07/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 16) ده‌گاته عێراق
لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا له‌كۆتایی ساڵی (2014)دا، یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 16) ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كات.
(ئهسكهنهدهر وتوت) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ NNA ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی گرێبه‌ستی سه‌ربازیی نێوان ئهمریكاو عێراق، واشنتۆن له‌كۆتایی ساڵی (2014)دا یه‌كه‌م وه‌جبه له‌فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 16) ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه ئاشكرابكات، كه ئه‌مریكا له‌یه‌كه‌م وه‌جبه‌دا ڕهدهستی عێراقی ده‌كات.
(ئهسكهنهدهر وتوت) وتیشی:"به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 16) كۆكراونه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه یه‌كێكه له‌باشترین فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی جیهان، كێشێكی سوكی هه‌یه‌و له‌توانایدایه له‌هه‌موو بارودۆخ‌و كهشو هه‌وایه‌كدا كاربكات، هاوكات ئه‌و فڕۆكه‌یه زۆر وورده له‌پێكانی ئامانجه‌كانیدا، له‌ئێستاشدا وڵاتانی عهرهبیو جیهانی گرنگییه‌كی زۆر به‌و جۆره فڕۆكه‌یه دهدهنو هه‌وڵی كڕینی ده‌ده‌ن له‌ئه‌مریكا، بۆیه گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 16) له‌ئه‌مریكا، یه‌كێكه له‌سه‌ركه‌وتووترین گرێبه‌سته‌كانی ماوه‌ی ڕابردووی حكومه‌تی عێراق"