20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مرۆڤایه‌تی به‌ره‌وکوێ
ڕژێمه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ر له سه‌رمایه داریی ڕۆژ ئاوا وه
تا سۆشیالیستی مارکسی ڕۆژهه‌ڵات، نه‌یانتوانوه گیر‌و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوری مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ر بکه‌ن به شێوه‌یه‌کی ڕیشه‌یی و داد
گه‌رانه، هه‌روه‌ها نه‌یانتوانیوه به‌ختیاری و ئاسوده‌ی ببه‌خشن به مرۆڤ
سه‌ره‌ڕایی ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی که زانست له زۆربه‌ی بواره‌کانی
ته‌کنه‌لۆژیاو ته‌ندرستی ژیری ئه‌لکترۆنی ئه‌تۆم و ئاسمان بڕێن و ..هتد-
که ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له سه‌ر ڕێگایی پێشه‌که‌وتنی خۆی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت له‌م ڕژێمانه، ئه‌وه‌یه چه‌ند
زانست پێش بکه‌وێت ئه‌وه‌نده باری ژیانی مرۆڤ ئاڵۆز تر ده‌بێت زیاتر
دهیچهوسێنهوه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که زانست ئه‌و باره ناله‌باره‌ی
دروست نه کاردوه به‌ڵکو ئه‌و ڕژێمانه‌ی ئێستا هه‌ن ئه‌وان زانست به‌ره‌و
ئه‌و مه‌به‌ستانه ده‌کێشن.
وه ڕۆژ به دوای ڕۆژ له بری چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بێزاری و وه‌ڕس بوون و
نه‌خۆشی ده‌رونی کوێره‌وه‌ری ترس و له‌رزین زیاتر ده‌بێت،وه مرۆڤایه‌تی
به‌ره‌و هه‌ره‌سی سه‌ر لێ شێوان و له ناو چون ئه‌چێت.
زۆر له زاناکانی جیهان به تایبه‌تی زاناکانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا هه‌ستیان
پێ کردوه‌وه هاواریان لێ به‌رز بۆته‌وه، که فریاکه‌ون مرۆڤایه‌تی له‌م
تانگ وچهڵهمهیه ڕزگار به‌که‌ن، ئه‌ویش به هێنانه کایه‌ی ڕژێمێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری دادگه‌ر، که‌بتوانێت خه‌ڵکی ڕزگار بکات له
گیروگرفته ناهه‌موارانه‌ی سه‌ریان کردۆته جه‌رگی مرۆڤ.!
ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌موو تهنگوو
چه‌ڵه‌مانه ئه‌ویه که ڕژێمه کانی ئه‌م سه‌رده‌مه {مادی} بێ باوه‌ڕن،
به‌یه‌ك چاو سه‌یری مرۆڤ ده‌که‌ن، یه‌ك لای ئه‌بینن، ئه‌وه‌یش لایه‌نی
مادیه‌تی .
ئیتر ئه‌وه‌یان پێ شێل کردووه و له بیر خۆیان بردۆته‌وه، که مرۆڤ
ته‌نها ماده نییه‌و به‌س ، به‌ڵکو ماده‌و گیانه، وه‌گیان هه‌ڵسوڕێنه‌رو
لایه‌نی سه‌ره‌کی مرۆڤه .
دکتۆر ئه‌لکسیس کاریل خاوه‌نی کتێبی {الانسان ذلك المجهول} له کتێبه‌کیدا
ده‌ڵێ: پێویسته ئه‌م شارستانیه‌ته مادیه ههڵبگڕێنینهوهو ڕێگایه‌کی تر
بگرێنه به‌ر بۆ گه‌شه کردن و پێشکه‌وتن، که له‌سه‌ر باوه‌ڕ دامه‌زرابێت
.
هه‌روه‌ها پزیشك و زانای به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی دکتۆر شفیتزر ئه‌ڵی :
پێویسته ئێمه دان به‌وه‌دا بنێین که (فساد الروح) هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م
ته‌نگ وچهڵهمهو تێ شکانه‌یه که توشی مرۆڤایه‌تی بووه.
