18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵه‌بجه
(باسێك بۆ مێژوو)
ده‌مویست ئه‌م بابه‌ته له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و باسه‌دا بخه‌مه‌ڕوو كه به‌نیازبووم له‌ئایینده‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆم له‌ناو كاری ئیسلامی و به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بینووسمه‌وه، به‌ڵام بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بوهتان و درۆ ناڕه‌وایه‌ی لێره‌و له‌وێ و له‌چه‌ند نووسینێكدا راستییه‌كانی پێ ئاوه‌ژوو ده‌كرێت حزم كرد به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان بده‌مه‌وه ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه..
ده‌كرێت وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك وه‌ڵامه‌كانم شێوه‌ی راپۆرتێكیش وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده به‌ده‌ر له رۆڵه ئیعلامی و رۆژنامهوانییهكهشم باشتره وه‌ك كاراكته‌رێكی به‌شداری ناو رووداوه‌كانی ئه‌و رۆژو شه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه رووداوه‌كان بگێڕمه‌وه كه خه‌ریك بوو به‌گیانی خۆم باجی ئه‌و ململانێیه‌ش بده‌م و پێم وایه بوونی دوای ئه‌وه‌و ئێستام كوردگوته‌نی له‌سه‌ر زیاده ماوه‌ته‌وه!. ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه نه‌ك داتاشینی زانیاری و دیكۆمێنتی درۆ و رێكخستنی سیناریۆی ناڕه‌وا بۆ ناشیرینكردنی كه‌س و لایه‌نێك!.
بارگرژی و ناسه‌قاگیری له‌شاردا
بێگومان ئه‌و رووداوانه‌و په‌لاماری هێزه‌كانی سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتیمانی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه دوای كۆمه‌ڵێك رووداوی نه‌خوازراو هات كه‌به‌هۆی شه‌ڕی نێوان گروپی(جوندولئیسلام)و (یه‌كێتی نیشتیمانی)یه‌وه له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا به‌رپابوو، كه یه‌كێك لهدهرهاوێشتهكانی ئه‌و بارودۆخه شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و بارگرژی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی بوو..
شه‌وی23/24ی ئه‌یلولی 2001 گروپی جوندولئیسلام په‌لاماری پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتییان دا له‌گوندی خێڵی حه‌مه‌و له‌ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك له‌و پێشمه‌رگانه بوونه قوربانی، رووداوه‌كه ئه‌و حزبه‌ی تووشی شۆك و تووڕه‌یی كرد‌و زۆربه‌ی هێزه‌كانی خۆیان كۆكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و پاشان ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانیش كه‌به‌ده‌ست جوندهكانهوه بوو.
پێش ئه‌م رووداوه مه‌رحوم مامۆستا مه‌لا عه‌لی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مام جه‌لال كۆبوونه‌وه‌و دیداریان پێكه‌وه هه‌بوو، دیاربوو كه له‌داوا كۆبوونه‌وه‌شدا دوا له‌مامۆستا كرابوو سنووری ته‌واجودی بزووتنه‌وه جیا‌و پارێزراو بكرێت و خۆیان و هێزه‌كانیان تێكه‌ڵ به‌و گروپه نه‌كرێن، بۆ نموونه داوا له‌بزووتنه‌وه كرابوو رهبیهیهك له‌سه‌ر چیای شنروێ دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی جوند ره‌بیه له‌و جێگایه‌دا دانه‌نێن، ئه‌مانه پێش رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه.
رۆژی دووشه‌ممه هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی له‌ناحیه‌ی سیروان جێگیر كران و له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابوون بۆ پێشڕه‌وی به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه، له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌شدا ناسه‌قامگیری و بارێكی نائاسایی دروست بووبوو، كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و ره‌وشه نه‌خوازراوه‌وه هه‌بوو رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه دروستی كردبوو، به‌شه‌كه‌ی تریش په‌یوه‌ندی به‌هاتنی ئه‌و هێزه زۆره‌ی یه‌كێتییه‌وه هه‌بوو كه له‌ناو شاره‌كه‌دا هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌شی جووڵاندبوو كه له‌بازگه‌ی زه‌مه‌قی و گردی بهكراواو چه‌ند شوێنێكی تردا حاڵه‌تی ئاماده‌باشییان وه‌رگرتبوو، بزووتنه‌وه نه‌یده‌ویست ئه‌و هێزانه بێنه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌و هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌كان خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده كردبوو، یه‌كێتیش عه‌زمی جه‌زم كردبوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه.
