20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام له به‌رده‌م دیموکراسیخوازان و ئه‌قڵگه‌راکان
بۆ ئه‌م باسه؟
له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له کوردستان چاوم که‌وت به کتێبێکی کاک
مه‌لابه‌ختیار..که هه‌ندێك ئاخافتن ودهمهدهقێ تێدا بوو له‌گه‌ڵ کاک
ئه‌بوو بکر کاروانی چه‌ند کۆریکی خۆی له کتێبه‌که‌دا کۆکرابووه‌وه
سه‌رنجی منی ڕاکێشا که له‌سه‌ر ئه‌و باس و خواستانه‌ی هه‌ردووکیان من
دهرئهنجامێكم هه‌بێت ، هۆکاری دووه‌م وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌کی کاک به‌ختیار
عه‌لی له‌گه‌ڵ کاک فاروق ره‌فیق وای لێکردم که ده‌رئه‌نجامی گفتۆگۆی
ئه‌وانیش ئه‌م نوسینه به‌رهه‌م بێت،ئه‌م دوو سه‌رچاوەی که باسم کرد
هیچیان په‌یوه‌ندی به‌وی تریانه‌وه نیه وه‌ك فکرسیاسی ، به‌ڵکو ته‌نها
له بیر‌و هزری ئیسلامی‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه بۆیه من بهیەکهوه گرێم داون،
ده‌کرێت له باسه‌کانی داهاتوودا زیاتر له‌سه‌ریان درێژه‌ی بده‌مێ له‌سه‌ر
چه‌ند چه‌مکێك، له‌سه‌ر ئازادی، خوێن رێژی و جه‌نگ له
ئیسلامدا،سوفستائیهت،سروشت، ووشه‌ی په‌یامبه‌ران وه‌ك مێژوو، دامه‌زراندنی
فکرو فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام، نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلام... وه‌هه‌روه‌ها.
هۆکاری سێیه‌م له‌م باسه، له‌ڕاستیدا هه‌ندێك له خه‌ڵکی نه‌زان بێئه‌وه‌ی
هیچ باکگراوندێکی فکری وتێگهیشتنێکیان هه‌بێت بۆ مرۆڤ گه‌ردون و ژیان
زۆر به نه‌خوێنه‌وارانه له هه‌ندێك له ده‌زگاو که‌ناڵه‌کانی
راگه‌یاندن.. ناو ده‌برێ به شاره‌زا و لێزان له بواری ئیسلامی سیاسی،
که من پێم وایه ئهلف وبێی سه‌ره‌تای له دیدو بۆچونی هزری ئیسلامی
نازانن..
هه‌موو ئه‌م باسانه کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر من دروستکرد بوه هۆکاری له
دایك بوونی ئه‌م نوسینه، مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی که من ووتومه
پێکابێتم،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستمه ده‌رگایه‌کم واڵا کردبێت له سه‌ر
هاوبیرو هاورێیانی خۆم که که‌متر ئه‌وانه‌ی هاوفکری منن ده‌نوسن،چونکه
هاودینه‌کانمان ئێستا وه‌ك ئوسڵیهتی ئیسلامی نانوسن به‌ڵکو ده‌نوسن تا
خه‌ڵکی رازی بکه‌ن، له ئیسلامدا رازی کردنی خه‌ڵکی نیه به‌تایبه‌ت
نه‌یاران، به‌ڵکو ڕازی کردنی خوا مه‌به‌سته.
کردنه‌وه‌ی ده‌رگا
مرۆڤ له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا بێ ئه‌وه‌ی سنوری هزری خۆی دارشتبێت، به
ئاکارێکی ئایدۆلۆژی یاخود بنه‌مایه‌کی فه‌لسه‌فی، یان له سریالی و
مهعقولیهتیزم (سلفادۆر دالی)شاره‌زابێت، یان له مه‌زهه‌بی وجودی
سارته‌ری و ئه‌ده‌بیاتی جه‌ده‌لی مارکس و شیوعیه‌تی هیگڵ و قوتابخانه‌ی
ته‌جریدی و ته‌فکیکی و بونیه‌وی ئاگادار بێت، یاخود له نیچه‌وی که
بنه‌مایی فه‌لسه‌فه‌ی ڕامبۆ و سۆپه‌رمانی دارشت!که‌ده‌ڵێت: (مانه‌وه بۆ
به‌هێزه) یان تطوری داروین و وه‌زعی لۆژیك،..هتد، لێمان ده‌بێت به پسپۆری
ئیسلامی سیاسی.. ئه‌و دێت پێناسه بۆ بنه‌مای فکری ئیسلامی ده‌کات به‌ناوی
ئه‌قڵانیه‌ت و بیری ئازاد و بۆچونی جیاواز هه‌رچی خۆی پێی خۆشه بۆ
موسڵمانی ده‌کات به یاسا و ئه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی یاساکه‌ی ئه‌وه‌وه
ده‌رچوو ئه‌وا ئیرهابیهو تیرۆریسته و قژ بژهو بۆی نیه هیچ بڵێت، که
له‌جێگایه‌که‌وه خوای گه‌وره ده‌رویه‌کی به‌ڕه‌حمه‌تی لێده‌کاته‌وه له
بابای مه‌حروم، هه‌زارانی لێ راست ده‌بنه‌وه، هه‌رچی منه‌تی ئازادیه
ده‌یکه‌ن به‌سه‌ریدا خۆی به کوڕهباش نیشان ئه‌دات تۆش ئیحراج ده‌کات،
دوایی وورده ورده ده‌یه‌وێت ستراتیژی خۆیت پێ بسه‌پێنێت.. به‌ناوی بیری
عه‌لمانیه‌وه هه‌زارو یه‌ك منه‌ت ده‌کات به‌سه‌رتدا، گوایه ئه‌م
داهێنه‌ری ئازادیه..!
زاراوەکانی ئیسلامی له کایه‌ی عه‌لمانیدا
به‌درێژایی مێژووی عه‌لمانیه‌ت که به زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی
ئه‌م ناوچه موسڵمان نشینه‌دا،پاشان له لای هه‌ندێك هه‌ر نازانرێت
عه‌لمانیه‌ت چی یه؟
بۆ نمونه کابرایه‌کی موسڵمانان که حه‌ڵاڵ حه‌رام زۆر گرنگه به‌لایه‌وه
و نوێژه‌کانی به جه‌ماعه‌ت ده‌کات له مزگه‌وت و زۆری تر له
فه‌رزه‌کانی ئیسلام پیاده ده‌کات، به‌ڵام که‌دێته سه‌ر باسی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلام ئه‌و له‌گه‌ڵ پارتێکی عه‌لمانیدایه، نازانێت ئه‌م کاره‌ی کوفره،
به‌ڵام(ده‌رچوو له میله نا).
که‌ده‌ڵێیت تۆ به‌م کاره کافر ده‌بیت، بابای عه‌لمانی وا ده‌زانێت جنێوی
پێ ده‌ده‌یت خێرا لێت راست ده‌بێته‌وه پێت ده‌ڵێت تۆ که‌سێکی ته‌کفیری..!
لێره‌دا خه‌ڵکێکی موسڵمانان و ناموسڵمان ده‌بێت ئه‌وه تێبگه‌ن که ووشه‌ی
کوفر یاخود کافر جنێو نیه، به‌ڵکو زاره‌وه‌یه‌کی شه‌رعی ئیسلامیه، وه‌ك
هه‌موو ئه‌و زاراوانه‌ی تر به‌کارده‌هێنرێت، له‌ڕاستیدا ئیسلام خاوه‌نی
هه‌ندیك زاراوه‌یه که ده‌بێت له هه‌موو بیر‌و فکرو ئایدۆلۆژیاکانی تر جیا
بکرێته‌وه، بۆ نمونه زاراوه‌ی (شه‌هید، ئه‌نفال، شه‌رع، جیهاد،
موجاهید، قاضی، مه‌لا، زه‌کات) ..هتد، ووشه‌ی کوفر یاخود کافر به‌ده‌ر نیه
له‌م زاره‌وه شه‌رعی یه ئیسلامیانه، بۆ نمونه له ناو ئاینی مه‌سیحی
دا هه‌ر که‌س بێ باوه‌ڕ بێت به ئاینی مه‌سیحی پێ ده‌ڵێن (هه‌رته‌قه)،
ئه‌گه‌ر که‌سیك مه‌سیحی به من بڵێت تۆ ههرتهقهیت به بۆچونی ئه‌و
ڕاسته منیش به جنێوی وه‌رناگرم ده‌ڵێم وایه من بڕوام به ئاینی مه‌سیحی
نیه و پیاده‌ی ناکه‌م، یاخود که‌سێكی عه‌لمانی که شاره‌زایه له سیسته‌م
و ئایدۆلۆژیای خۆی؛ که که‌سێكی مادی به‌حته.. پێی بڵێت تۆ مولحیدی واتا
بێ باوه‌ڕی به ئاینه ئاسمانیه‌کان ده‌ست به جێ به راستگۆیی ده‌ڵێت
وایه، که‌واته زاراوەکان ناتوانرێت به ئاره‌زوو ویستی که‌سانی تر
به‌کاربهێنرێت که خۆی له بنه‌چه‌دا ڕێسا‌و و یاساکانی ئه‌م ئاینه
تێناگات، ناشکرێت ئه‌ده‌بیاتی موسڵمانان و ئاینه‌که که ئیسلامه به
وویستی که‌سی نه‌یار دابرێژێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه من بڵێم
(ئه‌بستمۆلۆژیا) به واتای ئیمانی به‌رز دێت!.. که ئه‌مه له راستیدا
وانیه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه باسی بکه‌م که خۆی هه‌یه
شیکاری بۆ بکه‌م بڵێم ئه‌بستمۆلۆژیا واتا ژێرخانی مه‌عریفی.. زۆر نمونه‌ی
تر له‌به‌ر ده‌ستدان، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه که خه‌ڵکی خوار و
بیرلار به ئاره‌زووی ئه‌وان ناکرێت زاراوه و ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی بگۆڕن،
پێویسته بزانن که ووشه‌ی کوفر زاراوه‌یه‌کی ئیسلامیه بۆ ئه‌وانه‌ی که
خۆیان به ئه‌قڵانی ده‌زانن ته‌نها له ڕێگای بیره‌وه شیکاریهکمان بۆ
ئه‌م ووشه کرد، بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی ئیسلامی سیاسی بکه‌ین که‌له کوێوه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه پێویستمان به ووشه‌ی کفر و کافران ده‌بێته‌وه له
باسی ئیسلامی سیاسی‌دا.
ئیسلامی سیاسی له نێوان پێناسه‌ی ئێمه‌و ئه‌واندا
ئێمه کێین: ئه‌و موسڵمانانه‌ی که پێمان وایه ئاینی پیرۆزی ئیسلام
شمولیه، باس و خواستی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی
ژیان و ڕه‌هه‌نده‌کانی.. هه‌ر له تاکه که‌سه‌وه تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵات و
حوکمڕانی.. له ئاو خواردنه‌وه تا ده‌گاته په‌روه‌رده کردنی منداڵ..
له کۆمه‌ڵگاوه تا ده‌گاته دامه‌زراندنی سوپا و پاراستنی جیۆپۆلتیك وه
هه‌روه‌ها.. له ئه‌نجامی ئه‌م پێناسه‌یه هه‌رکه‌س به ئیسلامی رازی
نه‌بێت یه‌ك چه‌مکی ئیسلام ره‌ت بکاته‌وه ئه‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان
وسونه‌ت زانایان کافره، به‌ڵام کافر بوون جنێو نیه حوکمیکی شه‌رعیه..
ئه‌وان کێن:ئه‌وان کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکن له دوو پێکهاته‌ی بیری جیاوازدا
دابه‌ش بوون، یه‌که‌میان پێیان وایه دین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له
ناو ببرێت خه‌ڵکی دیندار نه‌مێنێت..! که ئه‌مانه پێانده‌وترێت عه‌لمانی
توندڕه‌و وه‌ك کۆمه‌نیسته‌کان ئاتیسته‌کان..هتد، کۆمه‌ڵی دووه‌م ئه‌وانه‌ن
که پێیان وایه دین به‌شێکه له کلتوری گه‌لان که له نێوانی تاکه که‌س
و خودا دایه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر حوکومه‌ت
و ده‌سه‌ڵات و یاسا و دامه‌زراوه به ناو مه‌ده‌نیه‌کان، خاوه‌نی ئه‌م
بیره‌ش وه‌ك دیموکراتخوازه‌کان و لیبرالیزمیهکان..هتد
له ده‌رئه‌نجامی هه‌ردوو به‌شه عه‌لمانیه‌که ئه‌وه‌ی که ئاینزایه
دینداره ووشه‌ی کۆنه‌په‌رست رجعیهت ده‌درێته پاڵیان، که هه‌ردوو
زاراوه‌که به‌رانبه‌ر به خاڵکی دیندار به‌کارهاتوه.
لێره‌دا من باس و پێناسه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌که‌م پاشان له ناو پێناسه‌ی باسه‌که‌دا پێناسه‌ی ئه‌وان زیاتر روون ده‌بێته‌وه..
لای ئێمه: ئیسلامی سیاسی هیچ مانا‌و مه‌فهومێکی نییه وه قسه‌یه‌کی
به‌تاڵه، خه‌ڵکی خوار و بیرلار و نائاشنا له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌م
ووشه‌یان دامه‌زراندوه، بۆ ئه‌وه‌یه که ئیسلام جیا بکه‌نه‌وه و به‌ش
به‌شی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی چه‌واشه بکه‌ن و بڵێن ئه‌مه ئه‌و
ئیسلامه نیه که خوای گه‌وره دایبه‌زاندوه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
محمد(صلی لله علیه وسلم)، به‌ڵکو له جیاتی ئیسلام (ئیسلامه‌کان)
هه‌یه که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بیسه‌پێنن، موسڵمانیش
بێ‌ئاگا له‌م پلانه چه‌پڵه‌ی کوفر، ته‌نانه‌ت زۆر جار له رۆژئاوا
دابه‌شیان کردوه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کاندا، وه‌ك ئیسلامی ئاسیای و ئه‌وروپی و
ئه‌فریقی.. زۆر جار خاوه‌ن بیره عه‌لمانیه‌کان دابه‌شیان کردوه بۆ
سه‌رده‌مه‌کان وه‌ك ئیسلامی پێغه‌مبه‌ر، ئیسلامی راشدی، ئیسلامی ئه‌مه‌وی،
ئیسلامی عه‌باسی، ئیسلامی عوسمانی، تا دێته سه‌ر ئیسلامی نوێ.
