12/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنین
ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند: ئومێدمان زۆره له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنین و به‌شی زۆری خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێبكه‌ن، له‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تێك كه به دڵی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
(نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی به ژماره‌یه‌ك هاولاَتی و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گونده‌كانی بناری قه‌ندیل و دۆڵی بالیسان و ناحیه‌ی سه‌روچاوه، رایگه‌یاند: داوا له هاولاَتییانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین، به گوڕوتینه‌وه بچن بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دایانناوه بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن، بتوانن به‌شی زۆری جێبه‌جێبكه‌ن ، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به گه‌شه‌كردنی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و رۆشنبیری و گونده‌كان و كابانی ماڵ و گه‌نجان و به سالاَچوانه‌وه هه‌یه.
وتیشی: ئومێدی زۆرمان هه‌یه كه له په‌رله‌مانی داهاتوودا، ژماره‌یه‌كی زۆری كورسی به‌ده‌ستبهێنین و ئه‌و ژماره زۆره ببێته مایه‌ی زۆرایه‌تیه‌كی باشمان له‌په‌رله‌ماندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له قازانجی خه‌ڵكن، تێ‌یان په‌ڕێنن و له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌تێك پێك بهێنن به دڵی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
سه‌رچاوه: knn