06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
میسر شۆڕش وكۆدهتاو ده‌ره‌نجامه نادیاره‌كان
عه‌بدولره‌حمان شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز
به‌بێ پێشه‌كی ئه‌وه‌ی له‌میسردا ڕویدا نه‌ك ههركودهتایهكی سه‌ربازی ته‌واوعه‌یار بو به‌ڵكو ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی كۆنمره‌كانی دیمۆكراسی بو له‌ئه‌نجامی ئهوئهزمونه مێژوییه‌ی لهوسهرزهمینهدا ئه‌نجام درا ,ئه‌زمونێك ته‌واوی جیهان گوێ قوڵاخی ئاكامه‌كه‌ی بون لهبهرئهوههمو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێیدا كۆبوه‌ته‌وه .
سهرزهمینهكه میسره كهههرلهفیرعهونهكانهوهتائێستاهێمای هێزو زبر و دهسهڵاتویاسابوه جائیتر ڕاست بوبێت یان هه‌ڵه ,هه‌روه‌ك چۆن گۆڕپانی ئه‌وهه‌مو ڕوداووگۆڕانكارییه مێژوییانهبوه ,كاته‌كه‌ش سه‌رده‌می چاودێری عهولهمهوفهیسبوكه له‌رۆژمێری به‌هاری عه‌ره‌بیدا و ئه‌كته‌ره‌كانیش ئهوكۆمهڵهولایهنانهن له‌وه‌ته‌ی هه‌ن زۆربه‌یان كونجی زیندان جێیانهوپاشماوهكهشیان بێ به‌ش ترینی توێژی كۆمه‌ڵن .
ئهوكودهتا سه‌ربازیه‌ی كهبهدهمامهكی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام درا ئهگهربۆههندێك كه‌س و ناوه‌ند چاوه‌ڕوانكراو نه‌بو ئهوابهدڵنیاییهوه نیشانه‌كانی ههرلهسهرهتاوهبهئاسانی ده‌بینران كه‌به‌وشێوه‌یه به‌روبومی شۆڕشی میسربهڕۆژی ڕۆشنا حه‌په‌لوش بكرێت كه ته‌واوی ئهوماجهراوهۆكارهكانی به‌بۆچونی من به‌م شێوهیهدهپێودرێت .
هۆكاره بابه‌تیه‌كانی به وێستگه نه‌گه‌شتنی شۆڕشی میسردهتوانین له‌چه‌ند خاڵێكدا دیاری بكه‌ین كه دیارترینیان ئه‌وه‌یه له‌دایك بونی شۆڕشی میسرلهوادهی خۆی دواكه‌وت وئهوجۆره دواكهوتنانهش جگهلهبارچون ئاسه‌واری تری نهخوازراوبهسهرگۆڕپانهكهدا جێده‌هێلن وه‌ك به‌هه‌ڵه‌بردنی بۆچونوچاوهڕوانی جهماوهركهههموئهوانهش ده‌بنه زه‌مینه‌یه‌كی لهباربۆهاتنهكایهی جێگره‌وه‌ی ناشیاو یان ده‌ستكردی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان , هه‌روه‌ك چۆن بزوتنه‌وه‌ی شه‌شی ئه‌بریل به‌بێ نه‌خشه هاتهكایهو ده‌سته‌مۆكانی وه‌ك به‌رادعی وحهمدین سه‌باحی وعهمر مو‌سا وئه‌وانی تریشیان كه‌زۆربه‌یان مۆره‌ی ڕژێمی له‌ناوچوی موباره‌ك بون وله‌بری ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ساڵانی ڕابوردویان له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌وه‌ته بونه‌ته به‌دیل و به‌جۆرێكی تردرێژهپێدهری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دهسهڵاـهكهی موبارهكن .
یه‌كێ ترلهوهۆكارهبابهتیانه پێگه‌ی ههستیاروگرنگی میسره له‌هاوكێشه ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان كهفهرمانڕهوایهتی میسر ڕۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت لهنێووڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامیدا وبونی میسرلههاوسێتی ئیسرائیل كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌ن دیوهخانیٍ ڕێكه‌وتننامه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرایلهو ڕاگری په‌یماننامه‌ی كامب دیویده ,سه‌ره‌ڕای هاوسنوری غهزهوفهرمانڕهوایهتی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌ویش ئهودهرچوه سهركهوتوهی قوتابخانه‌ی ئیخوانولمسلیمین .
هۆكاره‌كانی تریش ئه‌وه‌یه‌كه كاراكته‌ری سه‌ره‌كی گۆڕپانه‌كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانولمسلیمینه كه‌كۆنترین لایه‌نی سیاسی وگه‌وره‌ترین لایه‌نی ئیسلامیه له‌جیهاندا كه‌له‌زۆربه‌ی وڵات نۆَََینهرایهتی یان دۆستانی هاوشێوه‌یان ههیهویهكلابونهوهی میسربۆوهها لایه‌نێك كه‌هه‌م خاوه‌ن ڕێكخستنێكی ڕیشهدارونهفهس درێژهولهههمان كاتیش‌دا په‌لی كێشاوه بۆگشت لایه‌ك وهه‌ڵگری بۆچونی پێكه‌وه ژیانه ئهوهبۆخۆی هه‌ستیاره .ٍ
ئه‌م خاڵانه‌ی كه‌باسمان كرد دیارترین هۆكاربون كه‌زۆرێك لهدهسهڵاتو ڕژێمه‌كانی ناوچهكهوچهندین ناوهندودهسهڵاتی ڕۆژئاوا نه‌توانن یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیخوانی قبوڵ بكه‌ن , به‌تایبه‌تی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی جیهانی ئیسلامی ووڵاتانی كهنداوبهتایبهتترههموتوانای خۆیان كهداراییه خستیانهگهڕبۆئهوهی دهوڵهتهنهوزادهكهی ئیخوان ههربهكۆرپهیی له‌ناوببه‌ن .
دیاره هۆكاری تری لاوه‌كیش هه‌بون به‌ڵام كاریگه‌رترین هۆكاری خۆیی په‌یوه‌ندی به خودی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان وپێكهاتهوشێوازی كاركردن وتهفسیروئیجتیهادیان بۆكاری ئیسلامی , هه‌روه‌ها پهیوهندییهنوێیه كانی میسری پاش شۆڕش وپرۆتۆكۆل وعورفی كارپێكراوی جاران وزۆرێكی تریش لهبڕوبیانوی پاشماوه‌ی ڕژێمی له‌ناوچوی موباره‌ك و ئه‌وانه‌ی نانیان بهوساجهوهسوتاوه كه‌هه‌مویان ڕۆژانه ده‌یان گێچه‌ڵیان به‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتیه نوێ یه‌ی ئیخوان ده‌گێڕا كه‌ئه‌مانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بهئیستحقاقاتی پێشینهوزۆری ده‌نگ هاتنه سهركۆشكی كۆماری ویه‌كه‌مین سه‌ره‌ك كۆماری ههڵبژیراوی له‌وێدا جێگیركرد به‌ڵام ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گریش هه‌یه كه‌ده‌بێت باسی بكرێت ئه‌ویش ده‌سته‌پاچه‌یی ئیخوان بو له‌به‌ڕیوه‌بردنی وڵات‌دا كه‌له‌گه‌ڵ ئهوههموپاكی وشیاوی دڵسۆزیهدا چه‌ندین خاڵی لاوازلهپرۆژهوكارهكانیاندا به‌دی كرا كهبهنیازم له‌به‌شی كۆتایدابهویستی خودا باسی بكه‌م .