له هه‌ندێ جێگایی تردا به ڕهگهزەکان ناویان بردوه، وه‌ك ئیسلامی
عه‌ره‌بی، ئیسلامی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی، ئیسلامی هندی، ئیسلامی تورکی،
ئیسلامی مالیزی..هتد
زۆر جار له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب جیا کراوه‌ته‌وه وه‌ك..ئیسلامی سونی،
ئیسلامی شیعی هه‌ریه‌ك له‌مانه چه‌ند به‌شێکیان لێ جیا بۆته‌وه..
زیاتر له‌مانه‌ی که باسمان کرد چه‌ند ناوێکی تازه‌تر دانراوه بۆ ئیسلام
وه‌ك ئیسلامی جیهادی (شۆرشگێری،خه‌باتکار)، ئیسلامی رجعی، ئیسلامی
رادیکاڵی، لیبراڵی، کلاسیکی، ئیسلامی راست و چه‌پ، ئیسلامی کراوه و
داخراو..هتد
له کۆتایدا ئه‌م ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی رۆحی و ئیسلامی لاهۆتی، کۆتایان
ئیسلامی فۆبیا‌و ئیسلامی نازی بوو له‌سه‌رده‌می جۆرج بۆشێکی خوێنڕێژدا که
بڵاو بویه‌وه!.
له ڕاستیدا نازانین ئایا چه‌ند ناوی تر بۆ ئه‌م ئیسلامه داتاش ده‌که‌ن،
که له‌راستیدا هیچیان له‌م ناوانه له پێوه‌ری ئه‌م دینه‌دا جێگای
نابێته‌وه هیچ ئیعتیبارێکیان نیه، ئیسلام هه‌ر یه‌ك ئیسلامه ئه‌و
ئیسلامه‌یه که بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی لله علیه وسلم) هاتووه،
ئیسلامی قورئان و سونه‌ته، ئیسلامی هاوه‌ڵانی به‌رێزه ڕه‌زامه‌ندی خوایان
لێبێت، ئه‌و ئیسلامه‌یه که (١٤٣٢)ساڵه هاتوه هیچ خێچ و خوارییه‌کی
تێدا نیه، هیچ که‌سێکیش نه‌یتوانیووه ده‌ست کاری بکات.
ئیسلام نی یه ئه‌گه‌ر سیاسی نه‌بێت
گومان له‌وه‌دا نیه که موسڵمانان ده‌زانن که ئیسلام حه‌قه و ڕاستی
ته‌واوه‌تی لای ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، خۆی ساغ کردۆته‌وه بۆ سیاسه‌ت
بۆیه کۆتا ئاینه ڕێگا نه‌دراوه له دوای ئاینی ئیسلام هیچ ئاینێکی تر
دابمه‌زرێت که‌سیش ناتوانێت بانگه‌شه‌ی بۆ بکات، چونکه ئیسلام کۆتا
په‌یامی ئاسمانیه، مادام وایه که‌واته ئیسلام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو
ره‌هه‌نده‌کانی ژیان ووته‌ی هه‌بێت به‌تایبه‌ت سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات.. به
دوو هۆکار
هۆکاری یه‌که‌م: ئیسلام خۆی له هه‌موو بواره‌کاندا ووته‌ی خۆی هه‌یه‌و
مه‌وقیفی دیار‌و ئاشکرایه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا و تاك که
ئه‌مانه هه‌موو پێکهاته‌ی حوکومه‌تن.
چونکه ئیسلام بیروباوه‌ڕێکی لاهوتی و کۆمه‌ڵێك له تقوصاتی ئاینی نیه
یاخود ته‌نها وا تێبگه‌ین که نێوانی خوا و مرۆڤه و هیچ ڕێکخستنێکی ژیانی
تێدا نیه ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت ناکات..
نه‌خێر، له ئیسلامدا بیروباوه‌ڕو به‌ندایه‌تی خه‌ڵک و شه‌ریعه‌ت هه‌مووی
پێکه‌وه گرێدراوه، یان به دیوێکی تردا بڵێن: ئیسلام مه‌نهه‌جی ژیانه،
له هه‌موو ژیان له بچوکی یه‌وه تا گه‌وره. ئیسلام خاوه‌نی چاوی
تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌سه‌ر به‌هاکان و تێزه‌کان ته‌نانه‌ت ده‌قه‌کانیش،
بێجگه له ئیلاقاتی ده‌ولی، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاو بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت و کار‌و
باری خێزان ..هتد
لێره‌دا ئه‌وه‌ی که باس ده‌کات ده‌ڵێت ئیسلام ته‌نها به‌ندایه‌تی نێوان
خوا‌و به‌نده‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ورد بدات بۆ بهندایهتیهکان وه‌ك
نوێژ و رۆژ و زه‌کات..هتد هه‌رکام له‌مانه پیاده نه‌کرێت سزای تایبه‌تی
خۆی هه‌یه که ئاماژه‌یه بۆ کاری سیاسی، وه‌ك چۆن ئه‌بوبه‌کری سدیق
ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت سوپای کۆکرده‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زه‌کاتیان
نه‌ئه‌دا! که‌واته هه‌موو باسه فیقهیه‌کان که‌له‌سه‌ر باسی عیبادهت
دواون پێکهاته‌ی سیاسه‌تن، هه‌روه‌ك چۆن به‌شی سیاسه‌تی سه‌روه‌ت سامانی
هه‌یه به‌شی سیاسه‌تی ئاشتی، سیاسه‌تی جه‌نگ و یاسا دانان و پیاده‌کردنی
هه‌یه، سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ها له ناو به‌رنامه‌که‌یدا باسی
کوشتن و دادوه‌ری هاتووه، باسی ته‌ڵاق و یاساکانی باری که‌سیاتی کردووه،
که تا ئێستاش هیچ کام له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا جورئه‌تی ئه‌وه‌یان
نه‌کردووه ئه‌و یاسایانه لابه‌رن که ئه‌وپه‌ری عه‌لمانین ده‌سه‌ڵاتدارن
تێیدا وه‌ك یاسای ویراسه‌ت، ته‌ڵاق...هتد، هه‌ر له‌ناو یاسا‌و ڕێساکاندا
بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیسلام خۆی سیاسی نه‌بێت چ ناوێکی لێده‌نرێت؟
هه‌موو ئاینه‌کان هه‌ر بۆ سیاسه‌ت هاتوون وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه
وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (ان بنى إسرئیل کانت تسوسهم آلانبیاء)که‌واته بیری
یه‌کتاپه‌رستی که داده‌مه‌زرێت له ئیسلامدا له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت
که خوای گه‌وره سه‌رپه‌رشته، خوای گه‌وره یاسا داده‌رێژێت، وه
ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه..
له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێك له‌و ووته‌یه بترسن،چونکه زۆر
دووباره‌کراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی روونکردنهوهیك بدرێت به‌ده‌سته‌وه،خۆ
خوای گه‌وره خۆی حوکمه‌که ناکات و تا حوکومه‌ت پێک بهێنێت،به‌ڵکو هه‌ر
مرۆڤه‌کان ده‌یکه‌ن له ڕێگای گه‌له‌وه ده‌بێت، خه‌ڵکی نوێنه‌ری خۆی
هه‌ڵده‌بژێرێت، که ده‌وترێت یاسا له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه
ده‌بێت،نابێت یاسایه‌ك دابڕێژریت که له‌گه‌ڵ فیطره‌تی مرۆڤه‌کان نه‌گونجێ
دژایه‌تی شه‌رعی خوای گه‌وره بکات، بۆ نمونه پیاو له پیاو ماره کردن
یاخود ژن له ژن ماره کردن..هتد
هۆکاری دووه‌م: که‌سایه‌تی موسڵمان له سه‌ر بنچینه‌ی ئیسلام دابمه‌زرێت
بیروباوه‌رێکی ئیسلامی په‌روه‌رده‌ی بکات ناتوانێت سیاسی نه‌بێت له
گه‌ردنی هه‌موو موسڵمانێك دا فهرزیکی له‌سه‌ره که فه‌رمان به چاکه
کردن و رێگری له خراپه کردنه، یاخود پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (آفضل الجهاد کلمة حق عند سلطان جائر) چونکه ئه‌م کاره وا
ده‌کات له موسڵمان که نه‌هێڵێت گه‌نده‌ڵی له ناوخۆدا به‌رده‌وام بێت تا
هێزی ده‌رکی هێرشی بۆ نه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش که خه‌ڵکی ده‌یکات ئه‌م کۆشش و
خه‌باته پێویستیان به‌وه‌یه که ئاگاداری سیاسه‌تی ووڵاتی خۆیان و
هه‌موو کارووباره‌کانی ده‌وڵه‌ت بن، به‌م شێوه‌یه کۆشش و خه‌باتی خۆیان
به‌رقه‌رار بکه‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات که موسڵمان ده‌بێت شۆڕش
بکه‌ن له پێناوی چه‌وساوه‌کان و ماف خوراوهکاندا که فه‌رمانی خوایه..
(وَمَا لَكُمْ لاَ تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ
مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ
رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا
وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ
نَصِيرًا ﴿٧٥﴾ (النساء)
(ئه‌ی ئیمانداران) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له پێناوی خوادا بۆ
ڕزگار کردنی لاواز کراوو چه‌وساوه‌کان، له پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان،
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که
خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن، وه له لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوانیمان پێ ببه‌خشه،
له لایه‌ن خۆته‌وه سه‌رکه‌وتنمان پێ ڕه‌وا ببینه.)
هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌دگار فێرمان ده‌کات که له‌پێناویدا هه‌وڵ بده‌ین کۆچ بکه‌ین بۆ جێگایه‌ك که موسڵمانان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن..
( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ
قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ
قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا
فَأُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءتْ مَصِيرًا ﴿٩٧﴾(النساء)
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگ دا فریشته (ده‌گه‌نه لایان بۆ
گیان کێشانیان) له کاتێکدا که ئه‌وان سته‌میان له خۆیان کردووه (ئیمان و
باوه‌ڕیان له مه‌ترسی دا بووه که‌چی کۆچیان نه‌کردووه بۆ نیشتمانی
ئیمان، به توندی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن) و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له کوێ
ژیانتان ده‌برده سه‌رو به چیه‌وه سه‌رگه‌رم بوون؟! له وه‌ڵام دا
ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن:
باشه ئایا سه‌رزه‌وی خوا فراوان نه‌بووه تا کۆچی تیا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن
بۆ نیشتمانێک که تیایدا ئیمانداران فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن).
ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه.
إِلاَّ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ لاَ
يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلاَ يَهْتَدُونَ سَبِيلًا ﴿٩٨﴾(النساء)
مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و نا ته‌واون و لاوازن له
پیاوان و ژنان و مناڵان، وه ناتوانن ته‌گبیرێك بۆ خۆیان بکه‌ن و
چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رباز کردنی خۆیان بدۆزنه‌وه.
فَأُوْلَئِكَ عَسَى اللّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللّهُ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿٩٩﴾ (النساء)
ئا ئه‌وانه له‌وانه‌یه خوا (به ڕه‌حمی خۆی) لێیان ببورێت و چاوپۆشی‌یان
لێ بکات، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێ‌خۆش بوه‌و زۆر چاوپۆشی
ده‌کات.)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(من رأی منکم منکرا
فلیغیره بیده، فان لم یستطع فبلسانه، فان لم یستطع فبقلبه، وذالك أضعف
الایمان)
لای هه‌مووان ئاشکرایه که گۆڕین به یاسا و به شه‌ریعه‌ت دێت بۆ که‌سیك
که تاوان ئه‌نجام ئه‌دا وه‌ك کوشتن یان زینا کردن..هتد که موسڵمان ده‌بێت
بیگۆرێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت: ( إذا رآیت آمتی آن
تقول للضالم: فقد تودع منی)یان له هه‌ندێك ریوایتی تردا هاتوه که
ده‌فه‌رموێت: (وبطن الارض خیر له‌م من ظهرها) واتا ئه‌گه‌ر موسڵمان
ڕووبه‌رووی سته‌مکار نه‌بوه‌وه ئه‌وا ناو سکی خاک باشتره که بیکاته
گۆڕستان بۆ خۆی تا له‌سه‌ر زه‌وی ژیان بکات.
لێره‌دا کۆتای به‌وه باسه دێنم ده‌ڵێم خوای گه‌وره له قورئاندا له(٧٥)
جێگادا له باسی ده‌سه‌ڵات و حوکمی کردوه! ئه‌مه ئاژه‌یه بۆ سیاسه‌ت
له ئیسلامدا.
ده‌روازه‌یه‌ک و چه‌ند په‌یڤێك له سیاسه‌ت..
سیاسه‌ت: شێوازی ئه‌و ده‌ستکه‌وت و قازانجانه‌یه، له پله‌ی یه‌که‌مدا
بریتییه له کاروباری ده‌وڵه‌ت، ڕێبازی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه بردنی ووڵات،
دیاری کردنی شێوه‌کانی ئه‌رك و ناوه‌ڕۆکی چالاکییه‌کانی ده‌وڵه‌ت.
ووشه‌ی سیاسه‌ت به‌مانای یاسایه‌که‌ی ئهگەڕێتهوه بۆ ووشه‌ی یۆنانی کۆن برتییه:Politique
له‌هونه‌ری و ده‌ستور و سیستمی به‌ڕێوه بردنی شار‌و دانانی هاووڵاتی و
مافه‌کانی له جێ و ڕێی شیاوی خۆی. (ڕایدار لارسون)ی سویدی و مامۆستای
ده‌وڵه‌تناسی له زانکۆی سوید، له‌کتێبه‌که‌یدا (ئایدۆلۆژی یه سیاسی
یه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه) پێناسه‌ی سیاسه‌ت ئه‌کات و ئه‌ڵێ: سیاسه‌ت بریتی
یه له‌ململانێ ی نێوان گروپه جۆر به جۆره‌کان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی
به‌رێوه‌بردن و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه.
ئه‌و ململانێ یه‌ش خۆی له خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه و ته‌فسیرکردن و ناوه‌ڕۆکی
بڕیاره سیاسیه‌کانه، ململانێی ی نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌سه‌ر کۆنترۆڵ کردنی
ووشکایی و مافی سوود وه‌رگرتن له به‌رهه‌می ئاوی ئه‌مه سیاسه‌ته،
ململانێی ناوخۆ و تاك به تاکی نه‌ته‌وه‌کان خۆشیان ده‌رباره‌ی مافی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌ر له مافی هاووڵاتیه‌تی یه‌وه بیگره تا ئه‌گاته
یاسا و ڕێسای کارکردن و زه‌ریبه ئه‌مه‌ش سیاسه‌ته .
