مصر: سبەینێ‌ خۆپێشاندانی ملیۆنی بەڕێوەدەچێت
12/09/2013 نوسەر: bzavpress

مصر: سبەینێ‌ خۆپێشاندانی ملیۆنی بەڕێوەدەچێت


هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی لەشەرعیەت لەدژی كودەتای عەلـمانیە تووندڕەوەكان داوای لەهاوڵاتیانی میسر كردووە سبەینێ‌ هەینی و لەگەڵ رۆژی شەممە خۆپێشاندانی ملیۆنی سازبكەن.


بەپێی بەیاننامەیەك كە هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی لەشەرعیەت بڵاویكردۆتەوەو تێیدا داوای كردووە هەینی و شەممە هاوڵاتیانی میسر وەك وەفایەك بۆ خوێنی شەهیدان خۆپێشاندانی ملیۆنی لەدژی كودەتاچیە عەلـمانیەكان سازبكەن.

هەروەها هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی لەشەرعیەت داواشی كردووە خۆپێشاندانەكان وەك جارانی رابردوو بەشێوەیەكی هێمنانە بەڕێوەبچێت و لەرۆژانی داهاتووش تاكو كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بن لەسەر خۆپێشاندان و رەتكردنەوەی كودەتای عەلـمانیەكان.