كه موسڵمانان و مه‌سیحیه‌كان تێیدا، به‌پێی یه‌كسانی ته‌واو، هاوبه‌ش بن)، هه‌وه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ش نه‌قڵ ده‌كات: ( بێگومان جیهان گوَڕاوه، ئێستا ده‌وڵه‌ته تازه‌كان، له‌سه‌ر ئاین ڕانه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو له‌سه‌ر دوو شتی ترن: كه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و پێشكه‌وتنه تهكنهلوَژییهكانی زانستی سه‌رده‌مه). هه‌روه‌ها وتویه‌تی(بهلاَم له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، یه‌كێتی به‌دروستكردنی خوَشویستنی نه‌ته‌وه و جوداكردنه‌وه‌ی دهسهلاَتی ئایینی و دهسهلاَتی مه‌ده‌نی ده‌بێت).
له زوَربهی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسه گاوره‌كانه‌وه قسه‌ی له‌و جوَره ده‌گێڕنه‌وه و، مرۆ ده‌توانێت نمونه‌ی ئه‌وانه، له نوسینه‌كانی (سه‌لامه مو‌سا) و بابه‌ته‌كانی(ئه‌میر بهقتهر) دا ببینێته‌وه، ئه‌و ڕێبازه عه‌لمانیانه‌ی، كه دژی ئیسلام بوون له كه‌مایه‌تیه گاوره‌كاندا، به‌و بیانووه‌وه، دروشمی( ئاین بۆ خودایه و نیشتمانیش بۆ هه‌مووان ) یان به‌رزكردبووه‌وه و، ڕێگر بوون له جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی.
شه‌شه‌م : نوسه‌ره عاره‌به موسڵمانه‌كان:
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ده‌ی نوَزده و نوسین و دانراوه‌كانی هزرڤانه عارهبهكان بخوێنینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینین، كه ئه‌وانیش ڕێخوَشكهربوون بۆسه‌رهه‌ڵدانی بیروَكهكانی سوَسیالیستی و دیموكراسی و عه‌لمانیه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا، نوسه‌ری وه‌كو (عه‌بدولڕه‌حمان ئهلكهواكیبی)، نوسینه‌كانی ڕێخوَشكهربوون بۆ فیكری نه‌ته‌وه‌یی و سوَسیالیستی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه هه‌واداریی ئایینی هه‌بوو، به‌ڵام به‌پێوه‌ری سه‌رده‌مه‌كه‌ی خوَی و كوَمهڵگهكهی و په‌ره‌سه‌ندنی، كه‌سێكی سوَسیالیستی بوو، تێڕوانینه فه‌لسه‌فیه‌كانی، به‌رامبه‌ر موڵكیه‌تی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، له‌گه‌ڵ كروَكی فیكری سوَسیالیستیدا یه‌كیده‌گرته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ئاین و سیاسه‌ت كه‌واكیبی پێی وایه كه:( بێگومان ئه‌و فه‌رمانڕه‌وا و سیاسیانه‌ی، كه هه‌وڵی تێكه‌ڵكردنی نێوان ئاین و سیاسه‌ت ده‌ده‌ن، ئاینیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌وێت، كه دهسهلاَتهكهیان، به‌سه‌ر خه‌ڵكی ساده‌دا جێگیرتر بكه‌ن له‌نێو ئوممه‌تدا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان، هیچ بنچینه‌یه‌كی له ئایندا نیه ).
ئه‌و، بانگه‌وازی بۆ لای یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی عاره‌ب ده‌كرد،(بانگه‌شه‌ی بۆ دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد و، داوای لابردنی جوداوازییه ئایینی و ڕاجیاییه مهزهبییهكانی ده‌كرد، چونكی، هه‌ڵوێسته عه‌لمانیه عهقلاَنیهكهی، به‌ره‌و وه‌ستان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی فیكری نه‌ته‌وه‌یی، ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرد، پێی وابوو، نه‌ته‌وه و گه‌ل، گوزارشتن له چه‌ند تاكێك، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕه‌گه‌ز و زمان و نیشتمان و مافه هاوبه‌شه‌كان، پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
كه‌چی ئه‌م هه‌ناسه عه‌لمانیه، لای كه‌واكیبی، له‌كتێبه‌كه‌یدا( امُّ القُری) ده‌توێته‌وه و (جارێك دوودڵه له‌نێوان ئاین و نه‌ته‌وه‌په‌رستیدا، جارێكیش گرنگی به ئیسلام ده‌دات و جارێكی‌تر به نه‌ته‌وه‌په‌رستی، وێنای عارهبچێتیی( العروبه) وا ده‌كات، كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئیسلامیی ده‌كات).
هه‌روه‌ك جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی (1838 ـ 1897) یه‌كێك بوو له‌و نووسه‌رانه و، ڕێكخستنێكی نهێنی به ناوی (پارتی نیشتمانی ئازاد) دروستكرد، ئامانجی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ده‌ستوری بوو، كه ملكه‌چی كوَمهڵێك له نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو بێت، پێی وابوو، ده‌بێت نه‌ته‌وه خوَی فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵبژێرێت،(ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه، به‌رده‌وام تاجی فه‌رمانڕه‌وایی له‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه، تاكو ئه‌و كاته‌ی كه پارێزگاریی له‌ده‌ستور بكات، هه‌ركات مامه‌ڵه‌ی بهسوێندهكهی نه‌كرد و، خیانه‌تی له‌ده‌ستووری ئوممه‌ت كرد، یاسهری به بێ تاج ده‌مێنێته‌وه، یان تاجه‌كه‌ی به‌بێ سه‌ر).
دواتریش، شێخ موحه‌ممه‌د عهبدوهو(1845 ـ 1905) كه قوتابی جه‌ماله‌دین بوو ، ئه‌و ماده‌ی پێنجی به‌رنامه‌ی حیزبی نیشتمانی دانا، كه ده‌رباره‌ی بنچینه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی یه‌كێتی بوو، وتی:( حیزبی نیشتمانی، حیزبێكی سیاسی نائاینیه، له‌پێناوی مه‌زه‌به جوَربهجوَرهكان پێكهاتووه، هه‌موو گاور و جوله‌كه‌یه‌ك و، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه زه‌وی میسر ده‌كێڵن و به زمانه‌كه‌ی قسه‌ده‌كه‌ن، لهخوَ ده‌گرێت، چونكی سه‌یری جوداوازی بیروباوه‌ڕ ناكات، ده‌شزانێ هه‌مووان بران و، مافه‌كانیان له سیاسه‌ت و به‌رنامه ڕێژییهكاندا، وه‌كو یه‌كه، ئه‌م بیر و ئایدیایهیش، لای دڵسوَزترینی ماموَستایانی ئه‌زهه‌ر یه‌كلابووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی پشتگیری ئه‌م حیزبه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان وایه، كه شه‌ریعه‌تی موحه‌ممه‌دی ڕاسته‌قینه، ڕێگری له‌ڕق و كینه ده‌كات و، له‌مامه‌ڵه كردنیدا، وه‌كو یه‌ك ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كات.
پاشان محمد عهبدوهو، هێرش ده‌كاته سه‌ر دهسهلاَتی ئایینی و، پێی وایه، له بنچینه‌وه ئیسلام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه,ده‌بێژێت: (له‌ئیسلامدا، دهسهلاَتێكی ئایینی نییه، بێجگه له‌وه‌ی كه دهسهلاَتی ئاموَژگاری باشی هه‌یه بۆ بانگه‌واز كردن بۆ لای خێر و دووركه‌وتنه‌وه له خراپه ).