کار کاردنی پێکه‌وه‌ی ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان بۆ دیاری کردنی موچه و
کرێی کرێگرته و ڕێسادانان بۆی.. سیاسه‌ته، ململانێ بۆ به‌ڕێوه بردنی
ڕێکخراوێك سیاسه‌ته.
ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت هێزو توانایه (قودره‌ته) قودره‌تیش بۆ هێنانه‌دی ویست و ئاره‌زووه.
له سه‌دان سه‌ده له مه‌وبه‌ره‌وه کۆنترۆڵ کردنی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت
گرنگترین ئامراز بوون بۆ کۆنترۆڵ کردنی و به یاسا کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی
مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌و گروپه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ئه‌گرێته ده‌ست دوو ده‌زگا
داده‌مه‌زرێنێت، یه‌کێکیان بۆ یاسا دانان و ئه‌وی تر بۆ سزادان بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی که مل که‌چ نابن.
ناوه‌کانی سیاسه‌ت: سیاسه‌ت گه‌لێك ناوی لێنراوه وه‌ك ( سیاسه‌تی
پارێزگاری، سیاسه‌تی ئازاد، سیاسه‌تی ڕاستڕه‌و، سیاسه‌تی چه‌پڕه‌و،
سیاسه‌تی ئابووری، سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسه‌تی جه‌نگ.....هتد ).
تێبینی :
( ئه‌گه‌ر له جیاتی ئیسلامی سیاسی بوترایه سیاسه‌تی ئیسلامی ئه‌و
کات کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ دروست نه‌ده‌بوو، ههموولاکان په‌سندیان ده‌کرد).
زانستی سیاسه‌ت:
یه‌که‌م: بریتی یه له لێکۆڵینه‌وه له دیارده‌کانی ده‌وڵه‌ت.
دووه‌م: بریتی یه له لێکۆڵینه‌وه له دیارده‌کانی ده‌سه‌ڵات.
سیسته‌می سیاسی: واتا به مانای شێوازی ده‌وڵه‌ته جیاجیاکان دێت که
له کارووباری کۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌یبه‌ن به‌ڕێگاوه.
سیسته‌می سیاسی له‌کۆندا بریتی بووه: له‌شێوازو جۆری ده‌وڵه‌ت نه‌ك له
چالاکیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کانی سه‌ر
به‌و چالاکیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، واتا زیاتر لایه‌نی سیاسی ده‌وڵه‌تی له خۆ
گرتبوو. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی له بواری
ئاسایش و په‌یوه‌ندی یه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هێنانه‌دی
دادپه‌روه‌ری له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ
بواره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت فراوانتر بوون و ده‌وڵه‌ت شوێن ده‌ستی
له‌بواره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ته‌نانه‌ت فکریشدا هه‌یه، له‌و
بوارانه‌دا ململانێ له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌کات.
زانستی سیاسه‌ت ئه‌مڕۆ له‌و ڕێکخراو و ئۆرگانانه‌ش ئه‌کۆڵێته‌وه که
شان به‌شانی ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کانی ده‌وڵه‌ت بوونیان هه‌یه و کار
ئه‌که‌ن، وه‌ك پارته سیاسیه‌کان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، پاراستنی مناڵ،
ڕێکخراوی کرێکار و قوتابیان و ڕێکخراوی ژنان ...هتد
سیاسه‌ت به گشتی ئه‌بێ ئه‌م خاڵانه له خۆ بگرێت:
یه‌که‌م: به زمانێکی ساده بدوێ.
دووه‌م: له زنجیره‌یه‌کی پێکه‌وه گرێدراودا خۆی ده‌ربخات.
سێیه‌م: ته‌نها تیۆری نه‌بێت، به‌ڵکو بتوانێت له مه‌یدانی کارکردن‌دا پیاده بکرێت.
چواره‌م: بیر له ئێستا‌و داهاتوو بکاته‌وه.
پێنجه‌م: ڕێڕه‌وێکی نه‌گۆڕ بگرێته به‌ر و بێ ئاگاش نه‌بێ له گۆڕانکاری و
ئه‌زموونه ئه‌رێنیه‌کانی گه‌لانی ده‌ورو به‌ر یان دوور و نزیك.
شه‌شه‌م: سیاسهتمهدارو کادێر بۆ کۆمه‌ڵگه دروست بکات نه‌ك بۆپارت و تاکی فه‌رمانڕه‌وا.
حه‌وت: زیندو بێت و هه‌میشه له رۆحێکی نوێ دا خۆی بنوێنێ.
هه‌شت: شوێن که‌وتوانی بۆ هاوکاری و بنیات نان و هاندانیان بۆ گیانێکی له
خۆ بوردوو نه‌ك بۆ دوژمنایه‌تی، واتا پێگه‌یاندنیان بۆ کاری باشه‌و
پێداویستیه‌کانی ئاشتی.
نۆیه‌م: ڕوو له‌و جیهانیانه بێت که خزمه‌تی مرۆڤه‌یاتی ده‌که‌ن و به‌گشتی و ئه‌وه‌ی که کێشهکهتی به‌لاوه گرنگه.
بنه‌ماکانی سیاسه‌ت له ئیسلامدا: بریتییه: له حوکمی خوا پاشان ڕاوێژ و
ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل یان (ئوممه‌ت) جیا کردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لیفه
له سامانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام.
ئیسلام و سیاسه‌ت:
پاش ئه‌وه‌ی که ئیسلام یاساکانی کۆمه‌ڵگه‌ی به ووردی رێكخستووه به‌م
شێوه‌یه، هاتووه کاروباری سیاسی و ئابوری و دادگایی و په‌روه‌رده‌ی و
سه‌ربازی و ئاسایش و کاروباره‌کانی تری کۆمه‌ڵگاشی ڕێكخستووه.
له‌بواری ڕێکخستنی سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایدا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای
قورئانی به‌م شێوه‌یه، خوای گه‌وره بۆی دامه‌زراندوین که ده‌فه‌رموێت:
(إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا
وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ
اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعاً بَصِيراً)
(النساء/٥٨ ).
به‌ڕاستی خوای پاك و بێگه‌رد به ئێوه فه‌رمان ئه‌دات که ئه‌مانه‌ت
بده‌نه‌وه خاوه‌نه‌کانیان وه هه‌رکاتێك له نێوانی خه‌ڵکیدا داوه‌ری
بکه‌ن به دادگه‌رانه داوه‌ری بکه‌ن وه فه‌رمان بده‌ن، به‌ڕاستی خوا باش
ئامۆژگاریتان ده‌کات وه خوای گه‌وره بیسه‌رو بینایه.
که‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که سیاسه‌ت ئه‌رکێکه له‌سه‌ر شانی
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی موسوڵمانان بگرنه ده‌ست وه‌ك
زانراوه که سیاسه‌ت هه‌ستیارێکی زۆر دژواره بۆیه زۆر جار که‌سێکی سیاسی
ده‌توانێت به ووتارێك کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ناو به‌رێت وه به پێچه‌وانه‌وه
هه‌ر به ووتارێك کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بخاته خۆشگوزه‌رانی جا که‌واته سیاسه‌ت
له‌ده‌ستی که‌سێكدا بێت که بزانێت چۆن ئه‌مانه‌ته‌که ده‌پارێزێت ئه‌و
که‌سه‌ش ده‌بێت بزانێت که چاودێرێك به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی که‌له هه‌موو که‌س
باڵا ده‌ست تره.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی لله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی:
(فالآمیر الذي علی الناس راع، وهو مسؤول عن رعیتیه کلکم راع ومسؤول عن رعیته)
واتا: ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌رپه‌رشتیاره به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه (ئه‌میر)
شوانه‌و سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵکه، به‌رپرسیاره له گه‌له‌که‌ی هه‌ریه‌کێکیش
له ئێوه شوان و به‌پرسیاره له گه‌له‌که‌ی.
له‌ڕاستیدا جوانترین پارسه‌نگی سیاسه‌ته له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا...
به‌مه ئیسلام بناغه‌کانی دادگه‌ری سیاسی و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌تی له
به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌دا چه‌قاندوه کاروباری موسڵمانانی کردۆته ڕاوێژ له
نێو خۆیاندا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسای قورئانی.
(وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ
وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ)
(الشوری/ ٣٨). ئه‌وانه‌ی که بانگی په‌روه‌ردگاری خۆیان وه‌ڵام
داوه‌ته‌وه‌و نوێژیان به‌جێ هێناوه وهکارو باریان به ته‌گبیرو ڕاوێژ
کردنه له نێوخۆیاندا له‌و ڕزق و ڕۆزی پێمان داون ده‌به‌خشن.
هه‌روه‌ها گوێڕایه‌ڵ کردنی ده‌سه‌ڵاتی شهرعیشن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌رعیه‌ی
که دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بنه‌ماکانی ئاین، هه‌روه‌ها دروستی
دادوه‌ری کردۆته ئه‌رك و فه‌رمانێکی فه‌رزو پێویست بنه‌مایه‌کی تری بۆ
داڕشتوه
(...آطیعوا الله وآطیعوا الرسول واولي الآمر منکم...) النساء ٥٩
واتا: ...گوێ ڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌رو خاوه‌ن کار‌و بار‌و سهرپهرشتکاری خۆتان بکه‌ن...
ئیسلام به‌رپرسیارێتی پاراستنی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری سیاسی کردۆته به‌رپرسیارێتی ته‌واوی خه‌ڵکییه‌وه.
له په‌یامی ئایندا وای دانه‌ناوه که‌ئه‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌می ده‌کات،
بیکات و ئه‌وه‌ی به‌شی خوایه بۆ خوایه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رپرس
کردووه له هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری خۆی و خۆ به‌ڕیوه‌بردن له‌سه‌ر بنچینه‌و
بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی خوا وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك په‌روه‌رده‌کردنی
واقیع و باری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانی فه‌رزو پێویست کردوه، هه‌روه‌ها
به‌رهه‌ڵستکاری کاری خراپه‌و فه‌سادو هه‌موو کارێکی زشتی قه‌ده‌غه‌کردوه
وه به پێویستی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك داناوه که خۆیانی لێ دوور
بخه‌نه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(من
رأی منکم منکرا فلیغیره بیده، فان لم یستطع فبلسانه، فان لم یستطع
فبقلبه، وذالك أضعف الایمان) واتا: هه‌رکه‌سێك له‌ئێوه کارێکی خراپ و زشت
و ناشیرینی به‌دیکرد با به‌ده‌ستی خۆی بیگۆڕێت و له‌ناوی به‌رێت جا
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نه‌یتوانی با به‌زمانی بیگۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر
نه‌یتوانی هیچی بۆ نه‌کرا به به‌دڵی بیگۆڕێت که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له
پله لاوازه‌کانی ئیمان و باوه‌ڕ.
ئیسلام به‌رگریشی کردوه له یاریده‌دان و پشتگیری کردنی سته‌مکاران، ئه‌م
کاره‌ی به‌تاوانێکی گه‌وره له قه‌ڵه‌م داوه وه فه‌رمانی کردوه به
به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی سته‌م، تا دادوه‌ری سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی
بگرێته‌وه له سایه‌ی دادپه‌روه‌ری ئیسلامدا باڵی خۆی به‌سه‌ردا بكیشێت
ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌یاسای قورئانی بۆمان دیاری کراوه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رمێت:(وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ
النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء ثُمَّ لاَ
تُنصَرُونَ)(هود)١١٣ واتا: په‌ناو داڵده‌ی زاڵمان مه‌ده‌ن جا ئه‌گه‌ر
مه‌یلتان بۆ لای سته‌م کار بێت ئه‌وه ئاگر ده‌تان گرێته‌وه به ئاگری
ئه‌وانه‌وه ده‌سوتێن، وه بێجگه له‌خوای گه‌وره هیچ که‌س پشت و په‌ناتان
نییه وه ناشتوانن یارمه‌تی له هیچ که‌سێك وه ربگرن.
ته‌واوی ئه‌م کار‌و بار‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی ئیسلام هه‌ربۆ ئه‌وه دایناوه
که په‌یوه‌ندی نێوان حوکم و ده‌سه‌ڵات و گه‌ل (ئوممه‌ت) پته‌و بکات، بۆ
ئه‌وه‌ی هاوکێشه‌ی تیۆری سیاسه‌ت و حوکمڕانی ڕوون بکاته‌وه که‌له‌سه‌ر
بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری و ڕاوێژ و گوێڕایه‌ڵی و مافی ڕه‌خنه و لێپرسین و
ئامۆژگاری له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا
سیاسه‌ت به گشتی له ئیسلامدا بۆ گرتنه ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌ی
فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا بچه‌سپێت وه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران
سیاسه‌تیان کردوه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی لله
علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ان بنى إسرئیل کانت تسوسهم آلانبیاء)
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره که باسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێغه‌مبه‌رانمان بۆ
ده‌کات سڵاوی خوایان لێبێت وه‌ك ئه‌زمونێك بۆمان ده‌گێڕێته‌وه بۆ نمونه
که باسی نوح (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌کات سیاسه‌تی چاكسازی له ئه‌زمونی
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا بووه، یان یوسف (سه‌لامی خوای لێبێت) سیاسه‌تی
ئیتلافی هه‌بووه داوای ده‌سه‌ڵاتی کردوه له حکومه‌تی پاشای میسردا
به‌شدار بووه، کاتێك باسی مو‌سا (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌که‌ین ڕاسته‌وخۆ
خوای سیاسه‌تی نه‌یاری ئۆپۆزیۆسیۆنمان دێته‌وه پێش چاو که چۆن
گه‌له‌که‌ی له ده‌ستی زوڵم و سته‌م ڕزگار کرد،
یان بۆ نمونه سولێمان و داودی باوکی (سه‌لامی خوا له هه‌ردوکیان) سیسته‌می پاشا یان به‌ڕێوه بردوه وه هەروه‌ها....
پێناسه‌ی ئیسلام بۆ سیاسه‌ت
ئه‌وانه‌ی که شاره‌زان له کاروباری زمانه‌وانی زیاتر به‌رچاومان ڕوون
ده‌که‌ن له زانستی سیاسه‌ت له ئیسلامدا زانایانی ئیسلام پێناسه‌یان به‌م
شێوه‌یه کردووه سیاسه‌ت ووشه‌یه‌کی مێینه‌یه (مؤنث) واته زانینی
هه‌رشتێك په‌یوه‌ست بێت به حوکمڕانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌وه و
په‌یوه‌نده‌یه‌کانی ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ووشه‌ی سیاسه‌ت به مانای ئیداره‌ش ئاماژه‌یه بۆ کار وه
ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێت:په‌یماندان و هه‌وڵدانه بۆ چاککردن و ڕێكکردنی کارێك
وه به هه‌مان شێوه له(لسان العرب)دا هاتووه سیاسه‌ت واته هه‌ستان
به چاکسازی و ڕێککردنی کارێك وه زۆرتر پێناسه‌یان بۆ کردووه، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده به‌سه بۆتێگه‌یشتن له چه‌مکی سیاسه‌ت له ناو ئاینی پیرۆزی
ئیسلامدا.
