09/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڕه‌شه‌ی ( PKK ) به قازانجی كێیه ؟
هه‌ڕه‌شه‌ی ( PKK ) به قازانجی كێیه ؟
پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ جارێكی تر له هه‌نگاوێكی گوماناویدا
پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی له‌ناوخۆی باكووری كوردستان راگرت ، بیانووه‌كه‌ی
به‌ڕه‌و پێش نه‌چوونی ره‌وشی ئاشتیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا ، به‌ڵام
ئاماژه‌كان بۆ هۆكاری تر سه‌رنجمان راده‌كێشن .
ئه‌وان ئه‌و بیانووه ده‌هێننه‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدایه له ( 100 ) ساڵی رابردوودا حكومه‌تێك له توركیادا نه‌هاتۆته
سه‌ر كار ، كه ساده‌ترین مافی به گه‌لی كورد ره‌وا بینیبێت ، به‌ڵام له
ماوه‌ی ( 10 ) ساڵی رابردوودا گۆڕانكارییه‌كی دیموكراسیی و ریشه‌یی له‌و
وڵاته‌دا هاتۆته كایه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌لی كورد به هه‌ندێ مافی
خۆی گه‌یشتووه ، كه له سایه‌ی توركه شۆڤینیه‌كاندا تا هه‌تایه به
خه‌ونیش پێی نه‌ده‌گه‌یشت . له كاتێكدا بۆله‌ند ئه‌جه‌وید رایگه‌یاند
گه‌وره تیرۆریستی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیایان
ده‌ستگیر كردووه و دواتریش بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو ، په‌كه‌كه
ستراتیژی خۆی گۆڕیی بۆ گرتنه‌به‌ری ئاشتیی و هێوركردنه‌وه‌ی لووله‌ی
تفه‌نگه‌كان ، به‌ڵام عه‌لمانیه شۆڤینیه‌كان هیچ گوێیه‌كیان به‌و
ستراتیژه‌ی ( PKK ) نه‌دا ، ته‌نیا به هاتنی دادوگه‌شه‌پێدان چاكسازیی
ده‌ستووریی و دیموكراسیی و كرانه‌وه له‌و وڵاته‌دا دروست بوو ، كه
ئاكامه‌كه‌ی دان نان بوو به مافه رۆشنبیرییه‌كانی كورد و كرانه‌وه‌ی
دیموكراسیی و دوا جاریش گفتوگۆ كردن بوو له‌گه‌ڵ رێبه‌ری زیندانیی كراوی
پارتی كرێكارانی كوردستاندا . ئه‌وانه‌ی توركیای ئێستا ده‌بینن و پێشتریش
دیویانه ، وه‌كو خه‌ون گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته باس ده‌كه‌ن ، له
هه‌موو روویه‌كه‌وه گۆڕانكاریی رووی داوه و به‌رده‌وامیشه .
له‌م
كاته‌دا كه هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی وێستگه‌ی زۆری بڕیووه و ئاماژه‌یه‌كیش بۆ
وه‌ستانی ئه‌و گفتوگۆیانه نیه ، كه‌چی له ناكاودا جه‌میل بایك
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان راده‌گرێت ، به بیانووی به‌ره‌و پێش نه‌چوونی
گفتوگۆكان !!
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه : ئایا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی
دیكتاتۆر و خوێنمژ مافی زۆری به كورد داوه ، كه باڵی خۆرئاوای ( PKK )
بووه‌ته هاوپه‌یمانی و پارێزگاری فڕۆكه‌خانه و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و
باره‌گاكانی ده‌كات ؟ ئایا ئێران گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد دا زۆر
به‌ره‌و پێش چووه ، كه ئه‌وه دوو ساڵه باڵی خۆرهه‌ڵاتی په‌كه‌كه (
پژاك ) ته‌نیا فیشه‌كێكی به هێزه‌كانی ئێرانه‌وه نه‌ناوه ؟ هۆكار چیه
ته‌نیا توركیا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كورد دا به‌رده‌وامه ، كه‌چی ( PKK )
هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی لێ ده‌كات ؟
بۆ گه‌یشتن به راستیی
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ، ده‌بێ له شوێنێكی تر بۆ هۆكاره‌كه‌ی بگه‌ڕێین ،
ئه‌ویش گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌كه‌یه له سه‌ركردایه‌تیی ئێستای ( PKK ) دا
، له‌و كاته‌وه باڵی عه‌له‌وی ئه‌م پارته ده‌سه‌ڵاتی له باڵی
ئاشتیخوازی وه‌رگرتووه ، ئه‌م حیزبه تائیفیانه چووه‌ته هاوكێشه‌ی ئێران
و سوریاوه و دژایه‌تی ره‌وتی ئاشتی ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئانكارادا .
موراد قه‌ره‌یڵان هاوده‌نگ بوو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ سه‌رخستنی
ئاشتیی ، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌و لادراوه و جه‌میل بایك و به‌سێ هۆزات
جێیان گرتۆته‌وه ، هه‌موو رۆژێ زه‌نگی جه‌نگ لێ ده‌ده‌نه‌وه . ئه‌مه‌ش
ته‌نیا ویستێكی تائیفیانه‌ی عه‌له‌وییه‌كانی ناو ( PKK ) یه ، چونكه
هه‌میشه عه‌له‌وییه‌كان بڕوایان وایه ، ته‌نیا به هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات
ده‌توانن تایه‌فه‌كه‌ی خۆیان به باڵاده‌ستیی بپارێزن ، خۆ به‌شاری
دیكتاتۆر بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات وه‌كو پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی
سۆسیالیستیی ، به‌ڵام ئه‌وه سیی ساڵه هاوپه‌یمانی ئێرانه ، چونكه له
رووی ئاینیه‌وه نزیكن و ده‌كرێ تایه‌فه‌كه‌ی پێ بپارێزێ ، واته وه‌لائی
بۆ عه‌له‌وییه‌كان هه‌یه نه‌ك نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ، هه‌تا ئێستاش
هاوپه‌یمانی ئێران و شیعه‌كانی لوبنان و ئێستاش عێراقی له‌سه‌ره .
هاوپه‌یمانێتی ئه‌و باڵه عه‌له‌وییه‌ی ناو پارتی كرێكارانی كوردستانیش
هه‌ر هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی عه‌له‌ویانه‌یه و ئێستا ئه‌وان له دژی توركیای
سوننه و شۆڕشگێڕانی سوننه یه‌كیان گرتۆته‌وه له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كه‌ی
تاران و دیمه‌شقدا . ئه‌گه‌ر ئه‌وه نیه ، ئایا به‌شار دیموكراسیی تره
له ئه‌ردۆغان كه بوونه‌ته هاوپه‌یمانی ؟ ئایا ئێران دانی به كام مافی
كورد دا ناوه هه‌تا ببنه هاوپه‌یمانی له دژی توركیا كه هه‌موان ده‌زانن
گفتوگۆكان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و پێش ده‌چێت ؟
زیانه‌كانی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ :
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ( جه‌میل بایك ) رایگه‌یاند : ته‌نیا چاره‌سه‌ری
باكوور له لووله‌ی تفه‌نگه‌كانه‌وه ده‌بینین ، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و
شه‌ڕه هه‌ڵگیرسێته‌وه ( كه به دووری ده‌زانم چونكه نه توركیا رێگه
به شه‌ڕه‌كه ده‌دات و نه په‌كه‌كه‌ش ده‌توانێت شه‌ڕی دژوار بكات ) كێ
له‌و شه‌ڕه قازانج ده‌كات :
1. یه‌كه‌م لایه‌ن قازانج له‌و شه‌ڕه
ده‌كات ، هاوكێشه‌ی ئێران سوریایه ، كه ئه‌وان مه‌به‌ستیانه بۆ تۆڵه
سه‌ندنه‌وه له توركیا تووشی قه‌یرانی بكه‌ن .
2. به‌ڵام كورد زیانی
گه‌وره‌تری لێ ده‌كه‌وێت ، له لایه‌ك ئاسایشی ناوچه كوردییه‌كان تێك
ده‌چێته‌وه و له لایه‌كی تریش ئه‌و بووژانه‌وه ئابوورییه‌ی چه‌ند
ساڵێكه كوردستانی گرتۆته‌وه ، جارێكی تر راده‌وستێت و له‌وانه‌یه
خاپووریش ببێته‌وه .
3. دووباره ده‌سه‌ڵاتی ژه‌نڕاڵه‌كان و عه‌سكه‌ر
زیاد ده‌بێته‌وه‌و له هه‌ر شوێنێكیش ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ر زیادی كرد ،
دیموكراسیه‌ت و چاكسازیی پاشه‌كشه ده‌كات . كه پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سوپا و كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی و چاكسازیی ده‌ستووریی و بووژانه‌وه‌ی
ئابووریی نه‌ك هه‌ر ناوچه توركیه‌كان ، به‌ڵكو ناوچه كوردییه‌كانیشی
گرتۆته‌وه ، به‌ڵام شه‌ڕ تێكی ده‌داته‌وه .
ئایا ئه‌و گۆڕانكارییه
ریشه‌ییانه‌ی كه له توركیادا روویان داوه و كوردیش لێیان به‌هره‌مه‌ند
بووه و هێشتا ماویه‌تی كه گه‌له‌كه‌مان بگاته ته‌واویی مافه‌كانی ، بایی
ئه‌وه نین كه ( PKK ) له‌گه‌ڵ دادوگه‌شه‌پێدان به ژیرانه مامه‌ڵه
بكات ؟ یا به داخه‌وه جه‌میل بایك داهاتووی كورد ده‌كاته قوربانیی
هاوكێشه عه‌له‌وییه‌كه‌ی و ماوه‌يه‌كى تريش به ئاشكرا دژایه‌تی ئۆجه‌لان
ده‌كات ؟!