06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكخراوی ستاندارد: فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان دژایه‌تیمان ده‌كات
به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ستاندارد بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بونی كوردستان
وه‌ك لای هه‌مووان ڕونه ستانده‌ر وه‌ك ده‌زگا له ساڵی 2006 ه‌وه تاكو ئێستا خزمه‌تێكی به‌رچاوی كردووه به میدیای ئه‌هلی له‌كوردستان و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی دارایه‌وه ستانده‌ر خاوه‌نی ئابوریه‌كی بههێزنهبوه، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌گوێره‌ی توانا چ وه‌ك رۆژنامه ژ وه‌ك گۆڤار و سایت رۆڵی خۆی بینیوه، له‌م دواییانه‌ش به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه ستانده‌ر به‌شێكی زۆری چالاكیه‌كانی وه‌ستاوه، له‌و نێوانه‌ش وه‌ك پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه و دوای دروستبونی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان به‌پێشنیاری چه‌ند نوسه‌ر و رۆشنبیر و كارناسانی سیاسی ستانده‌ر به‌شێكی كاره‌كانی بۆ رێخراوێكی تایبه‌تمه‌ند به‌پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ناوی "رێكخراوی ستاندارد بۆ به‌ده‌وڵه‌تبونی كوردستان" ته‌رخانكرد، ئه‌م هه‌نگاوه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وه نرا كه پێشتر گۆڤاری ستانده‌ر چه‌ند هه‌نگاوێكی بۆ ئه‌و پرسه نابو وه چه‌ندین نوسه‌ر و توێژهریشی له‌ده‌وری خۆی كۆكردبۆوه بۆكاركردن له‌سه‌ر پرسه جیاواز و ڕه‌هه‌نده پێویستیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بونی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكاری دروستكردنی ئه‌و رێكخراوه به‌سه‌رپه‌رشتی "مه‌سعود عبدالخالق" پێشكه‌شی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كان كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فه‌رمانگه‌ی ناوبراو چه‌ندین كێشه و ئاسته‌نگی خسته‌به‌رده‌م دروستكردنی ئه‌و رێكخراوه تا دواجار به‌لابردنی ناوی "مه‌سعود عبدالخالق" له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه ڕه‌زامه‌ندیان پیشاندا كه بڕوانامه‌ی تۆماری رٍێكخراوی ستادهرمان پێبده‌ن، ئه‌و دژایه‌تیه‌ی مه‌سعود عبدالخالق له‌كاتێكدایه ئێستا ناوبراو ئه‌ندامی زیاتر لهكۆمسیۆنێكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده، ئیتر نازانین ئه‌و دژایه‌تیه‌ی ناوبراو له‌پای چی بو؟ دواجار وه‌ك پێوستیه‌كی قۆناغه‌كه رێكخراوی ستاندارد پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌دروست كردنی مه‌له‌فی ده‌وڵه‌تی كوردی پێشكه‌شی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كان كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌رچونی ناوی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه فه‌رمانگه‌ی ناوبراو كه‌سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ریان پیشانداوه پرۆژه‌كه‌ی ئێمه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ده‌یان پرۆژه‌ی تر قبوڵكراون كه هه‌رگیز گرنگیهكهیان ناگاته پرسی دروستكردنی مه‌له‌فێك بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بونی كوردستان، له‌نێو ئه‌و پرۆژانه‌ی ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه زیاتر له چوار پرۆژه قبوڵكراون تایبه‌ته به‌كردنه‌وه‌ی خولی دورمانی و خه‌یاتی و وێنه‌كێشان، ئێمه له‌رێكخراوی ستاندارد پێمان وایه وه‌رنه‌گرتنی پرۆژه‌كه‌ی ئێمه به‌شێكه له‌و دژایه‌تیه به‌رده‌وامه‌ی ستاندارد له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ناوبراو له‌ئێستا و پێشتریش له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتوین لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز نایه‌وێت ستاندارد له‌هه‌ولێر به‌تایبه‌ت و له‌كوردستان به‌گشتی به‌رده‌وام بێت له‌كارو چالاكی میدیایی و توێژینه‌وه و رێكخراوه‌یی، بۆیه نه‌ك هه‌ر پشتگیری ناكات به‌ڵكو كێشه‌شی بۆ دروست ده‌كات. دواجار پێمان وایه كاركردنی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ك هه‌رخزمه‌ت به ڕه‌وتی پێشخستنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناكات به‌ڵكو زیانیشی پێده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی ئێستا فه‌رمانگه ده‌یكات له‌كاری ده‌زگایه‌كی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێت، له‌كاتێكدا ئامانجی كاری رێكخراوه ناحكومیه‌كان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی فراوانتر و گه‌وره‌تره. به‌وهیوایه‌ی كۆتایی به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی تری حكومه‌ت بێت به‌رامبه‌ر رێكخراو و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆ و كاریگه‌ر و دور له‌ده‌ستی حیزبه‌كان بێت.
رێكخراوی ستاندارد بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بونی كوردستان
هه‌ولێر 6-9-2013