06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌رمه‌نده
خوایه شه‌رمه‌نده‌م له‌به‌ر قاپی تۆ
ڕووخسارم سیا زه‌لیل و نامۆ
په‌نام هێنا بۆت گوناهم بشۆ
تا به‌ڕووی سپی بڕۆمه گڵكۆ
نه‌مزانی خێرا جێم دێڵێ زه‌مه‌ن
بێ هووده ده‌ڕوا گشت ساتی ته‌مه‌ن
ئاخ بۆڕابردووم هه‌مووی تاڵی بوو
عومرم له چاكه بێشك خاڵی بوو
ژینم به‌چه‌شنی تاریكی شه‌و بوو
سه‌رم بێ هه‌ست و دیده‌م پڕخه‌و بوو
نه‌مزانی ڕێگه‌م به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوا
هه‌تا دڵم بوو به خانه‌ی بڕوا
خوایه تۆ ره‌حمت هێند بێ سنووره
له به‌ر قاپیتم تۆش لێم ببووره
ئێستا كه حاڵیم زۆر په‌شیمانم
له گشت گوناهو هه‌ڵه‌و تاوانم