من له‌و كاته‌دا به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووم به‌وه‌كاله‌ت، بۆچوونم وابوو كه هه‌لومه‌رجی ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌ستی نه‌ده‌دا شه‌ڕ به‌سه‌ر خۆیدا بسه‌پێنێت و ململانێیه‌كی نابه‌رامبه‌ر بۆ خۆی بخوڵقێنێت، دوای عهسهر بوو سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیم كرد‌و له‌و كاته‌دا مه‌رحومی مامۆستای رابه‌رو جه‌نابی مامۆستا سدیقی جێگری رابه‌ری ئه‌وساو رابه‌ری ئێستای بزووتنه‌وه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی دانیشتبوون و قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پێشهاته نوێیه‌و رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌و نیگه‌رانی بزووتنه‌وه سه‌باره‌ت بهبارودۆخهكه ده‌كرد، مشتومڕی چروپڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرا كه هه‌ڵه‌بجه نه‌كرێته مۆڵگه‌ی سه‌ربازی و بوونی ئه‌م بۆسه‌و بازگه‌و هێزه بڵاوهپێكراوه شاره‌كه ده‌كاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ..
ئه‌وه‌ی مه‌رامی سه‌ردانه‌كه‌ی من بوو ئه‌وه‌بوو كه بۆچوونی خۆم ده‌رباره‌ی ره‌وشه‌كه بگه‌یه‌نمه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی و برایانی سه‌ركردایه‌تی كه پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه نییه، هه‌رچه‌نده قیاده‌ی بزووتنه‌وه به‌هه‌موو شیچوهیهك خۆیان له‌شه‌ڕ ده‌پاراست و ده‌یانویست دۆخی نێوانیان له‌گه‌لچ یه‌كێتیدا ئاسایی بكرێته‌وه، به‌ڵام ئاراسته‌ی رووداوه‌كان له‌ده‌ستی بزووتنه‌وه‌دا نه‌بوون و به‌رده‌وام حاڵه‌تی نه‌خوازراو ده‌خوڵقا.
به‌م ده‌قه به‌جه‌نابی رابه‌رم وت: قوربان ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی ئێستا‌و ئه‌و هێزه‌ی لای جه‌نابت ماوه‌ته‌وه ئه‌وه نییه كه شه‌ره‌كانی كۆتایی نه‌وه‌دو حه‌وت و رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی ملێی دارێ و گردی گۆی بۆ ده‌كردی، زۆربه‌ی پێشمه‌رگه به‌ئه‌زموونی بزووتنه‌وه كه‌وتوونه‌ته لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌وانیش ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان پاشه‌كشه پێ كردووه بۆ ناوچه‌ی خورماڵ و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش دهخویچنرێتهوه ئه‌وان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ ئه‌و هێزانه هه‌ڵكردبێت و بێلایه‌نیان پێوه دیاره، هه‌روه‌ها توانای مادی و سه‌ربازی بزووتنه‌وه له‌و په‌ڕی خراپیدا بوو، چونكه زۆربه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و جبه‌خانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌بوون كاتێك ئه‌و برایانه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر جیابوونه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌یدا گرتبوو، جبه‌خانه‌یه‌ك له‌سه‌رگه‌ت مابوویه‌وه ئه‌ویش لای بیچلایهنهكان بوو، بزووتنه‌وه هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و چه‌ك و مهخزهنانهبوو به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانیه‌وه بوو..
هه‌روه‌ها بۆچوونم وابوو مه‌له‌فی بزووتنه‌وه تێكه‌ڵ به مه‌له‌فی هیچ لایهكیتر نه‌كرێت، به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی جوندولئیسلام، عه‌رزی جه‌نابی رابه‌رم كرد كه باش وایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بگه‌ینه ته‌فاهومێك كه له‌باشترین حاڵه‌تدا دروستكردنی تیمێكی چه‌كداری هاوبه‌شه بۆ گه‌ڕان به‌سه‌ر هێزه‌كانی هه‌ردوو لادا له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، پێش منیش جه‌نابی مامۆستا سدیق هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی به‌زیاتریشه‌وه كردبوو، بۆیه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی(به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) وتی منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌ی ئێوه‌دام، وتی به‌مامۆستا سدیق تۆ‌و مامۆستا جه‌میل عه‌بدولره‌حمانی قائیمقامی ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و كاك كامیل تۆیش(به‌نده) بڕۆن بۆ مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زوورو سه‌ره‌خۆشی رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌یان لێ بكه‌ن و ئه‌و پێشنیاره‌یان بخه‌نه به‌رده‌ست و هه‌وڵ بده‌ن بارودۆخه‌كه هێور ببێته‌وه.
