17/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نەوشیروان مستەفا: سروشتی فەرمانڕەوایی هەرێم دەگۆڕین
نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند کە هەوڵی گۆڕینی سروشتی فەرمانڕەوایی لەهەرێمی کوردستان ئەدەن.
لەمیانی وتەیەکیدا کە ئێوارەی ئەمرۆ لەبەردەم مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەکەی لەشاری سلێمانی پێشکەشی لایەنگرانی کرد، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وتی "هەوڵ ئەدەین بۆ چوار ساڵی داهاتوو سروشتی فەرمانڕەوایی لەهەرێمی کوردستان بگۆڕین".
ناوبراو راشیگەیاند کە هاوشێوەی هەوڵەکانیان لەچوار ساڵی رابردوودا، بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەرنامەی نوێی گۆڕانکارییان پێیە.
هەرلەوتارەکەیدا نەوشیروان مستەفا داوای لەهەوادارانی کرد کە بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و هانی کەس و کاریان بدەن دەنگ بەگۆڕان بدەن.
د.ع