ئیتر ئیسلام سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی سیاسه‌ت بووه وه به‌بانگه‌شه خه‌ڵکی بۆ
کۆکراوه‌ته‌وه و هانی خه‌ڵکی دراوه که به‌گیانی خۆیان بیپارێزن،
له‌سه‌ره‌تای کۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیز له مه‌ککه‌وه بۆ مه‌دینه (صلی لله
علیه وسلم) یه‌که‌م کاری دامه‌زراندنی مزگه‌وت بوو وه‌ك بنکه‌یه‌کی
ئیداری و پاشان په‌رستش دانرا و ده‌ستور نوسراوه وه‌ك چوارچێوه‌یه‌کی
یاسای بۆ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) سوپایان
دامه‌زراند به‌سه‌رکردایه‌تی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ك وه‌ك ئه‌بوبکر، حمزه،
عومه‌ر، سه‌عدی کوڕی عه‌باده.. زۆریکی تر له هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی
ڕه‌زامه‌ندی خوا له هه‌موویان بێت، هه‌ر ده‌ست به‌جێ ده‌زگای ئاژانسی و
موخابه‌راتی دامه‌زراند که ده‌زگاکه‌ی ناونرا(چاو..العین) به
سه‌رکردایه‌تی محمدی کوڕی مه‌سله‌مه خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد
ئه‌م ده‌زگا سێ به‌شی له خۆگرتبوو (جاسوس ئاشکراکردن، لیژنه‌ی ئیختیالات،
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر قوڕه‌یش) ئه‌مه به گشتی ئاماژه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه بۆسیاسه‌ت.!
ئێستای شکست و جارانی شکۆ
له‌سه‌ره‌تای هه‌موو شکستێکدا خه‌ڵکانێك دوچار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی شوێن
که‌وتووی به‌رانبه‌ره‌که‌یان بن.. ده‌بنه دواکه‌وتووی ئه‌و دید و
بۆچوونانه‌ی که دوژمنه‌که‌ی ده‌یسه‌پێنێت به سه‌ریدا ئه‌مه بیر‌و
بۆچوونی(ئین وخهلدون)ه، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
خۆی زۆر له‌و باشتر بێت، پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: سێ
جۆر که‌س نوێژه‌کانیان له بستێك له‌سه‌ریان به‌رز نابێته‌وه، یه‌که‌م به
هۆکاری ئه‌وه‌ی که پێشه‌وایه‌ك له پێشیانه‌وه‌یه خه‌ڵکه‌که خۆشی
ناوێت! (رجل آم قوما وهم له کارهون..)جا ئه‌مه له کاروباری
به‌ندایه‌تیدا به‌و شێوه ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات، داخۆ له کاروباری سیاسه‌تی
وڵات‌دا چی سه‌نگ و قورسایه‌کی هه‌بێت که‌سێك که به‌زۆر خۆی به‌سه‌پێنێت.؟
هه‌روه‌ها ئیسلام ئاماژه ده‌کات خه‌ڵکانێکی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵبژێرین که
لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویستن، ئه‌وانیش گه‌ل و میلله‌تیان خۆش ده‌وێت ئه‌وه ئه‌و
گه‌له سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌وه گه‌له‌ی که
بێ ده‌نگه‌و ده‌سه‌ڵاتدار به زه‌بروزه‌نگ خۆی ده‌سه‌پێنێت ئه‌وه
خه‌ڵکه‌که رقی لێیه‌تی و ئه‌ویش رقی له گه‌له‌که‌یه‌تی، ئه‌مه ده‌بێته
هۆکاری نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لانی موسڵمان پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
به‌م شێوه ده‌فه‌رموێت: (خیار آمتیکم- أي حکامکم-الذین تحبونهم ویحبونکم،
وتصلون علیم، وشرار آئمتکم الذین تبغضونهم ویبغصونکم ، وتلعنونهم
ویلعنونکم)مسلم له ڕێگای عوف کوڕی مالك گێڕاوه‌ته‌وه.
له ئیسلامدا په‌نا گیراوه به خوای موته‌عال له ده‌سه‌ڵاتداری خراپ که
به ناوی جۆراو جۆره‌وه فه‌رمانڕه‌وای ده‌که‌ن و ئاینی ئیسلام
ده‌خه‌نه لاوه ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه، به کافر‌و و فاسق موشریك
له ئیسلامدا ناویان هاتوون..
له جابره‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی لله
علیه وسلم) فه‌رمووی به که‌عب (آعاذ لله من إمارة السفهاء یاکعب)..قال:
وما إمارة السفهاء؟ قال: آمراء یکونون بعدی،لا یهدون بهدیي، فمن صدقهم
بکذبهم، وآعنهم علی ظلمهم، فآولئک لیسوا مني ولست منهم، ولا یردون علی
حوضي، ومن لم یصدقهم بکذبهم، ولم یعنهم علی ظلمهم، فآولئک مني، وآنا منهم،
وسیردون علي حوضي.
له کاتێکدا سه‌روه‌رمان به‌م شێوه‌یه باس له ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر بکات
که هاوشێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه‌یه که ئێستا له ئارادان وه‌ك دیموکراسی و
سوسیالستی و عه‌لمانیه‌ت و لیبرالیزم و هه‌موو سیسته‌مه‌کانی تری
به‌رێوه‌بردن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بێت که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی پێی ڕازین
ئه‌وه مافی ئیسلام به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌وه نامێنێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی
به‌م ئاینه‌وه نیه فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی نهقڵیه
که باسمان کردوه لێره‌دا ئاماژه‌مان پێداو، ئیتر به‌لامه‌وه سه‌یره
خه‌ڵکانێکی ئیسلامی ته‌نانه‌ت له مسته‌وای مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه
ئیسلامیانه‌دا ده‌ڵێن ئیسلام و دیموکراسی یه‌ك تاڵه مووی فه‌رقه، یاخود
ده‌ڵێت ئیسلام له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌ت دا کێشه‌یه‌کی ئه‌و تۆی نیه!..
له کاتێکدا هه‌موو شه‌ڕی عه‌لمانیه‌ت له ناوچه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وه بگره هه‌موو دنیا له‌گه‌ڵ ئیسلام ململانێ ده‌کات شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشێت،
هه‌روه‌ك بوش و کۆندالیزا رایز ده‌ڵێت: ئێمه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستێکی
نوێ داده‌مه‌زرێنین به مانای ئه‌وه‌ی که بیری عه‌لمانیه‌تی تێدا جێگیر
بکه‌ن که نه‌یانتوانی و ملیان شکا وه‌ك هێزی سه‌ربازی له عێراق و له
ئه‌فغانستان زۆرێکی تر له‌و جێگایانه‌ی که به ئاگرو ئاسن داگیریان کردوه
و هێواش هێواش کشانه‌وه دواوه دوای شکستێکی مادی و گیانی زۆر.
ئه‌م سیسته‌مه‌ی که ئێستا به‌رێوه‌ی ده‌بات عه‌لمانیه‌کان، له زۆربه‌ی
زۆری ووڵاتانی موسڵماندا سیسته‌مێکی زۆر دواکه‌وتوه که زۆرێك له
ده‌سه‌ڵاته کلاسیکه‌کان به‌م شێوه کاروباری ده‌وڵه‌تیان به‌ڕێوه
نه‌بردوه، خۆ ئه‌گه‌ر پێوه‌ری بکه‌ین به سیسته‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی
له‌سه‌رده‌می هێزی ئینکشاری و ده‌سه‌ڵاتی حهمیدیهکاندا ئه‌وا هه‌ر ئه‌وان
پێشکه‌وتوو تربوون له رووی دامه‌زراوه و کۆنتڕۆڵکردن و ئیداریه‌وه، خۆ
ئه‌گه‌ر پێوه‌ریان بکه‌ین به رۆژئاوا ئه‌وه هه‌رزۆر له‌دواوه‌ن له‌م
دووههزارهیهدا، به‌ڵکو به ده‌سه‌ڵاتی کلاسیکیش هه‌ژمار ناکرێن وه‌ك
ده‌ڵێن وڵاتانی نامین، ئه‌گه‌ر پێوه‌ری ئه‌مان واتا هه‌موو عيلمانیهکانی
ووڵاتی موسڵمانان بکه‌ین له‌گه‌ڵ ووڵاتێکی ئاینی وه‌ك ئیران و ئیسرائیل،
ده‌بینین له پێش هه‌موو عه‌لمانیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن،هۆکاره‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که دهگەرێتهوه بۆ ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌ر له
پێشکه‌وتندان له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌وژمی مۆدێرن وپۆست مۆدێرنه‌دا،به‌ڵام
عه‌لمانیه‌کانی تر که چاولێگهرن وه‌ك مێژوو بۆ دواوه ده‌گڕێنه‌وه
پێشکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ به خۆیانه‌وه نابینن چونکه هۆکاری ئه‌م هاوکێشهیە
ده‌گرێته‌وه بۆ سیسته‌می ده‌سه‌ڵات ئه‌ده‌بیاتی فه‌رمانڕه‌وای که له‌خودی
ئاین یاخود ئایدۆلۆژیاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت،هه‌رچه‌نده باسه‌که‌مان ئه‌م
ته‌وه‌ره نیه ، به‌ڵام نه‌ده‌کرا له‌سه‌ری نه‌دوێم بێ ئه‌م ئاماژه
که‌مه، له داهاتوودا زیاتر له‌سه‌ر چه‌مکی ده‌سه‌ڵات و چه‌مکی
فه‌رمانره‌وای ده‌دوێن..
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه دووباره بکه‌مه‌وه بڵێم: ئیسلام خاوه‌نی
به‌رنامه‌ی تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵات، ئاینی ئیسلام نه دیموکراسیه نه
دیموکراسی قوبوڵه ، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان ئیسلامیان قوبوڵ نیه، ئیسلام نه
لیبرالیزمه، نه ده‌بێته لیبرالیزم..هتد، به‌ڵکو ئیسلام ئاینێکی
ئاسمانیه له لایه‌ن خوای موته‌عاله‌وه دابه‌زیوه‌ته خوار بۆ هه‌موو
مرۆڤایه‌تی له ڕێگای پێغه‌مبه‌ره وه (صلی لله علیه وسلم)، ئه‌گه‌ر چی
لێره‌وه له‌وێ باس له‌وه ده‌کرێت که گوایه ده‌بێت ڕێفۆرم بکرێت له ناو
ئایندا تاکو بتوانێت پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بکات، خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ
سیسته‌می عه‌لمانی سیسته‌می دیموکراسی وه‌ك پارته لیبراڵه مسیحیه‌کان
یاخود سوسیال مه‌سیحی..هتد.
ئاوێنه‌ی جوله‌که و مکیاجی ڕێفۆرمی عه‌لمانی
بۆ پێناسه‌ی ریفۆرم له ئایندا که عه‌لمانیه‌کان زۆر به‌کاری ده‌هێنن؛ که
ده‌بێت هه‌موو ئاینێك ریفۆرمی تێدا بکرێت به‌گوێره‌ی قۆناغ و سه‌رده‌م،
ئه‌م ریفۆرمه مه‌به‌ست به ریفۆرمی (پرۆتستانت)یه، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له
بیری عه‌لمانی تێبگه‌ین که ده‌یانه‌وێت چۆن چاڵ هه‌ڵکه‌نن بۆ نه‌وه‌کانی
موسڵمانان که مه‌فتون بوون به عه‌لمانی، چه‌ند باسێک له‌سه‌ر ریفۆرم
دێنمه ئاراوه که چیه‌و له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه..
لای خوێنه‌ر ئاشکرایه که ئه‌وروپا له ژێر ده‌ستی دوو مه‌زهه‌بی گه‌وره‌ی
مه‌سیحی دابه‌ش بوو بوون .. یه‌که‌میان (کاتۆلیك) بوون که به
ناوچه‌کانی فه‌ره‌نسا و ئینگلیز و ئه‌ڵمانیا هۆڵه‌ندا..هتد بڵاو
بووبوونه‌وه، سه‌نته‌ری ئه‌م مه‌زهه‌به له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا بوو،
مه‌زهه‌بی دووه‌م..(ئۆرتۆدۆکس) بوو که سه‌نته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م
مه‌زهه‌به له ئه‌سته‌نبوڵ بوو، که ناسرابوو به قوصطهنطنیه و
ناوچه‌کانی ئه‌نادۆڵ و شه‌رقی ئه‌ورپا و..هتد.
له ناو ئه‌م دوو هێزه‌دا به درێژای مێژوو شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوانیادا
روویداوه که قیزه‌ونترین شهر له مێژوودا له نێوانی ئه‌م دوو
مه‌زهه‌به‌دایه که به ملیۆنه‌ها خه‌ڵکیان له یه‌کتر کوشتوه..
له ناو ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌دا گه‌ل و هۆزی یه‌هودی هه‌بوون که چاوساوه
بوون هه‌میشه لێیاندهدارو ده‌کوژران و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، له هه‌موو
ئه‌وروپادا ئه‌م گه‌له به ئوممه‌تێکی (مه‌لعون) واتا نه‌فره‌ت لێکراو ناو
ده‌بران!هه‌میشه بۆ نۆکه‌ری خزمه‌تکاری به‌کاریان ده‌هێنان، له ساڵی
(١٢٩٠)ز پاشای ئینگلیز.. که ناوی (ئێدوه‌ردی یه‌که‌م) بوو بڕیاری دا
هه‌رچی جوله‌که هه‌یه له وڵاته‌که‌یدا ده‌ریبکات چونکه ئه‌وانه کافرن
به پێغه‌مبه‌ر عیسا(سه‌لامی خوای لێبێت)، به بۆچونی (ئێدوه‌ردی یه‌که‌م)
ئه‌وان کافر بوون به ئاینه‌که‌یان بۆیه ده‌بێت هه‌موویان ده‌ربکات..
هه‌وکات له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی (ئێدوه‌ردی یه‌که‌م) به پێنج ساڵ دوای
واتا له ساڵی (١٢٩٥)ز پاشای فه‌ره‌نسا به‌ناوی (فلیپی یه‌که‌م) ئه‌ویش
بڕیاریدا ده‌بێت هه‌موو جوله‌که‌کان ئه‌م خاڵانه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت..
یه‌که‌م: کوشتن
دووه‌م: یاخود، په‌شیمان بوونه‌وه له ئاینی یه‌هودی ده‌بێت ببنه مه‌سیحی.
