13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆکاره‌کانی عاره‌ق کردنه‌وه
زۆرن ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌به‌رده‌وام بێزارن له ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی شه‌وان له کاتی خه‌وتنیاندا،لێره‌دا هه‌لبه‌ت مه‌به‌ستمان له‌و ئاره‌ق کردنه‌وه ساده‌یه نیه که مرۆڤ ئاسای ده‌ری ده‌دات، هۆکار زۆره بۆ ده‌ردانی بری ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ئاسای له شه‌واندا بۆ نمونه هه‌ندێك کات ره‌نگه پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ژوره‌ی تێیدا ئه‌خه‌وین زیاد بێت، زۆر کات جل و به‌رگی زیاده یاخود خۆ داپۆشینی زۆر، ئه‌مانه هه‌مو هۆکارن بۆ ده‌ردانی ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ئاسای، به‌ڵام له زۆرێك له مرۆڤه‌کاندا ئه‌م ئاره‌ق کردنه‌وه‌یه زۆر زیاتره‌و بوه‌ته هۆی بێزار کردن ،
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی جیاکاریه‌ک بکه‌ین له ده‌ردانی ئاره‌قی ئاسای و نائاسای باس له هه‌ردو شێوازه‌که ئه‌که‌ین و هۆکاره‌کانیشی ئه‌خه‌ینه روو.
پزیشکه‌کان ئه‌و ئاره‌ق کردنه‌وانه له شه‌واندا به ئاسای نازان که ئه‌بنه هۆی گه‌رم داهاتنی له‌ش و سوربونه‌وه‌و ده‌ردانی ئاوێکی زۆر که وائه‌کات جێگای خه‌وتنه‌کان سه‌رجه‌م ته‌ر بن به هۆی ئاره‌ق ده‌ردانه‌وه، که هیچ په یوه‌ندی به پله‌ی گه‌رمی ژوره‌که یاخود خۆ داپۆشین و جل و به‌رگه‌وه نیه، بۆیه له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك هۆکار ئه‌خه‌ینه روو،،،
هه‌وکردنه‌کان،،،
زۆرێك له جۆری هه‌وکردنه‌کان هۆکارن بۆ ئاره‌ق کردنه‌وه له شه‌واندا، هه‌روه‌ها توشبوان به نه‌خۆشی (سیل) زۆرترین ئه‌وکه‌سانه‌ن کهلهشهواندا ئاره‌ق ده‌رده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وکردنه‌کانی سه‌مامه‌کانی دل، هه‌روه‌ها توشبون به ئایدز.
cancer سه‌ره‌تان
ئاره‌ق ده‌ردانی شه‌وان به‌یه‌کێك له نیشانه پێشوه‌خته‌کانی توشبون به سه‌ره‌تان داده‌نرێت،زۆرترینیش له توشبوان بهسهرهتانی(للیمفوما)،به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م ئاره‌ق ده‌ردانه دانانرێت به توشبون به‌م جۆری سه‌ره‌تانه هه‌ڵبه‌ت له دوای پشکنینی ته‌واو ئه‌گه‌ر هاتو ده‌رکه‌وت،، ئه‌وا نه‌خۆشه‌که به‌رده‌وام له شه‌واندا ئاره‌ق ده‌رده‌دات و کێشی که‌م ئه‌کات.
Medications ده‌رمانه‌کان
زۆرێک له جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که نه‌خۆشه‌کان وه‌ری ئه‌گرن هۆکارێكن بۆ ئاره‌ق ده‌ردان له شه‌واندا ئه‌وانیش له جۆره‌کانی
وه‌رگرتنی ئه‌و جۆری ده‌رمانانه‌ی که بۆ به‌گری کردن له خه‌مۆکی به‌کار دێت.
به‌کار هێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که تایبه‌تن به نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان.
ئه‌وده‌رمانانه‌ی که یارمه‌تیده‌رن بۆ دابه‌زاندنی گه‌رمی وه‌ك (ئه‌سپرین).
ئه‌وجۆره ده‌رمانانه‌ی تر که ئه‌بنه ئاره‌ق ده‌ردانی شه‌وان وه‌ك (ڤیاگرا،،نیاسین).
Hypoglycemiaکه‌م بونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌کر
هه‌روه‌ك ئاشکرایه له‌و که‌سانه‌ی که رێژه‌ی شه‌کر له خوینیاندا که‌مه به‌رده‌وام توشی ئاره‌ق ده‌ردانی شه‌وان ئه‌بن، له‌و کهسانهسدا که ئه‌نسولین وه‌رده‌گرن.
،،،،
Neurologic Diseasesنه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان یاخود عه‌سه‌بیه‌کان
زۆرێك له نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان یاخود عه‌سه‌بی هۆکارێكن بۆ ده‌ردانی ئاره‌ق له شه‌واندا ئه‌مه‌ش به هۆکاری قه‌له‌قی
و دڵه راوکێک و ناجێگیری باری ده‌رونی که وا ئه‌کات حاڵه‌تێکی نائاسای بۆ مرۆڤه که دروست ئه‌کات و ئه‌بنه هۆی ده‌ردانی ئاره‌ق هه‌ندێك کاتش (سه‌کته) هۆکارێکه بۆ ده‌ردانی ئه‌م ئاره‌قه.
به‌هیوای ساخ و سه‌لامه‌تی گشت لایه‌کتان
صحه والسلامه