وه هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه کۆڵن وڵسون ڕه‌خنه گری به‌ناوبانگی ئینگلیزی له کتێبی-
{الامنتمی}دا ده‌ڵێت : ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی که ته‌نها پشت به زانست دورر
له ئاین ، شارستانیه‌تێکه که ناتوانێ زۆر بمێنێته‌وه نمونه‌ی سۆڤیه‌ت،
چونکه ئه‌و له
بار‌و دۆخه‌ی لێ ی په‌یدا ئه‌بێت ناگونجێت له‌گه‌ڵ مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ست
ودووربیندا،وه‌هاروه‌ها له‌هه‌مان کتێب‌دا له‌سه‌ری ئه‌ڕواو ئه‌ڵێ: مرۆڤی
ڕۆژ ئاوایی هه‌میشه پشتی به‌ستووه به ووزه ژیرییه‌کان {الطاقات
العقلیة}ئه‌مه‌ش هۆی پێشکه‌وتنی مادی یه له ڕۆژ ئاوادا، به‌ڵام له‌هه‌مان
کاتا هۆی له‌ناو چوون و ڕوخانیهتی ، ئه‌و به‌بێ کردووه، ئه‌و هێزه
زیندوه‌ی که هۆی مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی، وه به‌بێ ئه‌وهێزه ووشه‌ی
پێشکه‌وتن ته‌نها گاڵته پێ کردنه، به‌ڵکو ئۆتۆمبیلێك ده‌چێت که به‌نزینی
یێدا نه‌بێت.
ئاشکراو به‌ڵگه نه‌ویسته سه‌ر چاوه‌ی هه‌موو باوه‌ڕێك ئاینه ، که
بتوانێت ڕێگای ژیانی مرۆڤ دیاری بکات و بی به‌ستینه‌وه به سه‌ره‌تایه‌کی
پیرۆزه وه که بهختیارو دڵنیای بکات ،بۆیه دکتۆر بریل ده‌ڵێت:مرۆڤی
ئایندار و خاوه‌ن هه‌رگیز توشی نه‌خۆشی ده‌رونی نابێت،وه له ژیانێکی
ئارام و دڵنیادا ئه‌ژین.
هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوفی گه‌وره ئه‌ڵێ: گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ری سه‌رسامی و بێزاری باوه‌ڕه.
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{ الا بذکر الله تطمئین القلوب.....}
واته : به یادی خوای پاك و بێگه‌رد دڵه‌کان ئارام ده‌بن..
ئینجا به‌ستنه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ و ئامانجه‌کانی ته‌نها به ژیانی مادی ئه‌م
جیهانه وهو، باوه‌ڕ نه‌بونیان به لێ پرسینه‌وه و جیهانێکی تر ، وه
دانانی گه‌یشتن به گه‌وه‌ره ترین قازانج و سودی مادی له خواردن و خه‌وتن
و ڕابواردن، به مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ژیانی مرۆڤ له‌م جیهانه دا، ئه‌مه‌یش
مرۆڤی له قاڵبێکا داڕشتووه که هیچ ئاواتێکی گیانی به‌رزی نییه له
ژیاندا که تێکۆشی بۆی،
وه ڕێبازێکی تایبه‌تی بۆ بگرێته به‌ر ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌رکاتێ
گه‌یشت به سودو مه‌رامه مادیه‌کانی ئیتر هیچ ئاواتێکی تری نامێنێکه
هه‌ڵی بۆ بدات له ژیاندا.
نوسه‌ری فه‌ره‌نسایی ئه‌ندریه مۆرۆ ئه‌ڵێ : کاتێ که مرۆڤ گه‌یشت به
هه‌موو ئاوات و ئارهزهکانی ،وا هه‌ست ده‌کات دڵته‌نگترین که‌سه‌له
جیهاندا ، چونکه ئاواتێکی تری نه‌ماوه هه‌وڵی بۆ بدات .
ئه‌مه‌یش بۆته هۆی بێزار ی و دڵ ناڕه‌حه‌تی مرۆڤ په‌یدا بونی گیروگرفت که هیچ شتێك نییه په‌نای بۆ به‌رێت بۆ چاره سه‌ر کردنیان.
وه له ئه‌نجامی ئه‌م باره ناله باره دایه هه‌موو ساڵێك سه‌دان هه‌زار
که‌س به زۆرداری ئهکوژرین له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهاندا .
وه به ده‌یان هه‌زاریش به ده‌ستی خۆیان ده‌کوژن بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بیت
له‌و ژیانه نائاسوده‌یه که تێیدا ده‌ژین له گه‌ڵ ئه ئامارهنهی که
تۆمار ده‌کریت ڕۆژانه له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ئاسیای ئه‌دنا و وا
خاریکه ده‌که‌وێته ناو ووڵاتانی ئێمه‌ش به هۆی دور که‌وتنه‌وه له ئاین
، ئێستا له کوردستان ئافره‌تان فێر بون به سرنج نه‌وت له خۆیان ده‌ده‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی به بێ ئازار بمرن ئه‌مه ستایڵێکی تازه‌ی مردنه !.
به‌ستنه‌وه‌ی مرۆڤ به سوودی تایبه‌تی خۆیه‌وه له سنوری جیهانێکی ماددی دا
وه باوه‌ڕ نه‌بوون به دوا ڕۆژێکی هه‌میشه‌یی، وای له مرۆڤی ئه‌م
سه‌رده‌مه کهردوه که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا
ئاماده‌یه(میکیاڤیلیانه) هه‌رچی ڕێگا هه‌یه بیگرێته به‌ر بۆ گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی با
له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی تریش بێت.
له ئه‌نجامی سروشتی ئه‌و ڕێژهمه ده‌ست کردانه به‌تایبه‌ت دوای
به‌رپابوونی شۆڕشی پیشه‌سازی له ئه‌وروپاداو په‌یدابوونی ئیمپریالیزم و
داگیرکه‌ران بۆ خواردنی به‌رو بومیان و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان بۆ سودی
خۆیان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رپا بوونی دووشه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی که
ده‌یان ملیۆن که‌سی له‌ناو برد وه له ئهنجقمی ئه‌و جه‌نگانه‌شدا دابه‌ش
کردنی ووڵاتان و میلله‌تان به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌واو دڕندانه که مافی
ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی تیا پێشێل کرا.
وا ئێستاش ده‌یانه‌وێت هه‌مان کاری سه‌رده‌می پێش‌و دوباره بکه‌نه‌وه له
زۆر ووڵاتی جیهاندا چه‌نده‌ها میلله‌ت به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا
ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
هیچ مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیان نییه ته‌نانه‌ت له زۆر ووڵاتدا
هیچ جۆره سه‌ربه‌ستی و هه‌تا مافی ژیانیشیان نییه تا به ئاسوده‌ی بژین.
هه‌ر ئه‌مه‌شه هه‌تا ئێستا له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا سه‌ده‌ی زانست و
پێشکه‌وتن له زۆربه ی ووڵاتاندا شۆڕشی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی به‌رپا
کراوه، میلله‌ته ژێر ده‌سته‌کان داوای مافی زه‌وت کراوی خۆیان
ده‌که‌نه‌وه بیگومان به‌رده‌وامیش ده‌بن تا ده‌گه‌ن به مافی ڕه‌وای خۆیان
که خوای گه‌وره به‌خشیویه‌تی به هه‌موو میلله‌تان به‌بێ جیاوازی.
خوای گه‌وره له‌سه‌ر بنه‌مای قانونی قورئان مافی نه‌ته‌وه‌کانی دیاری کردوه
{ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى
وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ
عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} الحجرات 13
واته: ئه‌ی کۆمه‌ڵی ئاده‌میزاد ئێمه ئێوه‌مان له نێر‌و مێ دروست کردوه
وه کردومانن به چه‌ند نه‌ته‌وه‌و هۆزێکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتری بناسن و
ئاشنای یه‌کتری بن وه بزانن چاکترینتان لای خوای گه‌وره به
ته‌قواترینتانه (ئه‌وه‌ی زیاتر گوێ ڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوا بێت).
هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی کوشتن و دزی و جه‌رده‌یی له ووڵاته به‌ناو
پێشکه‌وتوه‌کاندا ئامانجێکی سروشتی ئه‌و ڕژێمانه‌یه که هه‌ڕه‌شه له
له‌ناوچونی خۆیان و پێشکه‌وتنه‌که‌یان و مرۆڤایه‌تیش ده‌کات.
له ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا ئاشکرای کردوه که هه‌ر ده ساڵ
جارێك به ڕێژه‌ی زیاد بوونی تاوان (75.5 %) وه زۆربه‌ی ئه‌و زیانانه له
ئه‌نجامی مه‌واده سڕ که‌ره‌کان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بوه که ئێستا وای
لێهاتووه زۆربه‌ی ئابوری ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای
مادده‌سڕکه‌ره‌کان داده‌مه‌زرێت.
ئه‌مانه‌و هه‌زاران تاوانی تر که هه‌ڕه‌شه له پاشه‌ڕۆژی مرۆڤایه‌تی
ده‌که‌ن که زانایانی جیهان هاواریان لێ هه‌ڵساوه، هه‌روه‌ها ڕه‌وشت که
پێوه‌ری هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتاری مرۆڤه له ژیانی ڕۆژانه‌یدا یان له
په‌یوه‌ندی نێوان وویژدان و ده‌رونی خۆیدا، په‌یوه‌ندی نێوان تاك و کۆمه‌ڵ،
په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵ ڕژێمی مرۆڤ کرده‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه چ
له ڕۆژئاوا و چ له ڕۆژهه‌ڵات هه‌موویان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ماددیه‌وه
هه‌ڵقوڵاون ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌وی تریان
خۆیان ده‌نوێنن.
ڕۆژئاوای سه‌رمایه‌داری تاك په‌رسته‌و سه‌ربه‌ستیه‌کی بێ سنوری پێ
به‌خشیوه تا بتوانێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك خۆی
بیه‌وێت تێبکۆشێت بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌کانی ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕێگایه‌کی
که دیگرێته به‌ر زیان بگه‌یه‌نێت به خه‌ڵکی وه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی تر
بێت له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی (دایماگۆجی).
وه ڕژێمه چه‌په‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و یان سۆسیالیستی ڕۆژهه‌ڵات بڵێم کۆمه‌ڵ
په‌رسته‌و هیچ نرخێکی بۆ مرۆڤ دانه‌ناوه وه مافی تاکی پێشێل کردوه‌و هیچ
ئاماژه‌ی بۆ نه‌کردوه له‌ناو کۆمه‌ڵدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌ردولایان
هاوبه‌شن تیایدا ته‌نها جیا کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشته له هه‌موو کاروبارێکی
ژیان هه‌رچه‌نده ووڵاته سهمایهدارهکان دان ده‌نێن به ڕه‌وشتدا به‌ڵام
له‌هه‌موو چالاکیه‌کی ئابووری جیای ده‌که‌نه‌وه و په‌راوێزی ده‌که‌ن،
به‌ڵام خۆ مارکسیه‌کان و کۆمه‌نیسته‌کان ووشه‌ی ڕه‌وشت و شه‌ره‌ف له
فه‌رهه‌نگی ژیانیاندا سڕیوه‌ته‌وه کێشه‌که له‌وه‌دایه دروشمی
دادپهروهریشیان به‌رز کردۆته‌وه وه به پێویستیه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵ
دایده‌نێن، به‌ڵام له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌گۆڕی ڕۆحه‌وه وه‌ریان نه‌گرتوه
بۆیه تووشی ئه‌و ڕه‌خنه گه‌وره‌یه بونه‌ته‌وه له‌چه‌مکی
په‌روه‌رده‌کردنی کردنی کۆمه‌ڵگادا به‌ڵکو هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی
مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕیننه‌وه بۆ که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌م هێنان(وسائل
الانتاج) که بزوێنه‌ری مێژوی مرۆڤایه‌تیه وه هیچ هۆیه‌کی گیانی و
ده‌رونی له‌ده‌ره‌وه‌ی مادده کار له‌م فکره جامده ناکات بۆیه هه‌میشه
له جێگای خۆیدا چه‌قیوه، ئه‌ڵین: که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌م هێنان مێژوو و
پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌که‌ن لێره‌دا نامه‌وێت باسی ماهیه‌تی
چه‌په‌کان بکه‌م له‌وانه‌یه له ڕووکه‌شدا پێبکه‌نن به‌ڵام دڵنیام له
ناخدا دۆڕاون.
