مهم گرێنه شه‌و ئاراما...
ئاستێرهکان...
چاوی نازم لێ داده‌گرن
به‌جێم مه‌هێڵه...
مانگ تریفه‌ی شانه ده‌کات
له‌م کۆڵانی غه‌ریبستانه
ئه‌وه‌نده‌ی تر نامۆم مه‌که
وه‌ره با له‌یه‌کتردا خۆمان جوان که‌ین
له پێكی ما چدا...
زڕه‌ی کریستاڵی ڕومه‌تت
له گڵێنچکهی ڕومه‌تم بده‌یت
جا ئه‌و کات
تام و بۆن و زڕه‌ی ماچت
به کۆتره شینکه‌یه‌کی چاو ڕه‌ش...
ده‌نێرمه لای خیام
به ئه‌ویش پێکی ده‌ستی
له چاوی ماچی ئێمه هه‌ڵدات
مهم گرێنهو شه‌و ئاراما...
دار چنارێکی پێ خاوس
ماچ بۆ...
ئارخهوانێکی قژ په‌مه‌ی هه‌ڵده‌دات
منیش هێشتا چاوم
پر له پشکۆی چآوه‌ڕوانی بارانی سۆزه
نا دیاره ئه‌و بارانه
ته‌لیسماویه...
پڕ له سحری ئه‌فسوناویه
هه‌وره عه‌یاره‌کان...
له دووره‌وه خۆیان با ده‌ده‌ن
به‌یه‌ك ناگه‌ن!
بروسکه‌ی عشقێ
وا په‌یامی وه‌نه‌وشه‌ی خۆی ده‌نێرێ
ده‌ریا ده‌مرێ!
خۆر مه‌سته...
چاوی هه‌ڵنایه
له ده‌م که‌له‌وه ده‌که‌وێته خوارێ
په‌نجه‌ره‌ی ئاسمان...
به په‌رده‌ی خه‌م داده‌پۆشرێ
مهم گرێنهو شه‌و ئاراما
وه‌کو گوڵ به...
وه‌ره بۆ لام
ئه‌و له وه‌رزی سه‌رما...
په‌ڕه و گه‌ڵای جلی خۆی دا ده‌ماڵێ
یان ببه که‌شتی ده‌ریای ژیان
له قوڵای خۆشه‌ویستیت هه‌ڵم باوێ
ئه‌و کات ووشه ده‌که‌مه پاوانه‌ی پێت
یان وه‌ك فه‌یروز....
یان له په‌نجه‌ت...
ده‌بێته هۆنراوه و نقێم
له گه‌ردنتا ده‌یکه‌مه مرواری و سه‌ده‌ف و مه‌رجانێ
تا له سینه‌تا!
ده‌ست بۆ ههڵپهڕکێیهك بگرێ
مهم گرێنهو شه‌و ئاراما...
که تۆ ڕێگا ڕووه‌و هێلانه‌ی شعرم ناگرێ
من وه‌نه‌وزی خه‌یاڵی منداڵیم ده‌مگرێ
شهکیلایهکی پچڕا‌و ده‌بێته ڕووناکی
سیاچهمانهیهك...
ده‌بێته فرمێسك
سه‌باو به‌یات گۆرانی بۆ گریان ده‌ڵێن
ئاڵای غوربه‌تم بۆ ده‌سپێرێ
له‌م نامۆستانه...
گوڵنهی کۆڵوانه‌که‌ی...
خاتوو ژین دام ده‌پۆشێ
من ده‌مه‌وێت
بهلاکهشی گه‌ردنتا بێمه خوارێ
زۆر ده‌ترسم خامه‌که‌م بخلیسكێ
مهم گرێنهو شه‌و ئاراما....
ئه‌گه‌ر هاتی پێشتر بڵێ
تا سندوس...
له‌به‌ر پێتا سه‌ما بگرێ
کهمانچهیهك خوانێکت بۆ بژه‌نێ
سرودی نیشتمانی عشق...
له دامێنتا پێ بکه‌نێ
په‌ری هه‌ور...
وورده... وورده
ئه‌وین ببارێنێ
شه‌ماڵ...
به‌لاتا تێ په‌ڕێ
پرچت له‌گه‌ڵ په‌پوله‌ی کراسه‌که‌ت
به‌م لاو لادا بله‌رزێنێ
بێ ده‌نگی ساماڵ
ده‌ست له ملانت بکات
زه‌رده‌خه‌نه‌ت ببزوێنێ
مهم گرێنهو شه‌و ئاراما...
شه‌و دره‌نگه مامگرێنه
چیمه‌نه‌کان....
ئاورینگیان لێده‌وه‌رێ
ئیتر نازی تۆم پێ هه‌ڵناگیرێ
که‌سێك نیه بپرسێ
شاعیر به‌م شه‌وه بۆ ده‌ناڵێنێ
گیرفانی سینه‌ی ووشه‌ی....
به‌م جریوه‌ی ئه‌ستێره‌یه بڵێسه‌دار تر ده‌بێ
هه‌ر ووشه‌یه بۆ نازی تۆ...
به ته‌نافی هۆنراوهمهوه هه‌ڵده‌واسرێ
سۆزه، هه‌سته بگه‌ره لای
ده پێی بڵێ
هه‌ست ، بگه‌ره لای سکاڵای بگه‌یه‌نێ
که‌سێك وا له خاچی عشق دراوه
بۆ نایبینێ...
وا تنۆك، تنۆك
نه‌رم...نه‌رم
خوێنی شیعری لێ ده‌چۆڕێ
نه‌که‌ی باران توڕه بی لێی
من هه‌ر تۆم هه‌یت
وه‌ك په‌رده‌ی مورو له نێوانماندا بمێنه
ڕێژنه بکه‌و ببارێنه
کانی ئه‌ڤین بته‌قێنه
سه‌دای هه‌ناسه‌ی من بنێره
به‌ڵکو ده‌ست نوێژێكی عشق هه‌ڵگرێ
گوێ له بانگی شاعیر بگرێ
بۆ تۆبه‌یه‌ك بیهه‌ژێنێ
منی ده‌روێش...
کۆڕی زیکرم گه‌رم ده‌که‌م
ڕووه‌و قیبله‌ی دڵه‌که‌ی خۆم
ده‌ستی نزای شیعرم بهرزدهکهم
فریشته‌ی ووشه‌کانم ڕاده‌سپێرم
تا بچنه‌لای و پێی بڵێن
ئه‌و ده‌روێشه هیچی ناوێ
که چویته لای...
به‌س پێکه‌نه، به‌س پێکه‌نه
شه‌و ئاراما و مهم گرێنه
٢٠٠٣