له‌وێ
به‌ڵێ، له‌وێ
له‌خاكه‌كه‌ی ژێر پێی ( مو‌سا )
وه‌كو باران
خوێن داباری و
له‌مزگه‌وت
ئاگر هه‌ڵسا
له‌وێ
به‌ڵێ ، له‌وێ
له‌و ولاَتهی
كه‌وا ( یوسف ) تێیدا ژیا
ئه‌و ( یوسف )هی
هه‌ر له‌وێشدا
به‌ندیان كرد‌و
له‌دواییدا ، بوو به‌پاشا
له‌وێ
بهڵَێ ، له‌وێ
له باوه‌شی پڕ له‌میهری مزگه‌وتدا
مرۆڤ سووتا
ئێمه‌ش لێره
چاو پڕ ئه‌سرین
دڵمان گریا
ئه‌ی ئازیزان
مه‌رگی ئێوه‌و
خه‌می ئێمه
زامی ئێوه‌و
ژانی ئێمه
ئێوه‌ی عاشق
بۆ ئه‌وین و باوه‌ڕ داری
ئازادیخواز
بۆ ژینێكی بێ زۆر داری
به‌ڵێ ، ئێمه‌ش
نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دین
ڕوومان كرده قاپی خودا
تا بۆ ئێوه‌ی له خوێن سوور بوو
هه‌زاران جار
بكه‌ین دوعا