به‌کورتی مه‌به‌سته‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو ڕژێمه‌که هیچ نرخێك
دانانێن بۆ ڕه‌وشت له ژیانی کۆمه‌ڵدا بۆیه لێکۆڵه‌ره‌وه و فه‌یله‌سوفی
به‌ناوبانگ (شفیتزهری) ئه‌ڵێ: ئه‌م شارستانیه‌ی ئێستا توانای خۆ ڕاگرتنی
نه‌ماوه چونکه پچڕاوه له یاسای بنه‌ڕه‌تی شارستانیه‌ت که ڕه‌وشته.
زۆر له زاناکان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن مه‌به‌ستم ڕۆژئاوایه‌کانه ئه‌م
ڕژێمانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ سروشت و فیتره‌تی مرۆڤدا ناگونجێن به‌ڵکو ئه‌وانه
خۆشیان مرۆڤن ناتوانن له ناخ و هه‌ستی مرۆڤ به ته‌واوی تێبگه‌ن، چونکه
به‌ره‌و به‌ربه‌ریه‌ت و هه‌مه‌جیه‌ت ده‌ڕۆن وه بێزاریش به شاره
گه‌وره‌کانی جیهانه‌وه دیاره که چۆن پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه ده‌ناڵێنن له
ڕژێمه ڕامیاری‌و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که په‌یدا بون و خۆیان
سه‌پاندوه به‌سه‌ریاندا.
که وابوو تاکه ڕژێم ئیسلامه، که چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی کێشه‌و گرفته‌کانی
کۆمه‌ڵ بکات ، چونکه ته‌نها ئیسلامه ئه‌توانێت مرۆڤایه‌تی بگه‌رێنێته‌وه
بۆ ڕێگای ڕاست و بیخاته‌وه ڕێ به‌ره وشارستانیهتێکی پێشکه‌وتوی وا که
مرۆڤایه‌تی تیدا بحه‌سێته‌وه وه هه‌ممو گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی وڕامیارو
ده‌رونی و ...هتد چاره‌سه‌ر بکات بن بڕی بکات.
وه ئه‌م ڕاستیه ڕون بۆ ته‌وه بۆ زۆر له بیرمه‌ندو زاناکانی جیهان که
باوه‌ڕیان هێناوه که تاکه به‌رنامه وبۆ ژیان ته‌نها ئیسلامه کاتێك
که{ ڕۆجیه گارودی} له ئیسلامی کۆڵیوهو بڕوای پێ هێناو وازی له
مارکسیه‌ت هێنا له نوسراوێکی دا ده‌ڵێت ( ئهگهرمارکس ئیسلامی بخوێندایه
وه بیر‌و ڕای خۆی ده‌گۆڕی به مێژووی مرۆڤایه‌تی وه هه‌روه‌ها له کتێبی
(البدیل) دا هاواری لێبرز بۆته‌وه ده‌ڵێت : ئه‌م کهمهڵگایه پێویستی
به گۆراندن هه‌یه پێویسه‌ته له ڕیشه‌وه چاره بکرێت.
ده‌یان زانای تر وه‌ك{ ئحسان ته‌به‌ری، کیس مۆر، ئه‌لبێرت هۆکۆن....هتد } که ماوه‌ی ئه‌وه نیه لێرده باسیان بکه‌ین .
ئیسلام و چاره‌سه‌ر کردنی
کێشه‌کان
ئینجا بابزانین بۆچی ئیسلام ئه‌توانێ مرۆڤایه‌تی به‌خته‌وه‌ر بکات ،
سه‌ره‌تا ئه‌بێ ئه‌وه بزانین ئاینی ئیسلام ڕژێمێکی خوایی یه بۆ
مرۆڤایه‌تی ، وه دوایین زنجیره ی ڕژێم و ئایینه خوایی یه‌کانه که
هاتووه‌ته خواره‌وه بۆ ڕێنمایی و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵ به
درێژایی مێژوو.
ئاشکرایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام دوایین ڕژێمی خوای یه بۆ مرۆڤایه‌تی،
وه دواین زننجیرهی ڕژێم و ئاینه خوای یه‌کانه که هاتوونه‌ته
خواره‌وه بۆ ڕێنمایی و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناو کۆمه‌ڵگه به درێژایی
مێژوو، وه ئاشکرایه که ئیسلام دوایین ئاین و ڕژێمه که خوا ناردویه‌تی
بۆ پێغه‌مبه‌ر محمد سه‌لامی خوای لێبێت له پێشکه‌وتو ترین شێوه هاتوه بۆ
مرۆڤایه‌تی تا بتوانێت شان به شانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵی ئادهمیرزاد به
پێ ی کات و شوێن بڕوات .