له‌و كاته‌دا مامۆستا نامه‌یه‌كی مام جه‌لالی پیشان داین كه به‌ڕێزه‌وه هه‌ندێ گله‌یی له‌مامۆستا تێدابوو ده‌رباره‌ی ئه‌و رهبیهیهی ده‌بوو بزووتنه‌وه له‌سه شاخی شنروێ دایبنایه، دیاربوو پێشتر مامۆستا و مام جه‌لال له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون بزووتنه‌وه لهشنروێ و سنووره‌كه‌ی خۆیدا ره‌بیه‌ی چه‌كداری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لایهنیتر له‌شاره‌كه‌دا بشێوی نه‌نێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پێش رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه، به‌ڵام ئه‌و رووداوه هه‌موو شته‌كانی ئاوه‌ژوو كرده‌وه..
له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زووردا
وه‌فده‌كه‌ی ئێمه‌و نزیكه‌ی12 پێشمه‌رگه رۆیشتینه مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زووری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له‌لایه‌ن مامۆستا شاهۆی به‌رپرسی ئه‌و كاته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌خێرهاتنمان لێكرا، به‌ڵام تووڕه‌یی و نیگه‌رانی بهروواڵهتی براده‌رانی مه‌ڵبه‌نده‌وه دیاربوو به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌وه..
مامۆستا سدیق ده‌ستی به‌قسه كرد‌و سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له‌وان كرد به‌هۆی قوربانییه‌كانی رووداوی خێڵی حهمهوهو هه‌ندێ قسه‌یتر كرا، ته‌نها 10 ده‌قیقه‌یه‌ك به‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی ئێمه‌دا تێپه‌ڕیبوو كه كه‌سێك هاته ژووره‌وه‌و وتی مامۆستا شاهۆ له‌بازگه‌ی زه‌مه‌قی شه‌ڕه‌و ته‌قه ده‌ستی پێكردووه، ئێمه‌ش هه‌ستاین و وتمان به‌و براده‌رانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی با بڕۆین و ته‌قه‌یان پێ رابگرین و نه‌هێڵین شه‌ڕه‌كه ته‌شه‌نه بكات، به‌ڵام مامۆستا شاهۆ به‌مامۆستا سدیق و ئێمه‌ی وت كه نه‌خێر دانیشن، ئێمه وتمان خۆمان ده‌ڕۆین، مامۆستا شاهۆ وتی: نا مامۆستا ئێوه لای ئێمه ده‌مێننه‌وه پێویست ناكات بڕۆن، ئه‌و كاته زانیمان كه ئێمه دهستبهسهرین و وه‌ك بارمته گیراوین..
له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ش گوێمان له‌ده‌نگ و هه‌رای پێشمهرگهكانیشمان بوو كه به‌زۆر چه‌كه‌كانیان لێ سه‌نراو ئه‌وانیشیان هێنایه ژووره‌كه‌ی ئێمه.. خۆر به‌ره‌و ئاوابوون ده‌رۆیشت كه ته‌قه كه‌وته ناوشاریش و به‌تایبه‌تی ده‌ورو به‌ری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، ده‌نگی ئاربیجی و دۆشكه‌و بیكه‌یسی به‌ناو یه‌كدا ده‌چوو، ئێمه‌ش كه 15كه‌س بووین به‌جه‌نابی جێگری رابه‌ری گشتییه‌وه، له‌ژووره‌كه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نۆدابووین و چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی نه‌زانراوی خۆمان ده‌كرد..
ئه‌و براده‌رانه‌ی یه‌كێتی ته‌له‌فوونیان خسته ئیختیارمان كه قسه له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا عه‌لی بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ته‌قه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌بوونی ئێمه‌ش لای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، مامۆستا سدیق چه‌ند جارێك تهلهفوونی كرد‌و مامۆستا جه‌میل ومنیش به‌هه‌مان شێوه‌و له‌وه‌ش ئاگادارمان كردنه‌وه كه گیانی ئێمه له‌مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه نه‌وه‌ستێت، به‌ڵام دیاربوو بارودۆخه‌كه له‌كۆنترۆڵی مامۆستای رابه‌ریش ده‌رچووبوو، بۆیه لهنێوهشهوداو به‌ناره‌حه‌ت توانرا ته‌قه ڕابگیرێت و خۆشبه‌ختانه كه‌سیش نه‌كوژرا، ته‌نها چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بزووتنه‌وه بریندار بوون..
