11/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رهه‌م ساڵح: روداوه‌كه‌ی تووی مه‌لیك بۆ لێدانه لهحورمهتی یه‌كێتی
د. به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی شه‌قامی تووی مه‌لیكی سلێمانی كرد‌و به "لێدان له حورمه‌تی یه‌كێتى" ناوی برد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی (PUKmedia) بڵاویكرده‌وه، د. به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی له شاری سلێمانی، رایگه‌یاندوه "دوێنی ته‌قه كراوه له تووی مه‌لیك ژنێك شه‌هید كراوه، دڵنیام له‌وه‌ی هه‌موو یه‌كێتیه‌ك ئه‌م كاره ئیدانه ده‌كات، ریسوا ده‌كات".
راشیگه‌یاند "ئه‌و كارانه لێدانه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر كه‌سێك كردبێتی لێدانه له یه‌كێتی، لێشیان قبوڵ ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌س له‌پاڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌ی ئێمه كه ئێمه به‌شێكین تێیدا، نه‌توانێت تاوانی وا ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ی كردویه‌تی بۆ لێدانه له پێگه‌و پایه‌ی یه‌كێتی، بۆ لێدانه له حورمه‌تی یه‌كێتی كه هه‌میشه هه‌ڵگری ئاڵای ئازادی‌و فره ئازادی‌و فره بۆچوون‌و زه‌ماوه‌ندی دیموكراسی بووه".