ئه‌مریكا : چه‌كی‌ ره‌وانه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا كردووه‌
12/09/2013 نوسەر: bzavpress

ئه‌مریكا : چه‌كی‌ ره‌وانه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا كردووه‌"


به‌وته‌ی‌ به‌رپرسێكی‌ ئیئتلافی‌ نیشتمانی‌ سوریا، حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا چه‌كی‌ قورسی‌ ره‌وانه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌.

عه‌بدولقادر ساڵح وته‌بێژ به‌ناوی‌ ئیئتلافی‌ نیشتمانی‌ سوریا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا چه‌كی‌ قورسی‌ ره‌وانه‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و دیمه‌شق و كۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ ئیئتلافی‌ نیشتمانی‌ سوریا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، چه‌كداره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی‌ پلانی‌ سه‌ربازیی نوێ، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ستراتیژیی كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری‌ سه‌ربازیی به‌رده‌وامه‌.