سێیه‌م: یاخود ده‌رچوونیان له وڵاتی فه‌ره‌نسا و ده‌بێت کۆچ بکه‌ن بۆ جێگایه‌کی تر.
لای هه‌مووان ئاشکرایه که جوله‌که ترسنۆكترین خه‌ڵکن، ژیانیان زۆر خۆش
ده‌وێت وه‌ك خوای گه‌وره له قورئاندا بۆمان باس ده‌کات، بڕیاری ئه‌وه
ناده‌ن هه‌رگیز که شۆڕش خه‌بات بکه‌ن له پێناوی دینه‌که‌یاندا، چونکه
ده‌زانن که ده‌ستکاری کراوه،پاشان زۆربه‌یان چونه ناو ئاینی مه‌سیحی،
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ جێگایه‌ك ده‌رگای بۆ یه‌هودیه‌کان واڵا نه‌کرد
ته‌نها موسڵمانان نه‌بێت له خاکی ئه‌نده‌لوس که ئیسپانیا‌و پرتوگالی
ئێستا ده‌کات، ئه‌و کاته موسڵمانان سیسته‌می خه‌لافه‌تیان ده‌برد
به‌ڕێوه هه‌موویان پێشوازیان لێکراو له ئه‌نده‌لوس نیشته جێبوون، پاشان
له ساڵی(١٤٩٢)ز به هۆکاری کێشه‌ی ناوخۆی موسڵمانان و کۆتای سوڵتانی
به‌ناوی (محمه‌دی دوازده‌هه‌م)یاخود به (محمه‌دی کوری ئه‌حمر) ناسرا بوو
کرایه ده‌ره‌وه له خاکی ئه‌نده‌لوس هه‌موو موسڵمانان و خه‌ڵکی
ئه‌نده‌لوس وه‌ده‌رنران له‌و وڵاته خه‌ڵکی (ئه‌سپان) که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک
خه‌ڵکی ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را بوون به‌م سێ ڕه‌گه‌زه ده‌وترا
ئه‌سپان ئه‌وان له جێگای ئه‌نده‌لوسیه‌کان نیشته‌جێکران هه‌موو خه‌ڵکی
ئه‌نده‌لوس راگوێزران بۆ وڵاتی مه‌غرب، له‌گه‌ڵ موسڵماناندا هه‌موو
جوله‌که‌کانیش وه‌ده‌رنران هاوشانی موسڵمانان راگوێزکران بۆ خاکی مه‌غریب،
ئیتر ئه‌و وڵاته بووه جێگایی مه‌سیحی قوطیهکان.
له‌پاشاندا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌نده‌لوس له ده‌ستی موسڵمانان سه‌ندرایه‌وه
موسڵمانان له‌و جێگایه شکستیان خوارد خه‌لافه‌ت له‌وێ ئاوابوو به‌ڵام پێش
وه‌خت له قوصطهنطهنیه موسڵمانان ئه‌و ناوچانه‌یان فه‌تح کرد واتا
(٤٠)ساڵ پێش رووخانی ئه‌نده‌لوس خه‌له‌فه‌ت له ئه‌سته‌مبوڵ دامه‌زرا،
جوله‌که‌کان وه‌ك ئاین له خه‌لافه‌تی عوسمانی ڕێزیان لێ‌گیراو پاشان وه‌ك
زانا و بازرگان له ناو خاکی عوسمانیه‌کان حورمه‌تیان لێ‌گیراو له‌و
وڵاته‌دا نیشته‌جێکران له شاریێك به‌ناوی (ساڵۆنیك) که زیاد له (٣٠٠)
ساڵ له‌و شاره‌دا نیشته جێ بوون.
کاتێکیش که باس له ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌که‌ین واتا گه‌وره‌ترین
ده‌وڵه‌تی بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ده‌وڵه‌تی ژماره یه‌ك بووه له
هه‌موو جیهاندا که ماوه‌ی (٦٥٠)ساڵ فه‌رمانڕه‌وای کردوه، سنوری ئه‌م
وڵاته له جه‌زائیره‌وه ده‌ستی پێکردوه تا ناوه‌ڕاستی ئێران.. له
باکوره‌وه تاکو نه‌مسا و به‌شێکی زۆری ئیتالیا و مه‌جه‌رو بولگاریا و
ئه‌لبانیا و کۆسۆڤۆ...هتد له باشور تاکو عێراق و حیجاز و یه‌مه‌ن سنوری
هه‌بوو که (٢٠)ملیۆن کم رووبه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو، به‌و شێوه‌یه
ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئاینێكدا کردووه که له هه‌موو لاکانه‌وه لێیاندهدراو
ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کران.
پاشان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌ورپا ئه‌و سه‌رده‌مه له ساڵی(١٥٢٣)ز که‌سێك
به ناوی (مارتین لۆثه‌ر) که قسیسێکی ئه‌ڵمانی بوو مه‌زهه‌بێکی نوێ
دامه‌زراند به ناوی (پرۆتستانت) واتا(موعارهضه) یاخود نه‌یار دژی
مه‌زهه‌بی (کاتۆلیك) له دژی ئه‌و هه‌موو سته‌م و خراپه‌کاریانه‌ی که
کاتۆلیکه‌کان ده‌یانکرد ئه‌م هه‌ڵسا به‌دروست کردنی شۆڕشێك دژی پاپا له
رۆما.
بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی ئه‌م مێژوه و رێفۆرمه بزانین سه‌رنجتان
رادهکێشمهوه بۆ ئه‌و کاته‌ی که پاشای فه‌ره‌نسا که پێشتر ئاماژه‌م
پێدا به‌ناوی (فلیپی یه‌که‌م) چۆن جوله‌که‌کانی وه‌ده‌رنا له خاکی
فه‌ره‌نساو پێی ووتن یان ده‌بنه مه‌سیحی یاخود کۆچ ده‌که‌ن یان
ده‌کوژرێن!.
ئه‌وه‌ی کهمابوهوه.. بووبوه مه‌سیحی، به‌ڵام هه‌ر بیروباوه‌ڕه‌که‌ی
خۆیان نه‌گۆریبوو، ورده ورده ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که جوله‌که بوون
ئاینه‌که‌ی خۆیان گۆڕی بوو. بوونه پاپا و قسیس له جێگا گرنگه‌کاندا له
ناو ده‌وڵه‌تی فه‌رنسادا پۆستیان وه‌رگرت، پۆستی ئیداری و جێگا
گرنگه‌کانیان بۆ خۆیان داگیر کرد تا توانیان پێگه‌ی سیاسی جه‌ماوه‌ری بۆ
خۆیان به‌هێز بکه‌ن، هه‌ڵسان به دروست کردنی ئه‌م مه‌زهه‌به که ریفۆرمی
پێده‌وترێت له مه‌زهه‌بی کاتۆلیکی ئاینی مه‌سیحیدا، هه‌موو ئه‌م شۆڕشه
که کرا له دژی مه‌سحیه‌کان بوو به پلانی جوله‌که لای هه‌مووان
ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی ئۆرتۆدۆکسی له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمانان کۆتای هات،
ئه‌وه‌ی که ماوبوهوه کاتۆلیکی بوو له‌به‌ر ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی که
ده‌یکرد، جوله‌که توانی ئه‌م پلانه‌ی خۆی له ڕێگای (مارتین لۆثه‌ر)ه‌وه
بگه‌ینێته ئه‌نجام، له ڕاسیتدا مارتین لۆثه‌ر که ریفۆرمی کرد خۆی
که‌سێك مه‌سیحی بوو بۆیه کرایه واجیهه بۆ ئه‌وه‌ی که‌س هه‌ست نه‌کات که
پلانی جوله‌که‌یه هه‌موو فکری جوله‌که‌ی پیاده‌کرد، له سه‌ره‌تادا
کتێبێکی نوسی به‌ناوی (مه‌سیح به یه‌هودی له دایك بووه) لاتان ئاشکرایه
که مه‌سیحی زۆر رقیان له جوله‌که‌یه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که پێیان
وایه جوله‌که بکوژی پێغه‌مبه‌ر عیسایه وه خوێنی عسیا (سه‌لامی خوای
لێبێت) لای مه‌سیحی خوێنێکی هه‌روه‌ها ساده و ئاسن نیه، به‌ڵکو زۆر
گرانه، هه‌رچه‌نده عیسا (سه‌لامی خوای لێبێت)نه‌کوژراوه، به‌ڵکو
به‌رزکراوته‌وه بۆ ئاسمان، به‌ڵام مارتین لۆثه‌ر هات هه‌رچی پیرۆزی بوو
دای به جوله‌که! هه‌موو فکری جولهکەی پراکتیزه کرد هه‌روه‌ها ووتی: که
ئینجیل ده‌ست کاریکراوه به‌که‌ڵکی ئه‌وه نایه‌ت کاری پێبکرێت ده‌بێت
ته‌ورات به‌کاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش هه‌موو له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌هود بوو،
ڕاسته ئینجیل که به عه‌هدی جه‌دید ناسراوه ده‌ستکاری کراوه، به‌ڵام
عه‌هدی قه‌دیم که ته‌وراته زیاتر له ئینجیل ده‌ستکاری کراوه و
شێوێنراوه ئه‌گه‌ر ئینجیل دوای (١٥٠) ساڵ هه‌ڵکێشانی عسیا نوسراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام ته‌ورات دوای (٧٠٠) ساڵ مردنی مو‌سا نوسراوته‌وه بگره تیلموت
لایان پیرۆزتره تاکو ته‌ورات، مارتین لۆثه‌ر مه‌سیحیه‌کانی به خاده‌م و
نۆکه‌ری یه‌هودیه‌کان دانا له ناو ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی که نوسییه‌وه
ئه‌وه‌ی کرده فه‌رمان له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌کان که ده‌بێت وڵاتێک بۆ جوله‌که
ده‌ست نیشان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی عیسا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی! ئه‌و وڵاته
کوێیه ناویان نا فه‌ڵه‌ستین! ئه‌مه هه‌موو ریفۆرمی ئاینی بوو له
ئه‌ورپادا که شۆڕشێکی گه‌وره کرا له فه‌ره‌نسادا،له دوای ئه‌وه‌ی پاشای
ئینگلیز به ناوی (جۆرجی هه‌شته‌م) خۆی بوو به پرۆتستانتی و درگایی واڵا
کرد بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی که دژی کاتۆلیکی ده‌جه‌نگان، له‌گه‌ڵیاندا
ڕێگا کرایه‌وه بۆ جوله‌که که‌بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئینگلیز که پێشتر
له‌سه‌رده‌می (ئێدواردی یه‌که‌م) له ئینگلیز ده‌رکرابوون، که‌واته
ریفۆرمی ئاینی بۆ جوله‌که بوو له ئه‌ورپادا نه‌خشه‌ی ئه‌وان بوو که
جێبه‌جێکرا، به‌وه‌نده کۆتایی پێ دێنم هه‌رچه‌نده ئه‌م باسه زۆرتری
ده‌وێت که له‌ماوه‌ی داهاتوو دا باشتر له‌سه‌ری ده‌نوسین باسی هه‌ردوو
ئه‌مریکا ده‌که‌ین که ئه‌و سه‌رده‌مه چۆن دروست بوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گرێ
کوێره‌ی تر که عه‌لمانی وڵاتی ئێمه خۆی پێوه باده‌ده‌ن و بێ‌ئاگان له
راستی ڕووداوه‌که و فکره‌کان که چۆن دروست بوون.
له‌هه‌مان کاتدا ویستیان له جیهانی ئیسلامی هه‌مان ئه‌زموونی مارتین
لوثه‌ر دووباره بکه‌نه‌وه له خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا له تورکیای ئێستادا،
له‌ساڵی (١٦٠٣)ز که‌سێكی جوله‌که به‌ناوی (سهبهطای ته‌زفی) ده‌رکه‌وت
که‌ته‌مه‌نی (٢٢)ساڵ بوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد له پایته‌ختی موسڵمانان
له ئه‌سته‌نبوڵ(ئه‌ستانه) که گوایه عیسای کوری مه‌ریمه،! خه‌ڵکی
ده‌بێت گوێی بۆ بگرن، ئه‌و ده‌مه حوکومه‌تی عوسمانی ئازادی پێبه‌خشی به‌و
هۆکاره‌ی که له سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌دوێت!، له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی
خۆشی ئازاده، له‌دوایدا ئه‌م که‌سه زۆربه‌ی جێگاکان گه‌ڕاو سه‌فه‌ری کرد
بۆ ئه‌ورپاو پاشان وڵاتانی موسڵمان وه‌ك فه‌ڵه‌ستین و عێراق و تونس ..هتد
له بانگهشهیهکیدا له خاکی فه‌ڵه‌ستین ئه‌م باسه‌ی کردوه که هه‌موو
جیهانی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر (٣٨) جێگادا بۆ هه‌ر جێگایه‌ك پاشایه‌کی دانا‌و
خۆشی کرد به پاشای به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه.!