به‌شی دوه‌م
به‌رپاكردنی شۆڕشی میسركهلهوادهكهی خۆی دواكه‌وت ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێنا به‌جۆرێك ئه‌وحاڵه‌ته‌ی ئه‌مڕۆی لێ كهوتهوهوههركه باسی هه‌ڵبژاردن كراخێرا پارهوپولێكی بێ شومارڕژابهسهرچهندلایهن وكۆمپانیایهكی ئه‌م وڵاته برسیه‌دا تاكودهوڵهت ولایه‌نه به‌خشنده‌كان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بپارێزن وداشهكانیان سه‌ربخه‌ن,به‌رهه‌می ئهوسهخاوهتهش له‌ئه‌نجامی ههڵبژاردنهكهدابهدی كرا كهئهوههموفره جه‌مسه‌ری وئاژاوهیهی لێ كهوتهوهویهكهم قۆرت ودابڕانی له‌كاروانی شۆڕشی میسردا دروست كرد.
كهئهنجامهكانیش ڕاگه‌یه‌نرا دۆڕاوه‌كان بۆشكست پێهێنانی براوه یه‌كیان گرت ,داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیش كهههرسهربه ڕژێمی پێشوبون پشتیوانیان لێ كردن به‌تایبه‌تی سوپاوهێزهئهمنیهكان وپیاوانی دادویاساودهزگاكانی ڕاگه‌یاندن ئیترهاوكاریهداراییهكانیش له‌لایه‌ن بهخشێنهرهسهخی تهبیعهنهكانی ده‌ره‌كی بهلێشاوبهسهریانداداباری .
هه‌رله‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی موحهممهدمورسی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌ی نیوه‌وناته‌واو وه‌رگرت , سوپا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سهربهخۆدهستێوهردانی ده‌كرد , ده‌زگای قه‌زای ئهووڵاتهش كهههردهموچاوهكهی جاران بون وه‌ك ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی یاسادانان حوكمی خۆی ده‌كرد ,پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هێشتا بهخشیشوشیرینیان لهدهستوپێوهنی موباره‌ك وه‌رده‌گرت , چه‌ندین لهمپهروههورازوبهربهستیان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مین ههڵبژیراوی مه‌ده‌نی دروست كرد, په‌رله‌مانی ههلبژێراویان سڕوپاشان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ,په‌ك خستنی ده‌ستوری په‌سه‌ند كراولهلایهن زۆرینه‌ی خه‌ڵك, ئهوههموقهیرانهیان هێنایه كایه‌وه,قه‌یرانی گرفتی كاره‌با ,گرفتی كه‌می سوته‌مه‌نی وگرانبونی , گرفتی هێڵی ئاسنین گرفتی بۆرسهوبهزۆردابهزاندنی به‌های دراوی میسری , گرفتی ژاراوی كردنی خۆراكی قوتابیان گرفتی گوماناوی كردنی كه‌نالی سویس ,گرفتی هه‌ژاری وبێكاری كه حاڵه‌تێكی هه‌میشه‌ییه تێیدا وچه‌ندین گرفتی تری ناوخۆیی وههرلهسهرتای ده‌ستبه‌كاربونی یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیخوانیدا ئیسرائیل جه‌نگێكی بێ پاساوی دژی غهزهههڵگیرساند كه ده‌سه‌ڵاتی نوێی میسری تێدا توشی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت كرد كه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا قورتاربون لێی ئاسان نه‌بو .
باج دانی هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مورسی به‌شێكی تری قه‌یران وبارگرانی كردهسهرباری گرفته‌كانی تریان وه‌ك هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر شۆڕش وڕژێمی سوریا كه هاوسۆزی وهاوكاریهكان سازنهبون له‌گه‌ڵ بۆچون ومامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رهه‌ق ئه‌م دۆسیه مهزڵومهدا , هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستیان بهرانبهرئێران وپرۆژه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا,هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ی سودان ودۆسیهكانی تری ئه‌فه‌ریقا .
بابوه‌ستێت بیانوی تروگێچهڵی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری وڵاتانی كه‌نداو كهبوبههۆی سڕبونی زۆرێك په‌یوه‌ندی گرنگ ووشك كردنی سه‌رچاوه‌ی هاوكاری دارای هاوكات له‌گه‌ڵ دروست بونی گرفتیان له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی كهئهوهاوكاریانهی قه‌ته‌ریش نه‌یده‌توانی له‌وقه‌یرانه ئابوری و داراییه ڕزگاریان بكات .
