16/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان كاندیدی بۆ هه‌موو پۆسته‌كانی حكومه‌ت دیاریكردووه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی بۆ هه‌موو پۆسته ئیدارییه‌كانی حكومه‌تی داهاتوو دیاریكردووه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ههڵبژاردنداو پێش ده‌ركه‌وتنی قه‌باره‌ی لیسته به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیكبووه‌ته‌وه له‌كۆتاییهێنان به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ، گۆڕان رۆژانه كادر‌و ئه‌ندامانی كۆده‌كاته‌وه‌و به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ژووره‌كاندا پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی دابه‌ش كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامه كاراكانی.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و ئه‌مرۆ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ چه‌ند پزیشكێكی شاری سلێمانی ئه‌نجامداو رایگه‌یاند كه گۆڕان موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره دروستده‌كات.
د.ع