06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریكا داواله هاوڵاتیه‌كانی ده‌كات خاكی لوبنان جێبهێڵن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له لوبنان كرد ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا فه‌رمانی به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یروت كرد به زوترین كات خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان لوبنان جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندوه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له ژیانی فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له لوبنان له ئارادایه.
ئه‌و وه‌زاره‌ته داواشی له هاوڵاتیانی ئاسایی وڵاته‌كه‌ی كردوه كه به زوترین كات له لوبنان بچنه ده‌ره‌وه.
ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه هاوكاته له گه‌ڵ دانوسانه‌كانی حكومه‌ت و كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌باره‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌مریكا حكومه‌تی سوریای تۆمه‌تبار كردووه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته و رایگه‌یاندوه ئه‌و كرده‌وه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق بێ وه‌ڵام نابێت.