ئهمانهوزۆریكی ترله گرفتی تری لاوه‌كی كهههموپێكهوهكهڵهكهبون ده‌ستگاكانی ڕاگه‌یاندنیش بێ به‌زه‌یانه فوی پیادا ده‌كرد تاكو هه‌مو بون به هۆكارێك كه كاروچالاكیه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌م دهوڵهتهگهورهیه توشی ئیفلیجی بكات وسهرهنجامهكهی به‌و كوده‌تا سه‌ربازیه كۆتایی پێهات وبارودۆخهكهی به‌م حاڵه‌ته چه‌قبه‌ستوه بگات كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی زۆرڕون نیهوئهگهری جۆراوجۆرههڵدهگرێت .
ئه‌گه‌ربه‌م ئاكامهگهشتنهی شۆڕشی میسربهشێكی په‌یوه‌ندی به هۆكارو ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی وناحهزانهوه هه‌بێت ئه‌وا بهدڵنیاییهوهبهشێكی سه‌ره‌كی هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكهڵهكه بونی خاڵه لاوازه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی ئیخوان كه به‌ڕای من تێبینیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن :
ئه‌وه‌ی كه‌له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین پاش جیلی یه‌كه‌م وبه‌هۆی سه‌ختی ڕۆژگاركهیان وازیان له‌هه‌ندێك دروشم وئامانج هێنا وه‌ك دین وده‌وڵه‌ت وجیهادوخۆئامادهكردن بۆی ,كه‌ئه‌م حاڵه‌ته جگه له‌میسر ولاتانی تریشی گرته‌وه كه‌له‌هه‌ندێ جێگا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانیان كۆتایی پێهات ,دیارهههمو ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی ئهوچاودێریهپۆلیسیهدزێوهیان لهسهرههڵگرێت تاكو بتوانن درێژه به‌بانگه‌وازی ئیسلامی خۆیان بده‌ن ,كهههرڕوداوهكانی ڕۆژگار ئه‌وڕاستیه‌ی سه‌لماند كهئهوجۆرهخۆحهشاردانه سودی نیه وئه‌وه‌ی كه ناحهزودوژمن بێت ههرگیزبهوهقایل نابێت كهقوتابخانهیهكی هزری وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئیخوانولمسلمین به‌وشێوه‌ی كهپێشهواكهی نه‌خشه‌ی بۆ كیشاوگیانی خۆی لهوڕێبازهدا به‌خت كرد وئهوتێگهشتنه تێروته‌سه‌ل وشمولیهی دامه‌زرێنه‌رانی ئیخوان بۆ ئیسلام ههیانبوهیچ جێی باوه‌ڕنیه ده‌ست لهودروشمه بنهڕهتیانهههڵبگرن ,خۆئهگهردهستبهرداریشی ببن ئاوه‌هایان لێ دێت كه پاش ههشتاوبینج ساڵ تازه سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌و سیسیهكی بێ ڕێكخستن وبێ مێژو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌كی پێیه‌و لهگوڕپانهكدا ته‌نها هێزوده‌سه‌ڵات ڕێڕه‌وی كاروانه‌كان دیاری ده‌كه‌ن ئاوه‌ها به‌رهه‌می شۆڕشی میسر تاڵان بكه‌ن .
ده‌مه‌ویست به‌م دوبه‌شه ئه‌م بابه‌ته كۆتایی پێ بهێنم به‌ڵام هه‌رچیم كرد‌و بابه‌ته‌كه‌م گوشی نه‌متوانی ئه‌نجامی كۆتایی مه‌به‌ست بگه‌یه‌نم بۆیه ناچارم كۆتایی ئه‌م باسه بخه‌مه به‌شی سێیه‌م .