له‌دوایدا که گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ له‌وێ هانی خه‌ڵکی دا که
خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌وڵه‌تی عوسمانی بکه‌ن به چه‌ند به‌شێکه‌وه، ئه‌م
کاره چه‌ند جار دووباره بوویه‌وه، به‌ڵام به هۆکاری ئه‌وه‌ی که هیچ
کاریگه‌ری له‌سه‌ر موسڵمانان دروست نه‌کرد زۆر گرنگی پێنه‌درا، به‌ڵام
پاشان له لایه‌ن ریفۆرمخوازه‌کانی ئه‌ورپاوه یارمه‌تیان ده‌دراو
خه‌ڵکییان پێچه‌واشه کرد، بۆیه ناچار ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی گرت و به‌سه‌رۆکه‌که‌یانه‌وه که (سهبهطای ته‌زفی) بوو،
له‌دوای لێکۆڵینه‌وه بریاری له سێداره‌دانیان ده‌رچوو له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی موسڵمانانه‌وه به هۆکاری خیانه‌تی گه‌وره دژ به ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی، پاشان له‌و کاته‌ی که بریاره‌که جێبه‌جێ ده‌کرا (سهباطی
ته‌زفی) خۆی و هاوڕێکان بڕیاریان دا ببنه موسڵمان و ئیسلام بوونی خۆیان
له سه‌ر په‌تی سێداره به کۆمه‌ڵ ڕاگه‌یاند!، له‌و کاته‌دا قاضی
موسڵمانان بریاره‌که‌ی بۆ گۆڕین هه‌موویان ئازاد کران، ئه‌وه مهنهجی دینی
ئیسلامه که به‌و شێوه ره‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی مونافقیش ده‌کات، مادام
به ئاشکرا موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند ئیتر گوێ به باكگراوندی نادرێت
که‌چی بووه، پاشان ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه له مێژوودا به(یه‌هودی
ده‌ونه‌مه) ناسراون واتا ئه‌و یه‌هودیانه‌ی که له ئاینی جوله‌که
هه‌ڵگه‌رانه‌وه، ئه‌مانه به‌رده‌وام له ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا
خه‌ریکی پلان و دروست کردنی رێکخراو مه‌حفه‌لی جوله‌که بوون که
له‌داهاتوودا به مه‌حفه‌لی سه‌هیۆنی ناسراون به ده‌یان پیاوی عه‌لمانی
وه‌ك جوده‌ت نامیق و مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورك، حیکمه‌ت بابان،
عه‌بدولرحمان به‌درخان، عه‌بدولله جوده‌ت، حسێن جاهید، سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی ئه‌مانه که‌سێکی ماسۆنی بوو به ناوی(داود کوهین) که توانیان ده‌ست
به‌سه‌ر مه‌جلیسی مهبعوثان بگرن.. زۆرێکی تر له‌و ناوانه که ده‌رفه‌ت
نیه بۆ باس کردنیان، ئه‌م عه‌لمانیانه که دروست بوون ویستیان ریفۆرم
بکه‌ن ته‌نانه‌ت زۆرێك له مزگه‌وته‌کانی ئه‌سته‌نبوڵیان کرده
قاوه‌خانه‌و جێگای سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان کرانه ته‌ویله‌ی وڵاغ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌م شاڵاوه ریفۆرمه‌ی جوله‌که‌یه سه‌هیۆنی
ماسۆنیه‌تی ڕاگرت (کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتووی موحه‌مه‌دی) بوو که دوای ناسرا
به حیزبیکی ئیسلامی به‌ناوی (حیزبی برایانی موحه‌مه‌دی) به سه‌رکردایه‌تی
(حافظ دروێش وحدتی) بوو که زمانحاڵی ئه‌و حیزبه رۆژنامه‌یه‌ك بوو
به‌ناوی (بورکان)له دوای ململانیه‌کی زۆر هه‌موو ئه‌م سه‌رکردانه
ده‌خرانه زیندان یاخود شۆڕشه‌کانیان کپ ده‌کرایه‌وه، ئیتیحادیه‌کانی
تورانی به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا کرد، چونکه بانگه‌شه‌ی
عيلمانیهتیان ده‌کرد به ده‌یان که‌ڵه‌پیاوی وه‌ك شێخ سه‌عیدی حه‌فید و
کوره به‌رێزه‌که‌ی که باوکی شێخ مه‌حمود بوو له شاری موسڵ تیرۆر ده‌کران
به‌ده‌ستی ئتیحادهیهکان.
ئه‌مه مشتیکه له خه‌روارێکی ریفۆرمخوازه‌کان ئه‌و پلانانه‌ی که دایان
نا بۆ ئیسلام که وه‌ك مه‌سیحی به خه‌یاڵی پوچی خۆیان ههڵیبوهشێنن،
به‌ڵام ڕۆژ به‌رۆژ ئیسلام وه‌ك دره‌خشانی رۆژ له ده‌م که‌له‌وه سه‌ر
ده‌ردێنێت، ته‌نها به ئاگرو ئاسن ده‌یانه‌وێت رووبه‌رووی موسڵمانان
ببنه‌وه، ده‌نا وه‌ك فکرو دیدو بۆچوون هه‌رگیز ناتوانن رووبه‌روی ئاینی
ئیسلام بنه‌وه، چونکه ئاینی ئیسلام دینێکی دادپه‌روه‌ر و وهسهطیه له
رووی ئه‌قڵانیه‌ته‌وه روبه‌روویان وه‌ستاوه، پاشان له رووی تێرکردنی
مله‌که‌ی رۆحی مرۆڤه‌کان ده‌دوێت ده‌ئاخفێ، پارسه‌نگی له نێوانیاندا
داناوه بۆیه رێفۆرم له ئایدۆلۆژیهکهدا ده‌کرێت یاخود له بیر‌و هزریكدا
ده‌کرێت که ئه‌قڵانیه‌تی به‌حت بێت یان لاهوتی و که‌هنوتی به‌حت بێت،
به‌ڵام ئیسلام هه‌ردووکیانی تێپه‌راندوه له‌سه‌رو هه‌موو
به‌رزه‌کانه‌وه‌یه له ئیماندا له ئه‌قڵانیه‌تدا ، ته‌نها ئیماندار هه‌ست
به تام وچێژی ئیمانی ئیسلام ده‌کات.
ئه‌قلانیه‌ت یان بیری تهپون
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه بکه‌مه‌وه پێویسته ئه‌وه له خوێنه‌ران
بگه‌یه‌نم که ئیسلام (ئاین)ه له چوارچێوه‌ی فکر یاخود فه‌لسه‌فه یان
ئایدۆلۆژیاوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه، یاخود سیسته‌مێك نیه بۆ
به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو ئاینی ئاسمانی خوایه.. ئه‌م هه‌موو
زانستانه‌ی که باسمان کرد له ناو ئه‌م ئاینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه وه‌ك
چه‌مك و تێز و بیر‌و شۆڕش..هتد، سود له‌م ئاینه وه‌رگیراوه، به‌ڵام به
خودی خۆی ده‌وترێت ئاینی ئیسلام، که‌واته هیچ ناوێك هه‌ڵناگرێت..
(راستڕه‌و یان چه‌پڕه‌و یان میانه‌ڕه‌وه‌ی یان توندڕه‌وه‌ی.. وه
هه‌روه‌ها)، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دینه که له وڵاتی عه‌ره‌به‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره حیکه‌مه‌تی
خۆیه‌تی و بیری مرۆڤه‌کان ده‌جوڵێنێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و نیشتمانه‌ی که
ئه‌م ئاینه‌ی تێدا هاتۆته خوار، خاوه‌نی هیچ شارستانیه‌تێك و ژیارێك
نه‌بوون هیچ سیسته‌مێکی ئه‌وتۆی به‌ڕێوه‌بردنیان نه‌بووه هیچ
فه‌یله‌سوفێکی تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتووه، خه‌ڵکانێک بوون له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ل
هۆز کۆبونه‌ته‌وه، خاوه‌نی هیچ یاسا‌و رێسایه‌ك نه‌بوون، ئه‌و په‌ڕی
دواکه‌وتوو بوون، ته‌نانه‌ت به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی له ناویاندا هه‌ر
له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌شیره‌تگه‌رایی بووه، ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له هیچ ئاستێکی
زانستی و ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه بردندا پێشکه‌وتوو نه‌بوون، له مێژوودا
ته‌نها به شیعر ناسراو بوون، له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتو بوون ، له
راستیدا گۆمه‌ڵگای تر هه‌بوون وه‌ك فارس و هند زۆر له عه‌ره‌ب له
پێشتربوون له بواری شعر و هونه‌ردا، به‌ڵام له‌چاو زۆر دواکه‌وتووی خۆیان
له‌م بواره‌دا پێشکه‌توو بوون.
ئه‌وه‌ی که پێویسته بوترێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام له‌و ناوچه‌یدا
دابه‌زی؛ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌کی سیاسی و بیری هیچ فه‌یله‌سوفیك و
بیرمه‌ندێك و سیاسیه‌ك نه‌چێته ناو ئه‌م ئاینه‌وه ته‌نها له خودی خوای
گه‌وره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاینه له وڵاتی یۆنانه‌وه
بهاته‌یه زۆرێك له خه‌ڵکی ده‌یانوت پێش محمد (صلی لله علیه وسلم)
فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی وه‌ك ( سوقراتی و ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتون).. تێدا
ههڵهکهوتون، خۆ ئه‌گه‌ر له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی بگرتایه..ئێستا
خه‌ڵکانێکی تر دهیانداوه به گوێماندا که ئه‌م ئاینه له فه‌یله‌سوفێکی
وه‌ك (یهزجورد، زهرادهشتهوه) وه‌رگیراوه، ئه‌گه‌ر له هند و
چینه‌وه بهاتایه ده‌وترا له فه‌یله‌سوفێکی وه‌ك(کۆنفۆشۆسو، بوزاوه)
سه‌رچاوه‌ی گرتوه، یان له فه‌ڵه‌ستینه‌وه بهاتایه ده‌وترا ئه‌و جێگایه
هه‌موو خاکی پێغه‌مبه‌رانه (سه‌لامی خوایان لێبێت)،.. محمد(صلی لله
علیه وسلم) شتێکی تازه‌ی نه‌هێناوه، زاده‌ی بیر و بۆچونی پێغه‌مبه‌رانی
تری هێناوته‌وه، یان بۆ نمونه ئه‌م ئاینه له‌سه‌ره‌تاوه له
مه‌دینه‌وه بهاتایه‌ته خوار ئه‌وا ده‌وترا له جوله‌که‌کان وه‌رگیراوه،
ته‌نانه‌ت ئه‌و ئایه‌ت و سوره‌تانه‌ی که باسی له به‌نی ئیسرائیل و
پێغه‌مبه‌ر موسایان کردوه وه‌ك مێژووی بێجگه له ئه‌حکام که‌به‌سه‌ر
ئه‌هلی کیتابدا بسپێنریت.. هه‌موو ئایه‌ته‌کانی له شاری مه‌ککه
هاتونه‌ته خواره‌وه که یه‌ك خانه‌واده‌ی جوله‌که تێدا نیشته‌جێ
نه‌بووه له‌و سی هه‌زار ماڵه‌ی له مه‌ککه‌دا بووه! که دانیشوتانی خۆی
داوه له (١٠٠٠٠) که‌س، یان له نه‌جرانه‌وه بهاتایه.. ده‌وترا ئه‌م
ئاینه له ئاینی مهسحیهوه وه‌رگیراوه، له هه‌مان کاتدا دیموگرافی
مه‌ککه و جوگرافیاکه‌ی ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردوه که خه‌ڵکی مه‌سیحی له
مه‌ککه‌دا نه‌ژیاون به هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌موو بت په‌رست بوون، که زۆر جار
باس له (وه‌ره‌قه‌ی کوری نه‌وفل)ده‌کرێت که گوایه مه‌سیحی بووه ئه‌مه
راست نیه به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاینی ئیبراهیم بووه شاره‌زا بووه له
ته‌ورات. له‌دوای چه‌ند هه‌فته یاخود زۆرێك له مێژوو نوسان ده‌ڵێن دوو
هه‌فته هاتنی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)وه‌ره‌قه‌ی کوری
نوفل کۆچی دوای کردوه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، ئه‌م پێشه‌کییه بۆ ئه‌وه
بوو که خوێنه‌ر به‌وه ئاشنا بکه‌م که ئه‌قڵانیه‌تی مرۆڤ سه‌رچاوه‌که‌ی
له په‌یامێکی خوایی وه‌رگیراوه که ئاخافتنه له‌گه‌ڵ بیری مرۆڤدا تا
ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی دروست کردوه، به هه‌موو مهدرهسهکانیهوه.
ئازادی و داهێنان له ئهقلانیهتی ئیسلامی‌دا
له‌باسی پێشودا ئاماژه‌مان به‌وه کرد که ئیسلام زاده‌ی بیری مرۆڤ و
ئه‌قڵانیه‌ت نیه، به‌ڵکو پێکهاته‌ی دنیای مادی و دنیای رۆحانیه‌ته
(عاله‌می شه‌هاده‌ت و عاله‌می غه‌یبی)، به‌ڵام لێره‌وه ئه‌و پرسیاره خۆی
زیت ده‌کاته‌وه که ئیسلام ئه‌قڵانیه‌ت نیه؟ ئه‌ی چۆن باس له
ئهقلانیهتی ئیسلامی ده‌کرێت؟!
سێ سه‌ده ئه‌م ئیسلامه هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی قورئان سوننه‌ت هاوه‌ڵان و
تابعین بووه که ئه‌م ڕه‌وه‌نده به‌رێزانه هه‌مووی به خه‌ڵکی
(سه‌له‌ف) ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرێت له مێژووی ئیسلامدا، له‌دوای کردنه‌وه‌ی
دنیا به رووی جیهانی ئیسلامی‌دا به‌رفراوانکردنی خاکی موسڵمانان له
سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی عه‌باسیه‌کاندا، ته‌رجومه کردنی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی
کۆن بیر‌و بۆچونی خه‌ڵکی و فه‌یله‌سوفه‌کانی ئێران و هندستان و چین له
سه‌ده‌ی سێیه‌می کۆچیه‌وه موسڵمانان پێدهخنه ناو زانستێك که پێی
ده‌وترێت ئه‌قڵانیه‌ت که به (عیلمی که‌لام، زانستی ته‌وحید) ناسراوه،
خه‌ڵکانێك پێیان وایه که ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌می(موعته‌زیله) و به‌جێهێشتنی مه‌جلیسی (حه‌سه‌نی به‌سری) له
لایه‌ن (واصلی کوڕی عه‌تا) که کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان و بیروباوه‌ڕی
یه‌هودی هزری ئه‌وانی له‌سه‌ر بوو که ئه‌قڵ پێش نه‌قل بکه‌وێت! ئه‌م
ئوصوله له سه‌رده‌می کۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ڕشته‌که‌ی
ده‌گرێته‌وه بۆ (جدعی کوری درهه‌م، ئابانی کوری سمعان، که ئه‌میش له
طالوتی وه‌رگرتوه طالوتیش له پوری لوبهیدی کوڕی عاسمی وه‌رگرتوه که
یه‌هودیه) هه‌موو ئه‌م بیره له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما فه‌لسه‌فیه ده‌دوێت که
ده‌ڵێت( ئازادی و هه‌بوونایه‌تی ئیراده‌ی مرۆڤ خۆی) (الأزلية وحرية
الإرادة الإنسانية)..
که‌واته که ده‌وترێت ئه‌قڵانیه‌ت مه‌رج نیه له‌سه‌ر موعته‌زیله
هه‌ژمار بکرێت، به‌ڵکو که‌سێکی وه‌ك ئیمام ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل که‌سێکی
ئه‌قڵانی بووه وه‌ڵامی موعته‌زیله‌کانی داوه‌ته‌وه و به ئه‌هلی سه‌له‌ف
دانراوه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌بوبکری باقه‌لانی و ئیبن ته‌یمییه..هتد،
دوایی به درێژی دێمه سه‌رباسه‌کانیان.
ئه‌قڵانیه‌ت چیه له ئیسلامدا..
