نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە وتەیەكدا لە "كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 117ی گۆڕان" رایگەیاند مافی هاوڵاتیانە داوای دامەزراندنو دەرفەتی كار‌و خۆپێگەیاندن بكەن.
نەوشیروان مستەفا، وتی: داواكارم لە هەمو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، بەشدارییەكی بەرفراوان لە پرۆسەكەدا بكەن، ئەوانەشی كە مافی دەنگدانیان نیە، لەدەرەوەی وڵاتن یان رێگریی یاسایی هەیە بۆ بەشدارییان، ئەو رۆژە بكەنە موناسەبەتێك بۆ دەربڕینی شادی و هاندانی دۆست و ناسیاوەكانیان لەو پێناوەدا.
هەروەها وتی: ئێوە مافی خۆتانە داوای ژیانێكی دادپەروەرانە بۆ خۆتان و خێزانەكانتان بكەن، لە كاتی وەرگرتنی هەر مافێكدا خۆتان بە چاوبەرەوژێری هیچ كەس نەزانن، هەر موچەو پارەیەك وەریئەگرن لەپای بێدەنگبونتان نەبێـت و هەرەشەی نان بڕینتان لێنەكرێت، سازش لە دید و ئینتمای سیاسیی و كۆمەڵایەتی و فیكری و ئاینییتان نەكەن.
وشیروان مسته‌فا وتیشی، له
پێناوی ئێوه‌دا له چوار ساڵه‌ی داهاتوو ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرین ئه‌وه‌ش به
پشتیوانی خوا‌و به پشتبه‌سن به ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له.
رێكخه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له هه‌موو هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد
كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شایسته بچن به‌رو سندوقه‌كانی ده‌نگدان چونكه تا
به‌شاریكردن له پڕۆسه‌كه‌دا زیاتر بێت سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌رتر ده‌بێت.