به‌شی سێه‌م وكۆتایی
خاڵه لاوازه‌كانی تری پرۆژه‌كه‌ی ئیخوان بۆپله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك هه‌ندێك دروشمی سه‌ره‌كی له‌خانه‌ی كاروچالاكی دورخرایه‌وه ئیترگشت بایهخهكان وه‌رچه‌رخان بۆ بانگه‌وازی نهێنی وفهترهی مه‌كی و ڕێڕهوهكانیش بهرهوزیندان كۆتایی پێهات وئامانجهكهش ڕه‌زامه‌ندی خودالهئارامگرتنی ئهشكهنجهومهینهتیهكانی زیندان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌خشه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆفهترهی مه‌ده‌نی وده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه بردن .
ڕاسته دكتۆرموحهممهدمورسی خاوه‌ن پێشینه‌ی پاكوپلهوبڕوانامهی بهرزهكهبهههڵبژاردنی ئازاد هاتهسهركورسی كۆشكی كۆماری وله‌ماوه‌ی ئه‌ویه‌ك ساڵوههشتاوچواركاتژمێرهداحهوانهوهی بهخۆیهوهنهدی نمونه‌ی پاكی وڕاستی وخۆبهكهم زانین ودڵسۆزی بو به‌ڵام هه‌ندێ كورت بینی وخۆش باوه‌ڕی وبڕیارزوگۆڕینی پێوه به‌دی ده‌كرا كه ڕه‌نگه ئه‌و وه‌رچه‌رخانه كتوپڕیهی لهزیندانهوهبۆكورسی حوكم به‌بێ وێستگه‌یه‌كی خۆڕاهێنانی نێوان ئهودوقۆناخه له‌یه‌ك دورهدا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بوبێت , ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌زۆربه‌ی كادیره پێشكه‌وتوه‌كاندا به‌دی ده‌كرا كه به وێستگه‌یه‌كی نێوان ئهودوقۆناخهدا تێپهڕنهبون تاكو ببێته ماوه‌یه‌كی ئه‌زمونی وڕاهێنانیان له‌بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا .
هه‌ربۆیه دهبوپاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی میسرسهرهتا به ته‌نیا نهچوبانه ژێرئهوبهرپرسیاریًَته سه‌خته‌وه‌و هاوبه‌شی لایه‌نێكی به‌ئه‌زمونی گونجاویان بكردایه وه‌ك خولێكی ڕاهێنان وبه‌هێزكردنی كارگێڕی وبه‌ڕێوه‌بردن .
یه‌كێكی تر له‌و هه‌ڵه گه‌ورانه كه كردیان وبیریان له خۆئاماده‌كردنی سه‌ربازی نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌وبو هیچ به‌دیلێكیان نه‌بو بۆسوپای میسر یان هه‌رهیچ نه‌بێت چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی تاكو ئهوكودهتا سه‌ربازیه‌یان به‌سه‌ردا نه‌كرایه له كاتێكدا ده‌بو بیانزانیایه سوپای میسر یه‌كێكه له‌و سێ سوپایه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا په‌یوه‌ندی تایبه‌تیان به سوپای ئه‌مه‌ریكیه‌وه هه‌بو پاش سوپای پاكستانی وتوركی , كه پارتی داد وگه‌شه‌ی توركی سه‌ركه‌وتوانه توانی كوده‌تایه‌كی مه‌ده‌نی ویاسایی له نێوسوپای توركیادا بكات هه‌روه‌ك چۆن گشت پیرهپارته سهرمایهدارو خاوه‌نداره‌كانی گسك دابهرهوزبڵ دانی مێژو ,كه ههرگیزبهوتهمهنه كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ,ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ماوه ئهزمونیهی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بون سه‌ركه‌وتو ترین نمونه‌ی ئۆپۆزسیونیان به‌عه‌مه‌لی نیشان دا كه به‌ڕێز ئۆ‌ردۆگان له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه به‌ری شاره‌وانی ئه‌سته‌مبوڵ دا ملیاردها دۆلاری بۆخه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕانده‌وه نه‌ك ببێت به باروئهرك بهسهردهوڵهتهوه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی هه‌ندێك جێگا كه هه‌م خورمایان ده‌وێت وههم مێوژ ! ئه‌مه‌له‌كاتێكدا به‌ڕێز ئۆ‌ردۆگان ده‌رچوی پێش نوێژی و وتارخوێندنهوهبو.