لێره‌دا کۆمه‌ڵێك له ئه‌وانه‌ی بێ هوده‌ن وا بیر ده‌که‌نه‌وه
که‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وه‌ره ده‌رباره‌ی ئیسلام، وا ده‌زانن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام ڕژێمێکی خوای یه ئه‌بێ به هاتنه خواره‌وه‌ی
ده‌ست به جێ، جێبه‌جێ بێت پێویست به هه‌وڵ و تێکۆشان ناکات واتا به
شێوه‌ی سحر دوور له زانین و تێڕامانی مرۆڤ، به بێ هۆیه‌کی دیاری ، بیر
کردنه‌وه‌ی وا زۆر هه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ سروشتی ئیسلام ناگونجێ که‌واته
ئیسلام ئاینی تێکوشانه و خه‌باته تا له به‌رهه‌می ئه‌رکی خۆت بخۆیت!.
بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه دوور بکه‌وینه‌وه ، وا تێبگه‌ین بزانین ئیسلام
ڕژێمه‌که بۆ ژیانی مرۆڤ وه به پێ ی توانا و ووزه‌ی مرۆڤ و باردۆخی
تایبه‌تی ئه‌و کات و شوێنه‌ی که تیدا ده‌ژی جێ به جێ ئه‌کرێت ، وه پله‌ی
سه‌رکه‌وتنی به‌ستراوه به چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی باوه‌ڕ پێ هێنانی و
هه‌وڵ کۆششی که بۆی ده‌کرێت ، ئه‌و کات ده‌ر ده‌که‌وێت که له سنور‌و
توانای مرۆڤه‌کاندایه!.
له‌وانه‌یه بپرسن جیاوازی چیه له نێوان ئیسلام و ڕژێمه‌کانی تردا که به
هاو چه‌رخ ،ئه‌وانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه پیاده ده‌کرێت وه ئێستا چه‌سپاون له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌و ئه‌و جوره که‌سانه‌ی وا ده‌ڵێن ، بۆ ئه‌وه‌ی
باشتر له ئیسلام تێ بگه‌ن ئه‌و هۆیانه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه که بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی ئێمه کاری له پێناودا بکه‌ین بۆ ئیسلام تێ‌بکۆشین جێ به جێ
بکه‌ین وه له ڕژێمه‌کانی تری جیهان دوور بکه‌وینه‌وه:
یه‌که‌م : دوو یاسایه که پاڵمان پێوه بنێت بۆ کۆشش کردن بۆ ئه‌م دینه تا خه‌باتی بۆ بکه‌ین و به گوێره‌ی سه‌رده‌م پیاده بکریت:
آ- باوه‌ڕ {ئیمان} : ئه‌ویه که ئێمه مۆسڵمانین ،وه باوه‌ڕمان هه‌یه
به خوای په‌روه‌ردگار،وه بڕوامان هێناوه که ئیسلام ڕژێمێکه که
له‌لایان خواوه هاتووه بۆ مرۆڤایه‌تی وه به‌زمان وباوه‌ڕ ئاشکرای
ده‌که‌ین که
(لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ،مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ): واته باوه‌ڕمان
هێناوه که هیچ په‌رستراوێك نییه ته‌نها خوای په‌روه‌ردگار نه‌بێت که
شایسته‌ی په‌رستنه، وه محمد ڕه‌وانه‌کراوی خوایه‌و هه‌ڵگری ڕژێمی
ئیسلامه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی
که‌وابوو له به‌ر ئه‌وه‌ی به دڵ بڕوامان هه‌یه پێویسته ئه‌م باوه‌ڕه بکه‌ین به کرده‌وه .
پێغه‌مبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌فرموێت { باوه‌ڕ به‌خوا به داخوازی نیه ،
به‌ڵکو باوه‌ڕه ئه‌وه‌یه که جێگیر ئه‌بێ له دڵداو،کرده‌وه‌یش
ده‌سه‌لمێنێت } واته کردنی ئه‌و بیروباوهڕهبه پرکتیك وجێ به جێ کردنی
له ژیانی ڕۆژانه دا نه‌ك به‌س لاف‌و گه‌زاف بێت ئه‌وه ووهرناگیرێت.