کاتێك ده‌ڵین ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی واتا: پێناسه و ماهیه‌تی ئه‌قڵه که
ئه‌قڵ خۆی مه‌له‌که‌یه،پاشان غه‌ریزه‌یه‌که و نورێكه له دڵه‌وه، ئه‌م
ئه‌قڵانیه‌ته مه‌شخه‌ڵی ڕێگاکه‌ی له قورئان سونه‌ته‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت.
مه‌له‌که خۆی واتای چی یه؟
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له(مه‌له‌که) تێبگه‌ین پێویستی به شیته‌ڵ کردن
هه‌یه، بۆ نمونه کاتێک مریشکێک که ڕۆژانه هێلکه‌کانی ئه‌م دیواو دیو پێ
ده‌کات، ئه‌مه مه‌له‌که‌ی مریشکێکه که فێری ئه‌و کاره بووه به
به‌رده‌وامی ئه‌یکات، واتا مریشک ئه‌قڵی نی یه به‌ڵکو مه‌له‌که‌ی هه‌یه.
نمونه‌ی دووه‌م بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه و پێناسه‌ی مه‌له‌که.. هه‌نگێک
کاتێک ده‌چێته سهرگوڵێک شیله‌که‌ی ده‌مژێت و ده‌یکات به هه‌نگوین،
ئه‌مه پێی ناوترێت ئه‌قڵ به‌ڵکو پێی ده‌وترێت مه‌له‌که‌ی هه‌نگ.
خوای گه‌وره له (٤٩)جێگادا باسی ئه‌قڵی کردووه، له قورئاندا له
(٣٠٠)جێگادا باسی مورادیفهکانی ئه‌قڵی کردوه، هه‌روه‌ها ئه‌قڵانیه‌ت له
ئیسلامدا سه‌رکه‌ش و سه‌ره‌ڕۆ و یاخی نابێت، چونکه کۆکراوه‌ی نێوان ئه‌قڵ و
ده‌قه، به ئه‌قڵ ده‌قه‌کان ده‌خوێنیته‌وه، ته‌حه‌کوم کردنی ده‌قه‌کانه
به‌سه‌ر ئه‌قڵه‌وه، ئه‌قڵ به‌و گرنگی و گه‌وره‌یه‌ی خۆی.. مه‌له‌که‌یه،
هه‌موو مه‌له‌که‌تی مرۆڤ له دنیای مادی(عاله‌می شه‌هاده‌تدا) هه‌ست
پێکردنه، هه‌موو هه‌ستێکیش پانتایه‌کی به‌رفراوانی هه‌یه له ئه‌قڵی
مرۆڤدا، به‌ڵام له دنیایی رۆحانیه‌ت (عاله‌می غه‌یبی) هه‌موو ئه‌قڵ
ده‌وستێ له به‌رزو که‌ماڵ و سیفه‌ته به‌رزه‌کانی خوای گه‌وره‌دا هیچ هێزو
ئه‌قڵێك په‌ی نابات به دنیای ئیمانی (عه‌له‌می غه‌یبی)، ئه‌م
ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامییه به‌شێکی زۆر گرنگه له پێنج مهقاصیدهکهی
ئیسلام که پارێزگاری کردنه له ئه‌قڵی مرۆڤه‌کان!، به‌ره‌وپێش بردنی بیر
و هزری ئیسلامییه.
تێگه‌یشتن له ئه‌قڵانیه‌ت: واتا هه‌ست کردن به شتێکه که‌له‌م بوونه‌دا
هه‌بێت، له بونیاد و غایه‌ی ئه‌م بوونه‌دا به‌شدرا بێت به‌شدار بێت
له‌هه‌مانکاتدا له خودی ژیانی مرۆڤدا..
به‌ڵام پێوه‌ری ئه‌قڵانیه‌ت شتیکی تره ده‌توانین بڵین: هه‌ستکردنه به حیکمه‌ته‌کانی ئه‌م بوون و که‌ونه و خودی ئه‌قڵ خۆیشی..
له ئیسلامدا سه‌نته‌ری ئه‌قڵ دڵه، به‌ڕێ کردن بهڕۆشنای قورئان و سوننه‌تدا ئه‌قڵ هه‌نگاو ده‌نێت...
واتا.. بینین بۆ خۆی بوونی هه‌یه، به‌ڵام پێویستی بهسهنتهرێک هه‌یه که چاوه، چاوی پێویستی به رووناکیه بۆ ئه‌وه‌ی ببینێت..
له‌م نمونه‌وه ئه‌و ده‌قه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه که له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان پێ کرد، سه‌نته‌ری بوونی ئه‌قڵ له‌ناو دڵدایه، ئه‌قڵیش خۆی
هه‌ست و نه‌ست و ده‌رک پێ کردنه، ئه‌م دوو به‌شه له‌ڕیگای ڕووناکی قورئان و
سونه‌ته‌وه ڕێده‌که‌ن، که‌واته بۆمان ده‌رکه‌وت که‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌قڵ
له‌دڵه‌وه‌یه، وه خوای گه‌وره‌ش ئاماژه‌ی پێ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ
بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لا تَعْمَى الأَبْصَارُ
وَلَكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ ﴿٤٦﴾
ئایا ئه‌وانه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕۆشتوون به‌دڵ و ده‌روونێکی هۆشیاره‌وه
تا بیرێك بکه‌نه‌وه... (کوان: خه‌ڵکانی ڕابوردوو؟ ئه‌و شارانه بۆ
کاولکران؟ کێ ئێمه‌ی دروست کردووه؟ ئامانج له ژیان چیه؟؟) یان خاوه‌نی
گوێ و ده‌زگای بیستن نه‌بوون به‌سه‌رهاته‌کانیان ببستن و لێکی بده‌نه‌وه،
جا وه‌نه‌بێت چاوان کوێر بووبێت، به‌ڵکو ئه‌و دڵانه کوێر ده‌بن که وان
له سینه‌کاندا (چونکه هه‌ر ڕواڵه‌ت ده‌بینن و ناوهڕۆك لێك ناده‌نه‌وه).
أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى
عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ
غِشَاوَةً فَمَن يَهْدِيهِ مِن بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٢٣﴾
ئایا مه‌گه‌ر نه‌تبینیووه ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زوو هه‌وه‌سی خۆی
ده‌کاته خوای خۆی و شوێنی ده‌که‌وێت؟! (هه‌رچه‌نده) زانستی و زانیاریشی
هه‌بێت، هه‌ر خوا گومرای کردووه (له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا) وه
مۆری ناوه به ده‌ستگای بیستن و دڵ و ده‌رونیدا، وه په‌رده‌ی هێناوه
به‌سه‌ر چاوو ده‌ستگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و
ڕێنمونی بکات، ئایا بیر ناکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن و هۆش
ناکه‌نه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی شوێن به‌رنامه‌ی خوا بکه‌ون؟).
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م چه‌مکانه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵ و ئه‌قڵ له‌یه‌کتری جیا
بێته‌وه په‌نا ده‌به‌مه‌وه بۆ ده‌قی قورئانی که زیاتر بۆمان وون
ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن
يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي
الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْاْ عَلَى أَدْبَارِهِمْ نُفُورًا ﴿٤٦﴾
واته: (چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌نێین به‌سه‌ر
دڵیان‌دا تا هه‌ر تێی نه‌گه‌ن، وه گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین، جا کاتێ که
له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (وه باسی بت و
به‌رنامه‌یان ناکه‌یت) پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاریی
ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.
که‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت خه‌ڵکانێک خاوه‌نی زانیارین
ئه‌قڵیان به‌شته‌کان ده‌شکێت، به‌ڵام چونکه ئه‌قڵیان له دڵیانه‌وه
سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه وه‌کو مه‌له‌که هه‌ست به‌و چیژه ئیمانییه ناکه‌ن
که مرۆڤی موسڵمان هه‌یه‌تی، ئالێره‌وه‌یه ده‌توانین ئیمان پێناسه
بکه‌ین، وه‌ک خوای گه‌وره له قورئاندا بۆمانی پیناسه کردووه و
ده‌فه‌رموێت:
الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ.. ﴿٣﴾
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن(وه‌ك خوا‌و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایان بینین)..
ئه‌قڵانیه‌ت لای عه‌لمانیه‌ت..
ئه‌قڵانیه‌ت لای عه‌لمانیه‌کان له ده‌رئه‌نجامی کاردانه‌وه‌ی که‌هنوتی و
لاهوتی سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ئهقلانیهتێکی کاتی و
مادی لادینی به‌حت) که سه‌رچاوه‌که‌ی شارستانیه‌تی ئغریق و فه‌لسه‌فه‌ی
یۆنانی کۆنه که ئه‌قڵ به دوور ده‌گرێت له نه‌قڵ، واتا به‌ڵگه
سه‌رچاوه‌ی ئه‌قڵه، به‌ڵام ئه‌قڵ سوڵطان نیه به‌سه‌ر به‌ڵگه‌وه به‌ڵکو
پێچه‌وانه‌کی ڕاسته، له‌دوایدا له سه‌رده‌می ڕێنسانسدا ئه‌م بیره زیاتر
بره‌وی پێدرا دژی که‌نیسه‌ی کاتۆلیکی و کههنوت و لاهوتی، چونکه كڵێسا
ده‌یوت ..(چاو بنوقێنه‌و دوام بکه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر تۆ که بڕوابێنیت
به مه‌سیحی کوڕی خوا، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که ئه‌قڵت چیت
پێ ده‌ڵێت!، که‌ئه‌مه‌ش ئیمانه، خودی ئیمان پێویستی به عه‌قڵ نیه)له
ده‌رئه‌نجامی کاردانه‌وه‌ی بیری که‌نیسه ئه‌م ئه‌قڵانیه‌تی عه‌لمانیه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه وا خه‌ڵکیان فێر کردوه کوێرانه دوام بکه‌وه بێ
پرسیار کردن، به پیرۆز من رابگره، وه‌ك (آوغسطین)ده‌ڵێت: بڵین ئیمان
دێنین به‌وه‌ی که مه‌حاڵه و نامه‌عقوله..
ئه‌م ئه‌قڵانیه‌تی یۆنانی یه که سه‌رچاوه‌ی گرتوه له‌سه‌ر هیچ
به‌هایه‌کی رۆحی دانه‌مه‌زراوه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که دژی که‌نیسه
دروست بووه؛ عه‌لمانیه‌ت لێره‌وه باس له ئه‌قڵانیه‌ت ده‌کات و ده‌یه‌وێت
هه‌موو ده‌قه‌کانی ئیسلام له ووڵاتی ئێمه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه
بخاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ئه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵانی
له‌سه‌ر بنه‌مای قورئان و سونه‌ت ئه‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵکی له بڕوا بوون
به ئیمان به خوای گه‌وره‌و کتێبه ئاسمانیه‌کان و پێغه‌مبه‌ران.
لێره‌دا هاوکیشهیهك هه‌یه له ئه‌قڵانیه‌تدا که زۆر جیاوازه له
هاوکێشه‌ی ماتماتیکی، له‌هه‌موو ماتماتکیك دا (١+١=٢) به‌ڵام له
ئه‌قڵانیه‌تدا پرتهقاڵیك و سێوێك ناکاته دوو سێ‌و یاخود دوو پرته‌قاڵ،
به‌ڵکو سێوێك و پرته‌قاڵێك ده‌کات، هه‌روه‌ها له ئاینه‌کاندا وایه ئیسلام
هه‌رگیز پێوه‌ر ناکرێت له‌گه‌ڵ ئاینه‌کانی تردا بوترێت ئاین هه‌ر ئاینه،
دوایی خۆت چه‌واشه ده‌بیت خه‌ڵکێکی زۆریش چه‌واشه ده‌که‌یت.
ئه‌وه‌ی که گرنگه خه‌ڵکی پێ ئاشنا بکه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌قڵانیه‌تی
ئیسلامی بۆ هاتنه کایه جه‌ده‌لیه‌تی ئیسلامییه‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و
بۆچونی جیاوازه، چونکه کاتێك که له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێباوه‌ڕ ئاخافتن
ده‌که‌م من ناتوانم به (قال الله ، قال الرسول )وه‌ڵامی بده‌مه‌وه،
چونکه ئه‌و له بنه‌چه‌وه بڕوای نه به‌خوا و نه به پێغه‌مبه‌ره‌که‌م
هه‌یه، له ڕاستیدا خه‌ڵکی موعته‌زیله له‌و بواره‌دا سوارچاکی مه‌یدان
بوون زۆر به‌رگریان له ئیسلام کرد، له‌و شاڵاوه دڕندانه‌ی که وه‌ك
فه‌لسه‌فه‌و فکری رۆژئاوا له‌سه‌ده‌ی سێیه‌مه‌وه کرایه سه‌ر ئیسلام،
ئه‌وان توانیان ئیسلام بڵاوبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر نه‌سه‌قێکی فکری و
نه‌سه‌قێکی فه‌لسه‌فی، توانیان زۆرێك له بیر‌و بۆچونه‌کان.. بده‌ن به
زه‌ویدا، به‌تایبه‌ت زۆرێك له ئاینه‌کانی هندستان وه‌ك زه‌رده‌شتی و
شوشهنگی و میترایسمی، زۆرێك له مه‌زهه‌به‌کان وه‌ك مه‌زهه‌بی سومانیهکان
له یه‌مه‌ن، موعته‌زیله توانی به‌رگریه‌کی زۆر باش بکات له ئیسلام و
بیروباوه‌ڕی ئیسلامی له سه‌رده‌می کۆن نوێ‌دا واتا مه‌به‌ستم فه‌لسه‌فه‌ی
کۆنی ئه‌ورپا وه‌ك سوقراتیات و ئهفلاتونیات، وه‌ك بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ
سه‌رده‌می ڕێنسانس سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ورانی عهضهمهتی فه‌لسه‌فه، بۆ
ئه‌وه‌ی موسڵمانان وێنایه‌کی زۆر خراپ له موعته‌زیله وه‌رنه‌گرن ئه‌وانیش
دوو جۆرن وه‌ك (ئیبن ته‌یمییه )له کتێبی (درء تعارض العقل والنقل) که
ده‌یانکات به موعتزیلهی به‌سره و به‌غداد ئه‌وانه‌ی به‌سره به ئه‌هلی
سوننه‌و جه‌ماعه ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی به‌غداد که خه‌ڵکانێکی که‌م بوون
له‌وه‌ی که ده‌یان ووت قورئان خالقه نه‌ك مه‌خلوق یان ده‌یانوت قورئان
خۆی خوایه، زۆریکی تر له‌م جه‌ده‌له بێمانایه که‌هیچی له‌سه‌ر بونیاد
نانرێت، به‌ڵام کاتێك که ئه‌قڵانیه‌ت به زانست کرا.. سه‌ره‌تای به‌زانست
کردنی ئه‌قڵانیه‌ت له ئیسلامدا له‌سه‌رده‌ستی زانای پایه‌به‌رز (ئه‌بوبکری
باقهلانیه) له‌ساڵی(٤٠٣)کۆچی کتێبێکی نوسی به ناوی (التمهید) پاشان
ئیمامی (غه‌زالی) له ساڵی(٥٠٥)کۆچی زیاتر پهرهیپێداو له‌چه‌ند کتێبێک‌دا
کردیه مه‌عریفه و وه‌ك زانست کاریپێکرا له‌و کتێبانه (مدارك العقول،
معیار العقول، محک النظر، المستصفی)، هه‌روه‌ها زیاتر ئه‌م ئه‌قڵانیه‌تی
ئیسلامیه کرایه مه‌نهه‌ج به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه له‌سه‌رده‌می
(ئیبن روشد)ی ئه‌نده‌لوسی له ساڵی(٥٩٥)کۆچی توانی مۆنۆپۆڵی بیر‌و هزری
هه‌موو ئه‌ورپا بکات وه ته‌نانه‌ت ته‌رجومه‌ی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان
بکاته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ بیخاته‌وه به‌رده‌ست مرۆڤایه‌تی! له پاشاندا له
سه‌رده‌می مه‌مالیك که زمانی عه‌ره‌بی وورده وورده به‌ره‌و لاوازی
هه‌نگاوی ده‌نا عه‌قڵانیه‌تی زیاتر بره‌وی پێدرا له سه‌رده‌ستی
که‌ڵه‌زانای کورد (ئیبن ته‌یمییه) له کتێبێک‌دا به ناوی (درء تعارض
العقل والنقل)له‌ساڵی(٧٢٨)کۆچیدا، له ڕێگای ئه‌م زانایانه‌وه .. بووه
هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئجتیهاداتی زۆر گه‌وره له ئیسلامدا بکرێت ئیسلام
گه‌یشته سه‌رده‌می شارستانیه‌تی خۆی له ماوه‌ی سیانزه سه‌ده‌دا، که
ووشه‌ی ئازادی به‌رقه‌راربوو له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ئیسلامی‌دا،
هه‌رچه‌نده... له بیر‌و باوه‌ڕ، شه‌ریعه‌ت، زمانه‌وانی، فکر..هتد لای
هه‌موان ئاشکرایه له ئیسلامدا ووشه‌ی ئازادی به مه‌فهومی(الحریه) ده‌ست
ناکه‌وێت، به‌ڵام له ئیسلامدا بۆ ئازادی بیر‌و ڕا ووشه‌ی(الاختیار)
مورادفی ئازادی بووه، چونکه ووشه‌ی الحریه له زمانی عه‌ره‌بیدا به
مانای خێر‌و چاکه هاتووه! وه‌ك ده‌ڵێن (فالساعي الی الخیر بحریه هو
الانسان المالک لحق الاختیار).
