نەتەوە یەكگرتوەكان: لەسوریا غازی سارین بەكارهاتووە
16/09/2013 نوسەر: bzavpress

نەتەوە یەكگرتوەكان: لەسوریا غازی سارین بەكارهاتووە

پشكێنەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پاش توێژینەوەی ورد رایانگەیاند رۆژی 21 ئابی رابردوو لەسوریا لەرێگەی موشەكەوە مادەی كیمیایی "سارین" بەكارهاتووە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرییە جیهانیەكان، لە راپۆرتی پشكێنەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، كە لەلایەن زانایەكی سویدییەوە سەرپەرشتی دەكران، هاتوە: بەڵگەی تەواو لەبەردەستدایە كە لە هێرش بۆ سەر ناوچەی "غوتە" لەنزیك دیمەشق، غازی ژەهراوی سارین بەكارهاتووە.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات ئەم مادەی كیمیاییە لەرێگەی موشەكی زەمینی ئاراستەی ئەو ناوچەیە كراوە‌و قوربانیانی چەكە كیمیاییەكە خەڵكی مەدەنی‌و لەوانە منداڵانن.