به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست سایتی بزاڤ كه‌وتووه، عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی پێشوی حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر كاری جاسوسی بۆ ده‌زگای پاراستن له‌حیزبی سۆسیالست وه‌ده‌رنراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م به‌ژماره (ت/20/7/1999) له‌مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان ده‌رچووه و ئاراسته‌ی هه‌موو ده‌زگاكانی حیزبی كردوه، تیایدا عه‌تا سه‌راوی به "خه‌ڵكی ساویلكه و به‌حیزبه‌وه ماندوو نه‌بوو" وه‌سف ده‌كات و تۆمه‌تی "جاسوسی بۆ ده‌زگای پاراستنی پارتی" ده‌داته پاڵ، به‌وه‌ی ئار بی جی ناوه به‌ماڵی به‌رێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌ی لهكهریم سنجاری و ئازاد به‌رواری كه‌هه‌ردووكیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتین وه‌رگرتوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، "له‌دانیشتنی (1/6/1999) كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی سۆسیالستدا لێپێچینه‌وه لهعهتا سه‌راوی كراوه‌و له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌سوید دانیشتوه و باسی حیزبی بۆ كردوه" ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌م دانیشتنه‌ی به‌كاری تێكده‌رانه داده‌نێت و كاری ئه‌سڵیان بهتهوجیهاتی پارتی ناو ده‌بات".
له‌دوا برگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ش بریاری ته‌جمیدكردنی ناوبراو ده‌دات.
به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌م به‌ژماره (240/ 4/8/1999) له‌مه‌كته‌بی رێكخستنی ناوه‌ندی حیزبی سۆسیالستهوه بۆ لقی ئه‌وروپا و ههڤالاَنی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ئاراسته كراوه، تیایدا هاتووه " له‌كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رۆ عه‌تا سه‌روای و ره‌مه‌زان به‌كر و كوێخا عمر حیزبیان به‌جێهێشتوه و چونه‌ته یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه له‌ترسی لێپێچینه‌وه‌ی حیزب له‌گه‌ڵیان ده‌ره‌نجامی ئه‌و كاره تێكده‌رانه‌یان كه بۆ پارتی ئه‌نجامیان داوه" هه‌روه‌ها هاتووه "كهلهحیزب ده‌ركراون".
به‌ڵگه‌نامه‌ی سێیه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی سێیه‌م بێ ژماره‌یه و له‌به‌رواری (3/9/1993) له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌رچووه و ئاراسته‌ی "ههڤالاَن و دۆستانی یه‌كێتی" كردووه و هاتووه "هه‌ڵگری نامه كاك عه‌تا سه‌راوی رێگه‌مان پێداوه چه‌ند كارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌ند لایه‌نێكی (معاوم) بكات هه‌ر كات پێویستی به‌هاوكاری بوو یارمه‌تی بده‌ن".
