14/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو " بارزانی یاسا ده‌شكێنێت و پۆسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی حیزبه‌كه‌ی به‌كاردێنێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو وه‌ڵامی قسه‌كانی مه‌سعود بارزانی ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت تۆ بڵێی برایانی پارتی بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه قورئانێك چاپ بكه‌ن ئه‌و هه‌زاران ئایه‌ته‌ی باسی ژیانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری ودادوه‌ری... هتد ده‌كات تێیدا لاببرێت.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر قسه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات سه‌رۆكی پارتی كه وتبووی نابێت ئاینی ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی به‌كاربهێرێت رایگه‌یاند :
دوای خه‌باتی شاخ و شار و بیست ساڵ خزمه‌تی ئه‌زموونی هه‌رێم و به‌شداری سیاسی حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن بارزانی تازه بیری ده‌كه‌وێته‌وه كه حیزبی ئیسلامی باش نییه و ئیسلام به‌كاردێنێت بۆ سیاسه‌ت، كه‌چی خۆی هه‌ر به‌و مه‌به‌سته واته به‌كارهێنانی زانایانی ئاینی و مینبه‌ره‌كانیان بۆ سیاسه‌ت و پاڵپشتی حیزبه‌كه‌ی كۆكردوهتهوهو لهتهلهفزیۆنهكانیشیانهوه وته‌ی هه‌ندیكیان بڵاوكردۆته‌وه".
له‌لێدوانێكدا كه پێگه‌ی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه، دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچووی هه‌رێم له‌دانیشتنێكی سه‌یردا وانه‌ی ئیسلامناسی به‌زانایان ده‌ڵێت و ئه‌وانیش بێده‌نگن!".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه"لهبیردۆزهیهكی ناوازه‌دا پێیان ده‌ڵێت ئیسلام په‌یوه‌ندی ته‌نیا عه‌بدو خوایه! ئه‌ی به‌ڕێز شه‌ریعه‌ت له‌ئیسلامدا چییه؟! تۆ بڵێی برایانی پارتی بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه قورئانێك چاپ بكه‌ن ئه‌و هه‌زاران ئایه‌ته‌ی باسی ژیانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و دادوه‌ری... هتد ده‌كات تێیدا لاببرێت".
دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین روونیشیكردوه‌ته‌وه بارزانی یاسا ده‌شكێنێت و پۆسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی حیزبه‌كه‌ی به‌كاردێنێت، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته واته به‌كارهێنانی زانایانی ئاینی و مینبه‌ره‌كانیان بۆ سیاسه‌ت و پاڵپشتی حیزبه‌كه‌ی كۆكردوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت بۆچی حیزبه ئیسلامییه‌كان یه‌ك نین، به‌ڵام ناپرسێت ئه‌ی بۆ حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك نین؟ ئیسلام یه‌ك ئیسلامه راسته ئه‌ی كورد دوو كورد‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه؟! نه‌ته‌وه‌ی سه‌وزو زه‌رد، والله قسه‌یه‌كی سه‌یره ئه‌م قسه عه‌وامانه‌یه، چۆن ده‌بێت كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و پرسیاری وا بكات، ئه‌و نازانێت، یان گره و له‌سه‌ر نه‌خوێنده‌واری و بێ رۆشنبیری خه‌ڵك ده‌كات، سه‌یر نییه سه‌رۆكی هه‌رێم زانایان كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت ئیسلام دووربخرێته‌وه له‌ژیانی سیاسی و كایه‌ی گشتی و ژیانی حیزبایه‌تی و رێكخراوه‌یی و خه‌باتی بونیادنانی وڵات و سیسته‌می سیاسی و حوكمرانی!".
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سعود بارزانی له‌میانی وتارێكدا رایگه‌یاند كه نابێت ئاینی ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی به‌كاربهێرێت.