13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ستگیركردنی 260 كه‌س له‌چله‌مین ساڵ یادی كوده‌تاكه‌ی پینۆشه‌دا دژی ئالنده
پۆلیسی شیلی زیاد له260 كه‌سی ده‌ستگیركرد له‌په‌یوه‌ندی به نائارامیه‌كانی شه‌وی ڕابردوه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی شیلی ئه‌ڵێن 46 پۆلیس ئازاریان پێگه‌یشتوه كه بار‌و دۆخی 6 كه‌سیان له‌مه‌ترسیدایه.
دوێنێ ساڵیادی كوده‌تاكه‌ی ئۆگه‌ست پینۆشه بوو له‌دژی سالڤادۆر ئالنده،كه سه‌رۆك كۆماری كاتی شیلی بوو.
ساڵ یادی كوده‌تاكه دوای ئه‌وه ئاڵۆزبوو كه سباستیان پینارا سه‌رۆك كۆماری محافزه‌كاری شیلی ، داوای له شیلیه‌كان كرد كه ڕابردو فه‌رامۆش نه‌كه‌ن، به‌لاَم زاڵ‌بن به‌سه‌ر برینه‌كانیدا
به‌وته‌ی پۆلیس كه خۆپسشانده‌ران تێزابیان به‌كارهێناوه دژ به پۆلیس.
سه‌رۆك كۆمار فه‌رمانی داوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پشێویه‌كانی دوێنێ شه‌ودا ده‌ستیان هه‌بوه له‌لایه‌ن دادگاوه سزا بدرێن.
شایه‌نی باسه كه‌سه‌رۆك كۆمار دوێنێ به بۆنه‌ی ساڵیادی كوده‌تاچیه‌كانه‌وه داوای ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی كردبوو.
له‌ده‌سه‌لاَتی ئۆگه‌ست پینۆشه‌ی دیكداتۆری سه‌ربازی شیلیدا، زیاد له 3000 كه‌س كوژران و بێ سه‌روشوێن بوون.
م.ح