پاشه‌كشه‌ی بزووتنه‌وه بۆ ته‌وێڵه
به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه گیانی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی بززوتنه‌وه‌ی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه كه شه‌خسی دووه‌می حزبه‌كه له‌ناویاندابوو، فشار‌و ته‌له‌فوونه‌كانی ئێمه‌ش رۆڵی بینی بۆ هێوركردنه‌وه، له‌راستیدا پاڵنه‌ره‌كه‌ش ته‌نها ترس نه‌بوو هه‌رچه‌نده ترسیش له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا ئاسایی و چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌ته‌وه قه‌ناعه‌تمان به‌وه نه‌بوو بزووتنه‌وه خۆی لهشهڕێكهوه بگلێنێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت و لایهنیتریش ئه‌و شه‌ڕه‌ی ههڵیانگیرساندبێت، جگه له‌وه‌ی توانا‌و ئیمكانیاتی بزووتنه‌وه له‌رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد بۆ ئه‌وه ده‌ستی نه‌ده‌دا خۆی دووچاری شه‌رو رووبه‌ڕوبوونه‌وه بكات.
لهلایهكیتریشهوه راگرتنی شه‌ڕو ته‌قه‌ش زه‌مانه‌تی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌ندامان و باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو به‌و هۆیه‌وه تازه شه‌ڕو ته‌قه ڕووی داوه‌و هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتیش روویان له‌شاره‌كه كردووه‌و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و چه‌كداره‌كانیش نه‌ناسراون به‌دۆخی ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌ری ئیستیفزاز و پێكدادان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، بۆیه سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌ی دا هێزه‌كانی بۆ ناوچه‌ی ته‌وێڵه پاشه‌كشه پێ بكات و خۆی لابدات له‌شه‌ڕو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زیاتر‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵه‌بجه دووچاری بشێوی و زیان نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام و به‌رپرسانه‌ی بزووتنه‌وه‌ش لای یه‌كێتین گیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
نزیكه‌ی كاتژمێر 2ی شه‌وبوو كه وتیان بزووتنه‌وه ئینسیحابی كرد‌و سه‌یاره‌كانیان له‌رێگای عه‌بابه‌یلێی پشتی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ره‌و شنروێ هه‌ڵده‌كشێن، دواتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ندێ له‌و براده‌رانه‌ی تر داوای لێبووردنیان له‌مامۆستا سدیق و ئێمه‌ش كرد كه ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه به‌هۆی مانه‌وه‌ی ئێمه‌وه بارودۆخه‌كه هێور ببێته‌وه‌و ببنه هۆكاری نه‌ڕشتنی خوێن..
جێگای خۆیه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌م كه له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌وه‌دا رێز له مامۆستا سدیق گیراوه‌و ته‌نانه‌ت پێیان وت جێگای خه‌وتن و پشوو هه‌یه بۆ به‌رێزتان و فه‌رموویان لێ‌كرد، به‌ڵام مامۆستا سدیق ره‌تی كرده‌وه‌و وتی من له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ی خۆمدام و لێیان جیا نابمه‌وه.
مامۆستا شاهۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ زانیاری هه‌ڵه‌ی براده‌رێك ئه‌و شه‌وه هه‌ندێ توندی و زبری له‌گه‌ڵ مندا به‌كار هێنا به‌حوكمی ئه‌وه‌ی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی دیاری ناو بزووتنه‌وه بووم و له‌و كاته‌شدا هه‌ندێ نووسینی دژی یه‌كێتی نووسرابوو كه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زوور ده‌یویست من به‌رپرسیار بكات له‌و نووسینانه، خوا كردی ئه‌و شه‌وه كه‌س نهكوژراو ئه‌و هه‌موو ته‌ق و تۆقه قوربانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ
ئه‌و شه‌وه‌مان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی و بۆ سبه‌ینێ سه‌رله‌به‌یانی(25/9) چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی و له‌گه‌ڵیشیاندا حاجی ساحێبی نوێنه‌ری ئێران كه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا نوێنه‌رایه‌تییه‌كی هه‌بوو سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد‌و له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا سدیقدا هه‌ندێ گفتوگۆیان كرد، دواتر ئێمه‌یان به‌ره‌و سه‌راوی سوبحان ئاغای نزیك سه‌ید سادق برد كه وائه‌زانم قیاده‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌وێ بوو، وتیان كاك كۆسره‌ت حه‌ز ده‌كات بتانبینێت.