ب- چه‌سپاندنی یاسای خوای گه‌وه‌ره‌و کار بۆ کردنی له و زیاتر به هیچ
به‌رنامه‌یه‌کی تر کار نه‌که‌یت، که ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌م پرێسته
قورئانیه داده‌مه‌زرێت که ده‌فرمووێت:
(وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ)المائدة-46
واته:هه‌ر که‌سێ فه‌رمانڕه‌وایی به‌و ڕژێمه نه‌کات که خوا ناردویه‌تی بۆ
مرۆڤایه‌تی ئه‌وه کافره و بێ باوه‌ڕه واته موسڵمان نیه که‌واته که
بۆی نیه له به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره وه‌لا بنێت و به‌رنامه‌یکی زشتی
ده‌ست کرد بێته کایه‌وه وه هه‌ر دروست که‌ر ده‌توانێت یاسا‌و ڕێسا
دابنێت وه ده‌بێت به کردوهیش بی سه‌لمێنین ئه‌و یاسایانه له سه‌ر
زه‌وی پیاده بکرێت مرۆڤه‌کان کاری پێ بکه‌ن.
دووه‌م: هۆکاری جێ به‌جێ کردنی ئیسلام له‌ودایه که ڕژێمێکه هیچ که‌س
خاوه‌نی نیه ته‌نها خوا نه‌بێت خوایش درست که‌ری هه‌مووانه که‌واته
هه‌رگیز نه تاك به سه‌ر کۆمه‌ڵ داده‌دات وه نه به پێچه‌وانه‌که‌یه‌وه
که‌واته به ئاره‌زوی خه‌ڵکی نیه‌وه خوای گه‌وه‌ره مرۆڤه‌کان باش
ده‌ناسێت له به‌ر خاتری هیچ چین و توێژێك دانه مه‌زراوه بۆ هه‌موو
مرۆڤایه‌تیه تا هه‌موو لایه‌ك یه‌کسان بن یه‌ك ده‌نگ و هاوڕا بن له‌سه‌ر
کێشه‌کان وه ته‌نها ڕچاوی هه‌ردوو لایه‌نه گرنگه که‌ی مرۆڤی کردوه
پارسه‌نگی کردوه‌له نێوان ڕاز‌و مادده‌دا، که‌وابوو ئیسلام به‌رژه‌وه‌ندی
مرۆڤێکی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵدا له‌سنورێکی یه‌کساندا ڕێکخستووه.
سێیه‌م : لایه‌نێکی تر له لایه‌نه گرنگه‌کانی ڕژێمی ئیسلامی پشت به خوا
به‌ستنه، که دڵنیای و به‌ختیاریی و ئاسوده‌یی ، ده‌ڕژێنێت به‌سه‌ر
مرۆڤدا، ئه‌ویش به هۆی بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆ به خوای گه‌وره‌وه
به‌بێ هیچ هۆیه‌ك هه‌ر که‌س له ئاستی خۆی له هه‌ر کوچه‌و سوچێکی ئه‌م
جیهانه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی گیانی بگریت له‌گه‌ڵ خوای پاك و بێ گه‌رد
ئه‌و کات مرۆڤ هه‌ست به سه‌ربه‌ستی ته‌واوه تی ده‌کات وه دڵنیایی له
کاروباره‌کانی ژیاندا ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌م هۆکاره به شترین هۆکاری
ده‌رونی یه بۆ مرۆڤ که پشت به خودا ببستێت وهم هۆکاره مرۆڤ وا لێ
ده‌کات دڵنیا بێت له سه‌روه‌ت و سامان ته‌نانه‌ت ئابڕوی خۆشی ئه‌و
کۆمه‌ڵگه یانه خاوه‌نی ئه‌م لایه‌نه نین هه‌میشه له دڵه ڕاوکه‌و خۆ
کوژیدان ، ئه‌م لایه‌نه زۆر له وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ری بنوسم
به‌ڵام نوسه‌رانی تر ئه‌م ئه‌رکه‌یان له‌سه‌ر من لابردوه زیاتر ڕونیان
کردۆته‌وه من به‌وه‌نده کۆتایی پێ دێنم.