14/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر.. منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان لاسای درامای لاكشمیبای كردووەتەوەو خۆی خنكاندووە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمشەو . منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان لاسای درامای لاكشمیبای كردووەتەوەو خۆی خنكاندووە
رائید كاروان عهبدولكهریم، بهڕێوهبهری راگهیاندنی پۆلیسی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند: كاژێر 8:15 ئەمشەو پۆلیس ئاگادار كرایەوە لهرووداوێكی خۆ خنكاندن له گهڕهكی هاوكاری شاری ههولێر، دوای گەیشتنمان دەركەوت كە منداڵێكی تهمهن 11 ساڵ، بەناوی (س.ش) پۆلی 4ی بنهڕهتی له سهرهوهی ماڵی خۆیان به پەتێك خۆی خنكاندووه".
رائید كاروان گوتیشی:" تهرمی منداڵهكه رهوانهی پزیشكی دادوهری ههولێر كراو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا بەپێی گوتەی شایەتحاڵەكان منداڵەكە لاسایی درامای لاكشمیبای كردووەتەوە، باوكی منداڵەكەش جەختیكردەوە كێشەیان لەگەڵ هیچ كەسێك نەبووە"
درامای لاكشمیبای درامایەكی هیندییەو وەرگێرداوەتە سەر زمانی كوردی، نزیكەی 480 ئەڵقەیەو لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت، دراماكە باس لەهەوڵی گێرانەوەی سەربەخۆی بۆ هیندستان دەكات كە لەلایەن بەریتانیاوە داگیر كرابوو، پاڵەوانی دراماكە شاژنی جانسییەو ناوى كراتیكایە، لەسەرەتای دەستپێكردنی دراماكە ئاماژە بەوەدەكرێت "بینینی ئەم درامایە بۆ خوار تەمەن 14 ساڵان گونجاو نییە" چونكە چەند دیمەنێكی تێدایە كە بۆ منداڵ گونجاو نییە سەیری بكات