12/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیسی ئه‌مریكا قه‌شه‌یه‌كیان ده‌ستگیركرد كه به‌نیاز بوو ژماره‌یه‌كی زۆر قورئان بسوتێنێت
به‌رله‌وه‌ی ده‌ست بكات به سوتاندنی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كۆپی له قورئان، پۆلیسی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا قه‌شه تێری جۆنزیان ده‌ستگیركرد.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی پۆلیس سێ هه‌زار كۆپییان له قورئان كه مادده‌ی كیرۆسینی پێوه‌كرابوو له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قه‌شه جۆنزدا ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا پۆلیس ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه ئاڕاسته‌ی جۆنزی كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت تۆمه‌تی سه‌ره‌كی بریتی بێت له هه‌ڵگرتنی مادده‌ی مه‌ترسیدار له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.
تێری جۆنز له سایته ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ی خۆیه‌وه بڵاویكردبۆوه، به‌نیازه له 12 هه‌مین ساڵیادی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا دوو هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌ت‌و هه‌شت كۆپی له قورئان بسوتێنێت.
قه‌شه جۆنز به‌دژایه‌تیكردنی ئیسلام ناسراوه‌و له ساڵی 2010 دا رایگه‌یاند، به‌نیازه له ساڵیادی 11ی سێپته‌مبه‌ردا چه‌ند كۆپییه‌كی قورئان بسوتێنێت، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا له‌و كاره‌ی پاشگه‌ز بۆوه، هاوكات له مانگی ئازاری ساڵی 2011دا دادگاییكردنێكی بۆ قورئان دانا