14/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گەورەترین گەندەڵی
گەورەترین گەندەڵی بەناو سیاسیەکان ئەوەیە کە وشەی (لا
اله الا الله) بەکار بێنن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی دیموکراسی!
دیارە ئەوانە یان ئێمەی موسڵمان بە گەمژەو بێ عەقڵ ئەزانن و ئەیانەوێ
فێڵمان لێ بکەن یان خۆیان ئەوەندە نەفامن تا ئێستا مانای (لا اله الا الله)
نازانن یانیش بۆ بەرژەوەندی خۆیان چەواشە ئەکەن بەناوی دینەوە! هەر کامیان
بێت هەر تاڵە!
ئەگەر یەکێ بڵێ (لا اله الا الله) لەو لاشەوە غەیری خوای بەرز بپەرستێ
بەوەی دوعای لێ بکات ئەوە بە تەئکید وشەی (لا اله الا الله)
هەڵدەوەشێنێتەوە!
ئاوها ئەوەی بڵێ (لا اله الا الله) بەڵام بڕوای بە دیموکراسی هەبێت کە
دیموکراسی مانای حوکم وشەرع ئەدەیتە دەستی مرۆڤەکان و زۆرینەو فەرق نامێنێ
لە بەینی کافرو موسڵمان و فاسق و ساڵح شێت و عاقڵ! ئەوەی وا بێت ئەوە ئەو
کەسە بە تەئکید خۆی بە پێچەوانەی وشەی (لا اله الا الله)ی کردووەو وشەکەی
هەڵدەوەشێنێتەوە!
..
ئەگەر بشڵێ بڕوام بە دیموکراسی نیە بەس بۆ ئەوەیە حوکم بگرینە دەست و پاشان
لێیان هەڵدەگەڕێینەوەو حوکمی شەرع جێبەجێ ئەکەین!
ئەوە دەڵێین موسڵمان بە خیانەت ناتوانێ حوکمی شەرع جێبەجێ بکات لەبەر ئەوە
تکایە واز لە موقەدەساتی موسڵمانان بێنن بۆ بەرژەوەندی خۆتان دینەکەمان
مەکەنە پەیژە!
بێجگە لەوەش دروست نیە ناوی پیرۆزی الله بخرێتە سەر تیشێرت و پۆستەرو لەبەر
بکرێ و بە عاموود هەڵبواسرێ ئەوە سوکایەتیە بە شعوری ئێمەی موسڵمان و
دەبێتە هۆی سوکایەتی کردن بە وشەی پیرۆزی (الله).
موسڵمانان بەخۆتان دا بڕۆنەوە بەو حیزبانە مەخەڵەتێن ئەوان سوودیان بینیە
لە نەخوێندەواری خەڵک و عاتیفەی دینیان تکایە قیامەتی خۆت بۆ دونیای ئەو
حیزبانە مەدۆڕێنە دوای کەسیان مەکەوە.