پاشان له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌و قوتابخانه ئهقڵانیهتانهی که سه‌رله
نوێ دامه‌زرانه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستی محمد عبده، جهمالهدهینی ئه‌فغانی،
کواکبی، ئیقباڵ..هتد، به‌ڵام ئه‌م نوێ بوونه‌وه جیاواز تربوو له
سه‌رده‌مه‌کانی تر له ئه‌قڵانیه‌ت، چونکه داگیرکه‌ری ئیستبدادی به هێزی
سه‌ربازیه‌وه هاته ناو جیهانی ئیسلامی.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی عيلمانی ئه‌وه‌یه له ووڵاتی ئێمه‌دا ده‌یه‌وێت به
چاوی شارستانیه‌تی ئه‌ورپا که ئێستا دامه‌زراوه له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی
ئیسلامدا بهخورد بکات..!
له‌سه‌ر ئه‌قڵانیه‌ت، بێ ڕه‌چاوکردنی ره‌هه‌نده‌کانی شارستانیه‌ت، مه‌حاڵه
بتوانرێت ئه‌قڵانیه‌تی ئه‌ورپا به‌سه‌ر ووڵاتانی ئیسلامی و خه‌ڵکی موسڵمان
په‌خش بکرێت، چونکه شۆڕشی گه‌لانی تر بۆ ئازادی بیر‌و باوه‌ڕیان بووه،
به‌ڵام له جیهانی ئیسلامی کێشه‌که له‌سه‌ر بیر‌و بۆچوون ئاین نه‌بووه،
ئه‌وه‌نده‌ی که شارستانیه‌تی تر وویستویانه داگیرمان بکه‌ن ئه‌وان
وویستویانه بیری خۆیان بچه‌سپێنن، خه‌ڵکی موسڵمان شۆڕ‌شیان نه‌کردوه دژی
ئاینی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئازادی بیر‌و بۆچون رای ئازاد بکه‌ن، یاخود
بۆ ئازادی بۆ فه‌رهه‌نگه‌کانی تری ژیان تێڕابمێنیت زۆر به ده‌گمه‌ن
ده‌بینی له جیهانی ئیسلامی‌دا شۆڕشێك کرابێت بۆ ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ،
ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ر نه‌بووه له‌وانه‌یه زیادهرهوییم نه‌کردبێت،
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی زۆری شۆڕشه‌کانی ناو جیهانی ئیسلامی.. ئیسلامیان کردۆته
پێشه‌نگ و ئایدۆلۆژیا بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی و
ئازادیه‌کان به‌گشتی، به‌ڵام ده‌کرێت به درێژایی مێژوو له ناو جیهانی
ئیسلامی‌دا ململانێ له نێوانی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی، موه‌حدین و مورابطین،
عوسمانی و صه‌فه‌وی ،خواریزمی و غوری، هه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی
خۆیان زیاد بکه‌ن، هه‌موو هه‌ر هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیان پێشکه‌ش
بهخهڵکهکانیان کردوه بێجگه له قورئان و سوننه‌ت شتێکی تازه‌یان
نه‌داوه به‌خه‌ڵکی هه‌موو خه‌ڵکه‌کانیش ڕازی بوون به‌و ئیسلامه، چونکه
له‌گه‌ڵ فیطره‌ت و بیر‌و بۆچونیان گونجاو بووه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی
داونه‌ته‌وه؛ له ئیسلامدا هه‌موو ئهقڵانیهتێك مه‌رغوب نیه
ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به ئه‌قڵانی ده‌زانن گرنگه له کۆتاییدا ئاله‌م جۆره که‌سه‌نه نه‌بن..
وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾
(ئینجا به حه‌سره‌ته‌وه) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ...
فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾
(به‌ناچاری و خه‌جاڵه‌تییه‌وه) دان به گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا ئیتر نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌ولاوه‌تر چن.
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ﴿٢٤﴾
ئایا ئه‌وه بۆچی ئه‌وانه وردبینی له قورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یا ئه‌وه‌یه دڵه‌کانیان له ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟!
که‌واته لێره‌شدا ئه‌وه باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه باخهڵکێکیش ئه‌قڵی
هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دڵیه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرت توانای ڕاڤه‌کردنی
قورئانی نی یه، ئه‌گه‌رچی زمان زانی عه‌ره‌بی بێت و ده‌یان ناوی زل و دێی
وێران له‌خۆی بنێت، وه‌ک ده‌ڵێن:پسپۆڕ و شاره‌زا له‌بواری ئیسلامی سیاسی و
یاخود له ئیسلامیات شاره‌زایه‌و یان پرۆفیشوناڵه له بیری ئیسلامی دا،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا دڵی قفڵی لێدرابێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ دا
به‌راورد ده‌کرێن وه‌ک خوای گه‌وره پێناسه‌یان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٤﴾
ئایا واده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کان ده‌بیسن، یا بیر‌و هۆشیان
ده‌خه‌نه کار؟ ئه‌وانه هه‌روه‌ک ماڵات وان، به‌ڵکو گومڕاتریشن.
پاشه‌کشه‌ی ژیار.. یان له بیر چوونه‌وه‌ی خۆمان
ئه‌وانه‌ی که ئه‌قڵانین پێیان وایه هۆکاری دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلام
هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که شوێنکه‌وتوی ئاینن..!
له‌راستیدا ئه‌مه ووته‌یه‌کی زۆر بێمانایه، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێوه‌ر
بێت له وڵاتێکی وه‌ك هندستان به ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی ئه‌قڵی خۆیان له
مانگایه‌کدا ده‌بینه‌وه که خوایانه له دایکی خۆیان به پیرۆزتری
ده‌زانن، بێجگه له‌وه به خوای داده‌نێن، به سه‌دان هه‌زار زانا و
لێهاتووی له بواره‌کانی ئه‌تۆم و زانستهکانی سروشت و به‌رنامه‌ی
کامپیوته‌ری و چه‌ندها بواری تر پێشکه‌وتون، نازانم عه‌لمانیه‌كان
وه‌ڵامیان چییه بۆ ئه‌مه؟ به‌هه‌رحاڵ..
دواکه‌وتنی ژیار و شارستانیه‌ت، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که
خه‌ڵکی ده‌ڤه‌رێك راوه‌ستاو نین له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك.. بۆیه
دواکه‌وتوون له ههموولاکانهوه، بۆ نمونه شارستانیه‌تی ئیسلامی که
گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه به هۆکاری عه‌لمانیه‌ته، چونکه هه‌تا ئیسلام
هه‌بوو ووڵاتانی ئیسلامی زانست و زانیاری به هه‌موو دنیادا ده‌به‌خشیه‌وه
و خه‌ڵکانی تر چاوه‌ڕوانی ده‌ستی موسڵمانان بوون، به‌ڵام که عه‌لمانیه‌ت
رووی کرده ووڵاتی ئێمه وه‌ك دار تویه‌کی زڕو ئافره‌تێکی نه‌زۆك نه بۆ
خۆی توانی هیچ بکات، نه هێشتی موسڵمانان به‌ره‌و پێش بڕۆن، تاکو ئیسلام
خاوه‌نی شارستانیه‌ت بوو له ناوچه‌که‌دا کێ ده‌یتوانی بڵێت ئیسلام
دواکه‌وتووه، چونکه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بوو کاتێك بیری لار‌و
داگیرکه‌ری دیکتاتۆر و جاشی خوار په‌یدا بوو ، ئیتر جه‌هل رووی کرده
جیهانی ئیسلامی به‌م ده‌رده‌ی ئێستا رۆشتین که ده‌یبینن، هه‌رکه‌س
هه‌ڵده‌ستێ شه‌قێکمان تێهه‌ڵده‌دات.
چه‌واشه‌ی عه‌لمانیه‌ت له نێوانی سه‌له‌فیه‌ت و ڕجعیهت
له کۆتای ئه‌م باسه‌مدا،شیکاریه‌ك له‌سه‌ر سه‌له‌فیه‌ت و ڕجعیهت
ده‌که‌ین، (رجعیه) واتا کۆنه په‌رستی، ئه‌م ووشه‌یه له‌به‌رانبه‌ر
کاتۆلیه‌کان به کارهاتوه، چونکه له مه‌زهه‌بی ئه‌واندا هه‌موو ده‌قێك
له سیاسیه‌ت ژیان گه‌ردوون مرۆڤدا وه‌ك کۆنکریت چه‌قیه‌وه به هیچ
شێوه‌یه‌ك نابێت له‌و ده‌قانه لابده‌یت، ووشه‌ی رجعیهت له‌و
سه‌رده‌مه‌وه سه‌رچاوی گرتوه، هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێکی تر پێیان وایه ئه‌م
ووشه ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فه‌لسه‌فه‌ی سوفستائی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌موو ڕوه‌کان و تێزه‌کان به‌ره‌و مرۆڤگه‌رایی رۆشتن، ئه‌م ووشه زیاتر
چه‌په‌کان له ساڵانی ڕابوورد به‌کاریان ده‌هێنا له دژی هه‌موو ئاینه‌کان
به تایبه‌ت(ئیسلام،مه‌سیحی ،جوله‌که). به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی منی
ڕاکێشا کۆمه‌ڵێک به ناو رۆشنبیر خۆیان به شاره‌زاو پسپۆر له بواری
به‌ناو ئیسلامی سیاسی‌دا.. ئه‌م دوو وشه‌یان تێكه‌ڵ کردوه، لێره‌دا
ده‌توانین بڵێن یان بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکیه، یاخود له نه‌زانی
خۆیانه!.
چونکه وشه‌ی(سه‌له‌فیه‌ت) که له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌ی سه‌له‌فه ئه‌م
ووشه‌یه ده‌گرێته‌وه بۆ ڕهوهندیك که به ڕه‌وه‌ندی دوای هاوەڵانی
پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) بگره له زۆر تێگه‌یشتندا هه‌ر به
هاوه‌ڵانیش ده‌ڵێن خه‌ڵکی سه‌له‌ف واتا ئه‌و که‌سانه‌ی که (پێشین) بوون
له خزمه‌تی پێغهمبهرەوه(صلی لله علیه وسلم) سه‌رچاوه‌ی ئاینه‌که‌یان
وه‌رگرتوه، پاشان ئه‌م وشه‌یه بۆته قوتابخانه‌یه‌ك، واتا هه‌ر باسێك له
ئیسلامدا وه‌رده‌گیرێت ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی قورئان و سونه‌ت
بێت هه‌موو بگەرێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کان که ئیسلام له‌سه‌ری دامه‌زراوه..
سه‌له‌فیه‌ت بۆته مه‌نهه‌ج به خه‌تێکی جیاواز له ئه‌شعه‌ری و ماتوریدی
موعته‌زیله،هتد.. هاتوه له‌دوایدا خه‌تێکی بۆ خۆی دروست کردوه له رێگای
زانای پایه‌به‌رزی ئه‌م ئیسلامه(ئیبن و ته‌یمییه)ره‌حمه‌تی خوای لێ‌بیت.
که‌واته ووشه‌ی سه‌له‌فیه‌ت هیچ مانا‌و مهفهومیکی نیه که وه‌ك ووشه‌ی
رجعی به‌کاربێت، مه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و دو حاڵه‌ته‌ی که باسمان کرد یان بۆ
چه‌واشه یاخود بۆ ناشرین کردنی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌رو شوێنکه‌وتوانی
وشوێنکهوتووی شونکهوتوانی که به‌م سێ ڕه‌وه‌نده به‌رێزه ده‌وترێت
سه‌له‌ف، واتا(پێشین).
سه‌رچاوه
الحریة والإبداع في فکر الإسلامی محمد زاهد جول
معنی العقلانیه الإسلامیة و مقوماتها وآهمیتها الجزیر نت
پێگه‌ی ئه‌زموون...
مێژووی ئه‌وروپا ... دکتۆر راغب السرجانی
پێگه‌ی دکتۆر سه‌فه‌ر حه‌ولی...