ئێمه ئه‌و سێ كه‌سه‌ی وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵدا دانیشتین و ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌كه قسه‌ی زۆرمان كرد، نایشارمه‌وه كاك كۆسره‌ت زۆر نیگه‌ران بوو له رۆیشتنی مامۆستا مه‌لا عه‌لی بۆ ته‌وێڵه‌و چۆڵكردنی باره‌گاكانی بزووتنه‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه، به‌ئێمه‌شی وت كه په‌یامی یه‌كێتی و خۆی به‌جه‌نابی رابه‌ر بگه‌یه‌نن كه ئه‌وان هیچیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌دا نییه‌و داوا له‌مامۆستا مه‌لا عه‌لی بكه‌ن بگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ناو باره‌گاكانی خۆیان، من یه‌كه‌مجارم بوو كه له‌نزیكه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ ببینم، ئه‌و كه‌سێكی له‌سه‌رخۆو خاوه‌ن زمانێكی دبلۆمات بوو لهگهڵمانداو رێزی زۆری له‌مامۆستا سدیق و ئێمه گرت.
ئه‌و رۆژه تا نیوه‌ڕۆ لهسهراو ماینه‌وه‌و دواتر هاتینه‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زوورو سه‌یاره‌كانمان وه‌رگرته‌وه‌و گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌كانمان، جه‌نابی مامۆستا سدیق رۆیشته‌وه بۆ ماڵی خۆیان و هه‌ندێك له‌و پێشمهگانهش كه دابڕابوون لای ئه‌و مانه‌وه، هه‌رچه‌نده لایه‌نی یه‌كێتی داوایان كرد مامۆستا سدیق بچێته‌وه ناو باره‌گای سكرتاریه‌تی رابه‌ری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی و له‌وێ دابنیشێت، به‌ڵام مامۆستا سدیق ئه‌وه‌ی نهكردو ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌م كاره درز بخاته ناو ریزه‌كانی بزووتنهوهوهو ههڵێستی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌وێڵه به‌دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا بڕوات.
بۆ رۆژی دواتر(26/9) جه‌نابی جێگری رابه‌ری گشتی داوای له‌من كرد بڕۆم بۆ ته‌وێڵه‌و به‌باشی نه‌زانی له‌هه‌ڵه‌بجه بمێنمه‌وه، چونكه به‌داخه‌وه له‌م جۆره بارودۆخانه‌دا هه‌میشه میدیاكاره‌كان باجی گرژی و ناسه‌قامگیرییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها داوای كرد واقیعی رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌و دانیشتنه‌كه‌مان لهسهراو و قسه‌كانی كاك كۆسره‌ت ره‌سول به‌جه‌نابی رابه‌ر بگه‌یه‌نم.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌وێڵه
جه‌نابی مامۆستا سدیق داوای له‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی ئێران كرد كه لهههڵهبجهبوو ئهندامێكمان بگه‌یننه ته‌وێڵه، منیش به‌سه‌یاره‌یه‌كی ئه‌وان و له‌گه‌ڵ براده‌رێكی ئێرانی‌دا به‌ره‌و ته‌وێڵه به‌ڕێ كه‌وتم، لهخورماڵ و له‌سه‌ر رێگای نێوان ئه‌و شارۆچكه‌یه‌و ئاوایی رۆسته‌م به‌گ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه پاشهكهشهیان پێ كرابوو كۆبووبوونه‌وه، به‌ناویاندا ره‌ت بووین و من ده‌ستم به‌رز كرده‌وه‌و سه‌لامم كرد بۆ زۆربه‌یان به‌و پێیه‌ی هه‌موویان براو هاوسه‌نگه‌ری دێرین بووین، ئه‌وه‌ی سه‌مه‌ره‌بوو له‌ناو ئه‌و ئاپۆرایهوه كه‌سێكی منداڵكاری كورته‌باڵا له‌و برایانه‌ی راپه‌ڕین(نه‌هزه) كه شریتێكی بیكه‌یسی له‌خۆی پێچابوو به‌شێوه‌یه‌ك دیمه‌نێكی ناشیرینی هه‌بوو هاواری كرد (ئه‌وه حهرهكهیهكه بیگرن مه‌یه‌ڵن بڕوات)، هه‌رچه‌نده ئه‌و برایانه‌ی كۆمه‌ڵ نرخیان بۆ هات و هاواره‌كه‌ی دانه‌نا به‌ڵام من له‌ناخه‌وه ئازارم پێگه‌یشت و له‌دڵی خۆمدا وتم ئاواته لهمیَِژینهكهتان هاته‌دی كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌ت بكه‌ن و بیانده‌ن به‌گژی یه‌كتردا.
