15/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌په‌راوێزی وتاری(ده‌نگدان شایه‌تیدان نیه ) ی م. ملا عبدالدائم دا .!
جنابی مامۆستا كورته وتارێكی له‌ژێر ئه‌و عینوانه‌ی پێشوودا نوسیوه‌و سه‌رنج و وه‌ڵامی خوێنه‌رانی فیسبووكیش فره روو بووه ده‌كرێت سه‌رنجی خۆم له‌م باره‌وه به چه‌ند خاڵێك روون بكه‌مه‌وه :
1= مامۆستا ده‌یه‌وێت تصحیحی حاڵی بوونێك بكات سه‌باره‌ت به زاراوه‌ی (شهاده ) له بگاره فیقهیهكهوه و پاشان زه‌مان و مكانی به‌كار هێنانی ، واده‌زانم زۆرێك له‌و به‌رێزانه هه‌ر زوو به گیانێكی مشوهشهوه خوێندویانه‌ته‌وه بۆیه حوكمی قورسیان له‌سه‌ری داوه یه‌كێك له‌وانه پێی وایه مامۆستا عه‌لمانیه‌كان تهوجیهان كردووه .
2= ئه‌م بابه‌ته فیعله‌ن ئیختیصاصی زانایانی شه‌رع و زانایانی زمانن، مامۆستاش هه‌م خریجی حوجرهیهو هه‌م ماسته‌ری وه‌رگرتووه‌و خویندكاری دكتۆرایهو مامۆستای زانكۆیه‌و كۆمه‌ڵێك كتێب و ده‌یان فقێیشی هه‌یه، پێشم سه‌یره مه‌لایه‌كی به‌ریز كه مامۆستا له نزیكه‌وه ده‌ناسێت و ده‌ڵێت ئه‌وه ئیختیصاصی ئه‌و نیه !، جا باشه ئه‌گه‌ر وابێت ئیختیصاصی ئه‌و كه‌سه‌ش نیه كه به مامۆستا مه‌لا ........ بانگ ده‌كرێت . ئه‌ی چۆن كاری ئه‌و به‌رێزه‌یه و به‌ڵام كاری مامۆستا عبدالدائم نیه و به تهئكیدهش م. عبدالدائم شهادهی به‌رزترو زۆرتره . ئیتر من ئێستا له‌وه قسه ناكه‌م كه ئایا راستكردنهوهكهی مامۆستا بۆ زاراوه‌كه ماوه‌یه‌تی یان نه‌یماوه . مهلایهكیتری هاوسلكی مامۆستا نوسیوێتی (لحوم العلما‌ء مسمومه ) ئێ باشه قوربان خۆ مه‌لا عبدالدائمیش له ئێوه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و مسموم بێت بۆ ئێوه‌ش گۆشتی عبدالدائم هه‌ر مسمومه !. یان ئه‌وتان پێ ملا نیه !؟ .
3= باشه گریمان مامۆستا هه‌موو شتێكی پێویستی نه‌وتووه و وورده هه‌ڵه‌ی هه‌یه له راكهیدا ، ئه‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه قورس‌تر نیه كه ده‌یانه‌وێت مامۆستا وه‌كو ئه‌وان بیربكاته‌وه‌و بنوسێت و ده‌بێت به دڵی ئه‌وان بكات له هه‌ڵبژاردنی كات و شوێنی نوسینه‌كانیدا ؟!، ئه‌نجا مامۆستا كه‌ی باسی هه‌ڵبژاردنی كردووه به چاك یان خراپ ، هه‌رچه‌نده مافی خۆشێتی هه‌رچیه‌ك له‌وباره‌وه بنوسێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه شاره‌زای شه‌ریعه‌ت و واقیعی خه‌ڵكه .
4= حه‌ق وایه قسه‌ی زانایه‌ك ئه‌وه‌نده زوو بێ چیكڵدانی هاوسیلكهكانی نه‌سه‌لمێنێت ... به‌ریزانم خۆ ئێوه سه‌ری ئێمه‌تان له‌و هه‌ڵمه‌تی خۆ ته‌زكیه كردن و به‌خۆدا هه‌ڵدانه‌دا سه‌دان جار باسی ئازادی ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو كه‌س واته عالیم و جاهیلیش ،،، كه‌چی ته‌حه‌مولی قسه‌یه‌كی براكه‌ی خۆتان ناكه‌ن ! . ئه‌رێ بۆچی مه‌لایان و زانایان و موقهلیدان و مسۆلهكان و ئه‌وانیتر به گشتی؟، ئایا ئه‌م بێ سه‌بری و توره بوونه‌تان دژ نابێته‌وه له‌گه‌ڵ شیعاره ئیتیخابیهكانتانا ؟؟! .
5= داواكارم له جنابی مامۆستا عبدالدائم روونكردنه‌وه‌یه‌كی لوغه‌وی و شه‌رعی روونتر بدات ، به‌ڵام به رۆحی جاری پێشوه‌وه نه‌ینوسێت هه‌تا بتوانێت باشتر په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت . له‌گه‌ڵ حورمه‌تم بۆ لایه‌ك .