13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا : له‌گه‌ڵ سیستمی حكومڕایندا كێشه‌مان هه‌یه
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمی حكومڕایندا كێشه‌مان هه‌یه نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان، چونكه كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ سیستمێكی باشتردا رۆڵی باشتر ده‌گێڕن.
(نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی knn ی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئێمه پێمان وایه كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرین، له چوار ساڵی رابردوودا ئێمه له‌سه‌ر شه‌قام و راگه‌یاندنه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا، ئه‌وه‌ی له تواناماندا بووه بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و شاره‌زاكردنی خه‌ڵك به كه‌م و كوڕیه‌كانی ده‌سه‌ڵات كردوومانه، ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندووه و ئێستا قۆناغی ئه‌وه هاتووه‌ته پێش كه خه‌ڵك متمانه‌ی خۆی ببه‌خشێت به گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت.
سه‌باره‌به به‌وه‌ی له كابینه‌ی شه‌ش و حه‌وت بۆ به‌شداریان له حكومه‌ت نه‌كردووه وتی: ئه‌و كاته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به باشی نه‌ناسرابوو، ئه‌گه‌ر به‌شداریمان بكردایه ئه‌بوایه ببین به به‌شێك له‌و سیستمی حكومڕانیه‌ی كه خۆمان لامان په‌سه‌ند نه‌بوو، وه ناڕاست بوو، جیاوازیمان هه‌بوو له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حكومدا، ئه‌مانویست ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه له به‌ینی بۆچوونه‌كانی ئێمه و به‌رنامه‌ی سیاسی ئێمه هه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌و حزبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بۆ خه‌ڵكی رۆشنبكه‌ینه‌وه، پێشمان وایه توانیومانه تا راده‌یه‌كی باش ئه‌مه به خه‌ڵك بگه‌یه‌نین.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمه‌كه‌دا كێشه‌مان هه‌یه نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان، چونكه كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ سیستمێكی باشتردا رۆڵی باشتر ده‌گێڕن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ر ئه‌كه‌ن و تۆڵه له زۆر كه‌س ده‌كه‌نه‌وه، وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه راست نیه، هیچ كه‌سێك ده‌رناكه‌ین، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنچینه‌ی رق و كینه له هیچ كه‌س و حزبێك دروست نه‌بووه، ئێمه نه كه‌س ده‌رده‌كه‌ین و نه كه‌س سزا ده‌ده‌ین، ئه‌مه نه‌ریتێكه كه حزبه ده‌سه‌ڵاتداره شمولیه‌كانی ئێسته دایان هێناوه، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سود له‌و كه‌سه به توانایانه وه‌ربگرین كه ئێستا له‌ناو حكومه‌تدان، چونكه پێمان وایه له سیستمێكی باش‌دا كه‌سه باشه‌كان ده‌توانن ده‌وری باشتر بگێڕن.
نه‌وشیروان مسته‌فا باسی له‌وه‌شكرد: ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی بنه‌ماڵه نین، پێمان وایه بنه‌ماڵه و خێزان كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه، ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌ی كه خێزانه‌كان و بنه‌ماڵه‌كان تا ئێستا پاراستوویانه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین جێگیر تری بكه‌ین و پێمان وایه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزانه‌یه كه هه‌یه، ئێمه دژی هیچ جۆره بنه‌ماڵه‌یه‌ك نین، ئێمه ته‌نها دژی حوكمی ویراسین و ئه‌و جۆره حكومڕانیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دروست نیه، ئێمه دژی پشتاوپشتكردنی ده‌سه‌ڵاتین.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات، له كاتی بردنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌سه‌ڵاتیان ڕاده‌ست ناكه‌ن، جگه له پروپاگه‌نده و جه‌نگێكی ده‌روونی دژی گۆڕان هیچ شتێكی دیكه نییه.
وتیشی، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، ترسه له دۆڕانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی، له‌م باروودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌كه و جیهاندا، هیچ لایه‌نێك ناتوانێت له ئیراده‌ی میلله‌ت یاخی بێت، یاخی بوونیش قبوڵ كرا‌و نییه، بۆیه باس كردنی ئه‌وه‌ی كه گوایه له كاتی بردنه‌وه‌ماندا ، ده‌سه‌ڵاتمان ڕاده‌ست ناكه‌ن ته‌نیا جه‌نگێكی ده‌روونی و نیشانه‌ی ترس و دۆڕانیانه.
وتیشی، ئێمه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین، خێرمان پێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌مان به ده‌ست هێنا ده‌بێت كه‌سێك له ئێمه ڕاسپێردرێت حكومه‌ت پێك بهێنێت، كه ڕه‌نگه ئه‌مجاره هیچ لایه‌نێك به بێ لایه‌نێكی دیكه نه‌توانێ حكومه‌ت پێك بهێنێت