ئیخوان ولمسلمین ده‌بو وه‌ك شۆڕشی ئێرانی له‌بیری جێگره‌وه‌ی سوپای میسردابونایهوئهوان چۆن سوپای پاسدارانیان هێنایه دی ئه‌مانیش سوپایه‌كی به‌دیلیان بونیات بنایه كه له‌م ماوه‌ی هه‌شتاساڵه‌ی ته‌مه‌نیان ههرساڵهوفهرماندهیهكیان ئاماده بكردایه ئێسته بهوشێوهیهگیریان نه‌ده‌خوارد به‌ده‌ست سیسی وگروپهسهربازیهكهیهوه.
خۆئاماده نه‌كردنی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانولمسلمین بۆ ده‌سه‌ڵات وئاماده نه‌كردنی پێداویستیه‌كانی بهرهوفهرمانڕهوایهتی چون ئهوهههموههله زێرینانه‌ی له‌ده‌ست دان تاكو وه‌های لێ هات یه‌كێك لهداشه ههراشهكانی ڕژێمی پێشووهك ئهحمهدشهفیق كهدبودادگایی بكرایه بوبه ڕاكابه‌ری سه‌ره‌كی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ك كۆماری میسروههرئهم كهمتهرخهمیهش وه‌های كردكه سه‌رۆك كۆماری شه‌رعی وههڵبژێردراو دهستبهسهربكرێت وڕه‌وانه‌ی دادگابكرێت به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌كاتی شۆڕشدادژی داروده‌سته‌كه‌ی موباره‌ك توانیویه‌تی له زیندان خۆی ڕزگاربكاتوچهندین تۆمه‌تی ناڕه‌وای تر وله‌هه‌مان كاتدا عه‌دلی مهنسورێكی جوله‌كه‌ی سهبتیه بهكش مه‌لیكی جه‌نڕاڵه‌كان ئه‌وپۆسته به زۆرداگیربكات ّ! ئه‌مه‌ش چهندهتاوانی كودهتاچییان وچاونوقانی كۆمه‌ڵگای نێودهوڵهتیهلهوانهش زیاتر به‌هۆی ئهوكهمتهرخهمی وههڵهوكهموكوڕییانهوهبوكه كه‌ڵه‌كه بونیان ئهوههموتاوانانهی ڕژێمه‌كه‌ی موباره‌كیان له بیری خه‌ڵك بردهوهوخوێنی قوربانیانی سه‌رده‌می شۆڕش بهفیڕۆڕۆشت وبكوژه ئه‌سڵیه‌كان له زیندانی پێنج ئه‌ستێره‌دا حهوانهوهوبهتهشریفاتهوه ده‌هاتنه هۆڵی دادگاوه وئیتر ئه‌و ههموگهندهڵیهش لێپێچینه‌وه‌ی لهسهرنهكرێت كه بكهرهئهسڵیهكانی وه‌ك ڕۆژی رون دیاروئاشكران .
له‌وڵاتێكی ڕژێم دیكتاتۆری وه‌ك میسردا كێ مافی گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی هه‌بو جگه له حوسنی موباره‌ك وكوڕوژنودارودهستهكهی؟! گه‌نده‌ڵیه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سی ساڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان كه‌پله‌ی میسری له‌ڕیزبه‌ندی وڵاتهگهندهڵكارهكاندا گهیاندهپلهی 115 له‌كۆی 180 ده‌وڵه‌ته گه‌نده‌ڵكاره‌كانی دونیا كه گشت بواره‌كانی ژیانی تێدا گرتبویه‌وه ههرلهزهوی فروَشتنهوه بیگره تاكو فڕۆكه‌وانی , كڕینی گه‌نم وخۆراكیهكانی میسر ,كڕینی چهكوتهقهمهنی , جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی گه‌شتیاری شه‌رموشێخ وپرۆژه‌كانی تری نیشته‌جێ بون , فرۆشتنی گازی سروشتی به‌ئیسرائیل ,پرۆژه‌كانی دارایی وباج , پرۆژه‌كانی پۆلیس وئاسایشی گشتی , له‌هه‌مو پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره پشكی شیرینی وعمولهوبهرتیل وناوبه‌ناو ونبونی ملیاردها جونه‌یهی میسری ,به‌كورتی گه‌نده‌ڵی له‌گشت بواره‌كانی ژیانی ئه‌ووڵاته هه‌ژاره‌دا كهسهرانوسهرمایهدارهكانی گهیاندبوهلوتكهوخهلكی میسریش له‌بێخی نه‌هامه‌تی وبناری سه‌ره‌مه‌رگیدا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه زه‌به‌لاحه‌ی هه‌ژاری وبێكاری ونه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان كه هه‌مو ئه‌وانه هۆكاره‌كه‌ی دهگهڕێتهوهبۆخراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات وهاورده‌كردنی زیانبه‌خشه‌كان وفه‌رامۆش كردنی باری ژیان وگوزه‌ران وته‌ندروستی جه‌ماوه‌ر.
