پارەی‌ قەرەبووی‌ بەشە خۆراكی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتیان ڕەوانەی‌ پارێزگاكان كراوە
07/09/2013 نوسەر: bzavpress

پارەی‌ قەرەبووی‌ بەشە خۆراكی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتیان ڕەوانەی‌ پارێزگاكان كراوە

وەزیری‌ بازرگانی‌ عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی‌ قەرەبووی‌ بەشە خۆراكی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتیان ڕەوانەی‌ پارێزگاكان كراوە.

د. خەیروڵڵا حەسەن بابەكر، وەزیری‌ بازرگانی‌ حكومەتی‌ عێراق بە (NNA) ڕاگەیاندووە، پارەی‌ قەرەبووی‌ بەشە خۆراكی‌ مانگانە، ڕەوانەی‌ لقی‌ بانكی‌ (ڕافیدەین)ی‌ هەموو پارێزگاكانی‌ عێراق كراوە، بۆ ئەوەی‌ لەڕێگەی‌ پارێزگاكانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت.

ڕامان عوسمان، سكرتێری‌ ڕۆژنامەوانی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاندووە، پارەی‌ قەرەبووەكە گەیشتووەتە بانكی‌ ڕافیدەین، بەڵام لەبەرئەوەی‌ ئەو بانكە لقی‌ لەهەرێمدا نییە، بڕیارە پارەكە لەبانكی‌ ڕافیدەینەوە ڕەوانەی‌ بانكی‌ هەرێم بكرێت، بۆ ئەوەی‌ دواتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت.