12/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لیبراڵیزم و بازاڕ (قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئایندهی لیبراڵیزم)..
لیبراڵیزم (līberālism )،ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی تره،له‌سه‌ر گۆی زه‌وی .گوزارشته لهفهلسهفهیهكی سیاسیی یاخود دیدێكی جیهانی ،بۆ كاركردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی (ئازادی و یه‌كسانی).له‌ساته‌وه‌ختی هه‌ڵهاتنی یه‌وه،له‌سه‌ده‌ی شانزه‌وه،لیبراڵه‌كان خوێندنه‌وه‌ی جیا جیا بۆ چه‌مكی (ئازادی و یه‌كسانی) ده‌كه‌ن. كۆك و ناكۆكن.ئه‌گه‌رچی له‌كۆی گشتی دا،هه‌موویان بانگه‌شه بۆ ( هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و بیًَگهرد،دامه‌زراوه‌یی و ده‌ستوریه‌تی ده‌وڵه‌ت ،دیموكراتیه‌ت،مافه‌كانی مرۆڤ ،خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت، بازاڕی ئازاد ،ئازادی ده‌ربڕێن) ده‌كه‌ن .بۆیه‌ش (هۆبزو لۆك و رۆسۆ و ئیمانوێڵ كانت) ده‌ستده‌كه‌ن ،به ته‌ته‌ڵه‌كردن و خستنه‌ڕووی (تیۆری گرێبه‌ستی كۆمهلاَیهتی) (نڤریه العقد الاجتماعی).تا په‌یوه‌ندی نێوان تاك و دهسهلاَت،په‌یوه‌ندیی نێوان (فهرمانڕاواكان-حكام) و (فه‌رمانپێكراوه‌كان-محكومین) له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا،دیاری بكه‌ن. لێره‌وه بیانویه‌ك ده‌ده‌نه ده‌ست حاكمه‌كان به‌وه‌ی تاك خۆی ڕێگه‌ی پێداون ئه‌م دهسهلاَتدارییهته بگرنه ئه‌ستۆ .به‌وپێیه‌شی تاك مه‌ركه‌زییه‌تی هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی لیبراڵیزمدا،ئه‌م خاڵه ده‌بێته دوالیزمه‌و دژیه‌ك وه‌ستانێك،
ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها،له‌ئه‌زمونی سه‌ده‌ی بیسته‌وه،بنواڕینه هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ئازادیی و حوكمی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراتیه‌تی تیا پارێزراوه،ده‌بینین بیری لیبراڵی به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی هه‌موویاندا زاڵه. هه‌قه بپرسین، له‌كاتێكدا مێژووی دیموكراتیه‌ت و لیبراڵیزم،زیاد له هه‌زار ساڵیان نێوانه،بۆچی (لیبراڵ-دیموكرات) دروست بوه .؟.دیموكراتیه‌تی كۆن میێژووهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی (5) ی (پێش میلاد) كه دیموكراتیه‌تی ئه‌سینایه.لهڕێرهوهكهیدا تا ده‌گاته سه‌ده‌ی شانزه،تووشی سه‌دان ڕووداو چه‌مكی جیاواز‌و پێكدادانی گه‌وره ده‌بێته‌وه،لههێڵیكی میًژوویدا هه‌ردوو جۆگه‌له‌ی (دیموكراسیه‌ت و لیبراڵیزم) بهریهككدهكهون و دۆستایه‌تی په‌یداده‌كه‌ن،ده‌ریاچه‌یه‌ك به‌ناوی (لیبراڵ- دیموكرات) پێك ده‌هێنن.ئیتر نهدیموكراتیهت و نه لیبراڵیزم له فۆرم و شێوه كلاسیكیه‌كه‌ی خۆیاندا نامێنن،وه‌ك فلیم كارتۆن ده‌چنه ناو هه‌موو كونج و كهلهبهرێكهوه.جوگرافیایه‌كی مه‌زن له‌سه‌ر زه‌وی داگیرئهكهن،له ئه‌وروپا لیبراڵیزم له‌هه‌ناوی جه‌نگی ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌وه فیشقه‌ی كرد، به ڕۆشنگه‌ریی ده‌قی گرت و ، به پیشه‌سازیی گه‌یشته لوتكه‌و، له‌ئێستادا به بازاڕ و كالاَو شمه‌ك خۆی نمایش ئه‌كات .
له‌كۆن و نوێیدا،ڕووبه‌ری هه‌ره فراوانی لیبراڵیزم بۆ (تاك) و (بازاڕی ئازاد) بووه، ڕه‌نگبێ بۆ ب ئیسته باشترین پرسیار ئه‌وه‌بێت، ئایندهی لیبڕالیزم به‌ره‌و كوێ ؟.چۆن هاوسه‌نگی نێوان (تاك) و (بازاڕی ئازاد) ڕاده‌گرین ؟.له‌و سۆنگه‌یه‌ی به‌ته‌واوه‌تی بازاڕ زۆری بۆ تاك هێناوه‌و، هه‌رچه‌ند ئه‌كات فریای ناكه‌وێت.ئاخر ئه‌م ده‌لاقه‌یه ئیتر ته‌نها موڵكی فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی (جۆن لۆك) نییه، كه دامه‌زرێنه‌ریه‌تی.له‌هه‌موو جیهاندا ته‌یارو ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تی لیبراڵ هه‌ن،ته‌نانه‌ت لهڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا،لهدواكهوتووترین ولاَتهكانیدا،چه‌ندین حزبی لیبراڵی هه‌ن :
- له‌عێراق : (تجمع احرار) به‌سه‌ركردایه‌تی (ئه‌یاد جه‌ماله‌دین) و (حزبی نیشتمانی دیموكراتی ) و (حزبی لیبراڵی دیموكراتی عێراقی ) و (حزبی ئوممه‌ی عێراقی) و(حزبی لیبراڵی عێراقی- به‌سه‌ركردایه‌تی دكتۆر هادی نه‌عیم مالكی) هه‌یه.
- له‌كوردستان :یه‌كێتی لیبراڵه‌كانی كوردستان كه پارتی سه‌ربه‌ستین،هه‌یه.سكرتێره‌كه‌شی (عارف باوه‌جانی ) یه.
- له لوبنان : حزبی (تیار مستقبل) هه‌یه.
- له‌سودان : حزبی دیموكراتی لیبراڵی موه‌حه‌د هه‌یه.
- له لیبیا : (حزبی لبیبی ئه‌حرار) و (هاوپه‌یمانی هێزی نیشتمانی هه‌یه.
- له‌میسر : حزبی وه‌فد ،حزبی به‌ره‌ی دیموكراتی ، حزبی ئاینده (غد)،حزبی كۆماری ئازاد و،حزبی میسری ئازاد و،حزبی ده‌ستورو ،حزبی میسرییه ئازادیخوازه‌كان،هه‌یه.
ئینجا لیبراڵیزم،به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی،هه‌ر به‌باسكردنی تاك و بازاڕه‌وه،هه‌ر به‌ته‌نها به (نیۆ-لیبراڵیزم) ی (مارگرێت تاتچه‌ر) ه‌وه ،له‌نگه‌ر ناگرێت،به‌ڵكو سنوری زمان و كلتور‌و ئاین و هه‌ر شتێكی دی ،ده‌به‌زێنێت.ئێمه دوێنێكهو ئه‌مڕۆكه‌ش خاوه‌نی لیبراڵیزمی ئیسلامی و لیبراڵیزمی مه‌سیحی و یه‌هودی لیبراڵ و، عیلمانی لیبراڵین .لق و پۆپی لیبراڵیزم زیادی كرد بۆ : لیبراڵزمی سیاسیی و لیبراڵیزمی كۆمهلاَیهتی و دینی و ئابوریی و...هتد.