ئه‌وهه‌له زێرینه‌ی هه‌ڵكه‌وت بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانولمسلمین له میسردا له‌و بڕوایه‌دانیم به‌م زوانه دوباره‌بێته‌وه ,هیچ مانایشی نیه دیسانهوهبگهڕێنهوه بۆڕێكخستنی نهێنی وفهترهی مه‌كی وكونجی زیندان ڕاسته توانایی ئارامگری ئهوگۆڕهپانهیان بهزیادهوهههیه به‌ڵام ئه‌مجاره گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆئهوقۆناخهبهجێ هیشتوانهیان نه‌ك بۆخۆیان زیانه به‌ڵكو كارده‌كاته‌سه‌ر پارتولایهنوهاوبیروشێوهكانیان ومتمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نابێت ئه‌وده‌ست پاكیهیان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بخهنهكاروتهواوی ڕێنماییهئیسلامیهكان ودهقهپیرۆزهكان له‌پیاده‌كردنی شه‌رعی خواودهوڵهت داریدا بخه‌نه بواری عه‌مه‌ل وجێ به‌جێ كردن .
له‌كۆتایشدا پێویسته به‌و ڕاستیه بابه‌ته‌كه كۆتایی پێ بهێنم كه یه‌كێكی تر له‌و هه‌ڵانه‌ی كه ئه‌وبه‌ڕێزانه له میسر ئه‌نجامیان دا‌و هاوشێوه‌كانیان له جیهانی ئیسلامی له‌وان زیاترپهیڕهوییان كرد ئهودهمارگیریهبوبۆحیزب ولایه‌نی خۆیان كه چاوی پهسهندبونیان ته‌نها خۆیان ده‌بینێت ودان نه‌نان به هیچ بون وقه‌واره‌و ئه‌زمونێكی تركهلهوهێله حیزبیه‌ی خۆیان جیابێت,پاساوه‌كه ئه‌گه‌رچی خه‌می له‌خشته‌بردنی كاروانی بانگهوازوكاری ئیسلامیه به‌ڵام ئه‌زمونی مێژوی ئیسلامی ئه‌وه‌ی فێركردوین كهبهرفراوانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی وبهرقهراربونی له ده‌وڵه‌مه‌ندی شارستانیه‌تی ئیسلامی دابوه ئه‌وه‌ش به وهاوبه‌شی وهاوكاریه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جیهانی ئیسلامی به‌گشت گهلوتیرهوههرێمهكانیهوه , نه‌وه‌ك كۆپی كردنی یه‌ك جۆره بۆچون ومامهڵهوڕێنماییهكان بۆگشت لایه‌ك وهكویهكئهوهش ئه‌وحاڵه‌ته‌ی میسری لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌نجامه‌كان نادیارن وئه‌گه‌ری جۆراوجۆر ههیهومهترسیهكانیش هه‌رده‌م لهبهرزبونهوهدایهوئهم حاڵه‌ته‌ش بوه‌ته دڵه‌ڕاوكێی وخه‌م وئازاردانی دڵی هه‌موان