له‌ئیسته‌وه بۆ ئاینده ،ئه‌وه‌ی شهرقیهكانی تۆقاندووه،ئه‌وه‌ی تاكو كۆی جیهانی تاساندووه،بازاڕی ئازاده. ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنانه‌كانی مرۆڤه،كه خودی مرۆڤی سه‌رقاڵكردووه به‌خۆیه‌وه. مرۆڤی ئه‌مڕۆ له‌سێبه‌ریاندا،ههستهكات شتێكی گه‌وره‌ی بزر كردووه،ئه‌ویش له‌ده‌ستدانی به‌شێكی گه‌وره‌یه له (ڕۆحی خۆی).به‌جارێك ئه‌م بازاڕه (خه‌یاڵ و فه‌نتازیا) ی مۆنۆپۆڵ كردووه .
ئه‌گه‌ر بڕیاره، ئابوریی ئازاد یاخود ئابوریی بازاڕ،پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی لیبراڵیزمی كلاسیك بووبێت، مه‌به‌ست له بیرۆكه‌ی ئابوری ئازادیش ،ده‌ست تێوه‌ر نه‌دانی ده‌وڵه‌ت بێت، له‌چالاكییه ئابورییه‌كان،لایوا بوبێت : بازاڕ خۆی له‌خۆیدا ،خۆی ڕێك ده‌خات (یڤبگ نفسه بنفسه).ئه‌وا ئه‌مڕۆكه ئه‌م لێگه‌ڕانه و ئه‌م ئازادی پێدانه بۆ بازاڕ و كڕۆكی لیبراڵیزم،كۆڵێك تارمایی ترسناك و پرسیاری گرتۆته خۆی.چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و لایوایه: تاك به‌ئازادیی له‌دایك ده‌بێت،وه ده‌بێت ئازادیی ڕه‌های هه‌بێت..له‌هه‌مان كاتدا ده‌بینین هه‌زاران كۆت و به‌ند له‌جیهاندا كراوه‌ته ده‌ست و پێی تاكه‌كان.ئه‌گه‌ر لهمێژوویهكی كۆندا (سیۆقراتیهت) و حوكمی خوا له‌سه‌ر زه‌وی كرابێت.حاكمه‌كان نوێنه‌ری خوا بوون له‌زه‌وی،ئه‌و وه‌خته ترۆپكی تاریكی و كۆیله بوون بووه. ئیسته‌ش له‌سایه‌ی بازاڕه‌وه هه‌ریه‌كه‌مان به‌چاوی خۆمان ده‌بینین،كۆیلایه‌تی هه‌ر ماوه، "د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی" لایوایه: دوینێ گه‌وره‌كان كۆیله‌كانیان هه‌ڵده‌بژارد،ئهمرۆِ كۆیله‌كان گه‌وره‌كانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.."
ئه‌و (لیبراڵیزم) پێی وتین،كوڕی پاشا‌و گه‌دایه‌ك،كوڕی خێزانێكی ناوه‌نجی و،كوڕی هه‌ژارێكی شه‌كه‌ت،ده‌كه‌ینه ژوورێكه‌وه،باتاقی كردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن،هه‌ركه‌سێكیان باشترین نمره‌ی هێنا،پیرۆزی بێت .به‌م هاوكێشه‌یه توانی بیچه‌سپێنێت،كه لیبراڵیزم باوه‌ڕی ته‌واوی به هه‌لی یه‌كسان و ئازادی ته‌واو هه‌یه.بهلاَم ناتوانێت خۆی له‌و قه‌یرانه ئه‌خلاقییه بوبوێرێت،ته‌نانه‌ت له‌و قه‌یرانه سه‌رمایه‌دارییه بانكییه،ده‌ربازبكات،كه به‌پێش چاوی هه‌موو جیهانه‌وه له‌ساڵی (2008) ه‌وه، خوێن له‌ناو گه‌ڵی ده‌چۆڕێت،له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا،ئهمریكاو ئه‌وروپاو به‌شێك له‌ئاسیا ،گورزێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت.ده‌توانێت بازاڕ بۆ شمه‌ك و كالاَكانی خۆی بڕه‌خسێنێت ئه‌ویش به‌كێبڕكێی له‌گه‌ڵ به‌شه زیندووه‌كانی ئیشتراكیه‌ت كه (ڕوسیا‌و چینن) ،نفوسی ئابوریی و جوگرافیای ئابوریی خۆی به‌رینتر بكات،به‌حوكمی یاسا سیسته‌می ناوخۆیی خۆی بپارێزێت،بهلاَم ناتوانێت له ده‌ركه‌وته نێگه‌تیڤه‌كانی بازاڕ و كۆیلایه‌تی مرۆڤ،خۆی بشارێته‌وه،كه دونیایه‌ك چاوچنۆكی خستۆته دونیاوه.بازاڕی ئازاد،بازاڕی زیادبونی غه‌ریزه‌كانی مرۆڤه. "دۆستهیفسكی" له‌باره‌ی سه‌ربه‌ستی بۆرژوازییانه‌وه،ئه‌لێت:" سه‌ربه‌ستی چی یه؟.كام سه‌ربه‌ستی مه‌به‌سته ؟..ئه‌ڵێن سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌یه كه بتوانی له‌چوارچێوه‌ی یاسادا چیت بوێ ،بیكه‌ی ..بهلاَم ئایا كه‌ی ئه‌توانی هه‌رچیه‌كت ویست بیكه‌ی ؟..ئه‌و كاته‌ی كه ملیۆنێكت هه‌بێ..بهلاَم ئایا ئه‌و سه‌ربه‌ستی یه ملیۆنێك ئه‌دا به‌هه‌موو كه‌سێك.؟.بێگومان نه ْ..ئه‌ی (مرۆڤی بێ ملیۆن) كێیه ؟..دیاره ئه‌و كهسهنییه كه بتوانێ هه‌موو شتێك بكا ،به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌توانرێ هه‌موو شتێكی ده‌رباره بكرێ .
خه‌ریكه بۆجارێكی تر، جیهان پێشێلی هه‌موو سنوره‌كان ده‌كات،به‌ڵكو هه‌موو سنوره‌كان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن،بۆیه لیبراڵیزمی نوێ ،به‌خۆی دونیایه‌ك چه‌مكی وه‌ك : مۆدێرنیزاسیۆن و تازه‌بونه‌وه‌ی كۆمهڵكهو جیهانگیریی و فێمێنیزم و هیومانیزم و ...هتد.ئه‌مانه باسگهلێكن ،بۆ دابڕاندنی به‌شێكی گه‌وره له‌جیهان،كه كۆتایی هێنانه به‌مافه‌كانی مرۆڤ،وه یه‌كسانه به‌ڕه‌هه‌نده نێگه‌تیڤه‌كانی جیهانگیریی و ڕۆڵی پۆلیسی بۆ هێزه گه‌وره‌كان،یه‌كسانه به به‌رجه‌سته‌كردنی جۆرێك له جیاوازیی چینایه‌تی،به‌بێ ئازادیی و یه‌كسانی كه دروشمی لیبراڵیزمی كلاسیكی (كۆن) بوو.دیسانه‌وه سه‌رده‌می هاوچه‌رخی بازاڕ (كڕیار‌و فرۆشیار) سه‌رده‌می ژماره‌كانه،سه‌روه‌ختی له‌به‌ركردنی (پاسۆردی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوك و تویتهرو سكایپ و یوتیۆپهكهته).
به شێوه‌یه‌كی تریش ئایندهی لیبراڵیزم جه‌نگه.جه‌نگێك كه‌ده‌كرێت ناوی بنه‌ین كاردانه‌وه له‌دژی مۆنۆپۆڵكردن و داگیركردنی هه‌موو ژیان له‌لایه‌ن بازاڕه‌وه.جه‌نگێك بۆ به‌رگریكردن له‌و كلتور‌و زمان و ئاینانه‌ی كه به‌شێكن له موڵكیه‌تی تاك و كۆمه‌ڵی جبهانی .