نزیكه‌ی سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆ بوو گه‌یشتمه ته‌وێڵه‌و رۆیشتمه خزمه‌تی مامۆستای رابه‌رو ئه‌و برایانه‌ی سه‌ركردایه‌تی، مامۆستای مه‌رحوم به‌توندی باوه‌شی پیا كردم و سوپاسی خوای كرد كه رزگارم بووه‌و بیستبووی ئه‌و شه‌وه له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند هه‌ندێ قسه‌ی زبری به‌رامبه‌رم كردبوو، له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و برایانی سه‌ركردایه‌تی دانیشتم و ورده‌كاری ره‌وشی هه‌ڵه‌بجه‌و گوزه‌ران و حاڵی ئێمه له‌و شه‌وه‌دا كه له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی دهستبهسهربووین و په‌یامه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت رهسوڵیشم به‌سه‌رزاری گه‌یانده مامۆستا..
گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه
نزیكه‌ی 13رۆژ بزووتنه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی له‌ته‌وێڵه مایه‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كان له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه له‌ئارادابوون بۆ هێوربوونه‌وه‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، دواجار وه‌فدی باڵای هه‌ردوولا له‌شاری (قه‌سری شیرین)ی ئێران به‌ناوبژیوانی كۆماری ئیسلامی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ئیمزا كرایه‌وه‌و بزووتنه‌وه خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه ئاماده كرد.
چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی 70ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه بهكاروانێك گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو شار‌و رۆیشتنه‌وه ناو باره‌گاكانی خۆیان، به‌گه‌یشتنی ئه‌وان جه‌نابی مامۆستا سدیقی جێگری رابه‌ری گشتیش هاته‌وه بۆ ناو باره‌گای سكرتاریه‌ت و بارودۆخه‌كه تا ڕاده‌یه‌كی باش هێور بوویه‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆم گێڕانه‌وه پوخته‌ی رووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆژانه‌بوو كهناوچهكهی پێدا تێپه‌ڕی و به‌شی هه‌ره‌زۆریشی ده‌رهاوێشته‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كبوون و له‌ت و په‌تكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، ئه‌وانه‌ش كه ئێستا قسه‌ی زل ئه‌كه‌ن و مزایه‌ده به‌سه‌ر خهڵكیترهوه ده‌كه‌ن كه گوایه هه‌ڵه‌بجه‌یان بهرێككهوتننامه ته‌سلیم به‌یه‌كێتی كردووه پێش بزووتنه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌جێهێشت و هه‌ر ئه‌وانیش بزووتنه‌وه‌یان كرده مه‌لێكی بێ په‌ڕو باڵ و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ك و جبهخانهكانیدا گرت و دواتر چاره‌نووسی ئه‌و چهكانهشمان بینی چۆن ته‌سلیم كران.
ماوه‌ته بڵێم: زۆربه‌مان كهههڵسوڕاوی ناو ئه‌و حزبهبووین به‌شداری زۆر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌و زۆر شتمان به‌ئه‌مانه‌ت به‌گوێدا دراوه‌و ئێستا ده‌توانین بۆ دژایه‌تی یه‌كتر به‌كاری بهێنین، به‌ڵام بێگومان ده‌مشڕی و خیانه‌ت له‌ئه‌مانه‌ت له‌ئه‌خلاقی موسڵمان نییه، له‌ویش خراپتر سیناریۆ خوڵقاندن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن و خۆگه‌وره‌كردن و بوهتان كردنه بۆ مردووه‌كان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ماون توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نییه. گه‌وره‌یی مرۆڤ له‌وه‌دا نییه هه‌ر رۆژه‌و له‌به‌ره‌ی گهورهیهكهوه ته‌قه لهگهورهیهكیتر بكات كه پێشتر دۆستایه‌تی كردووه‌و ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵیدا رۆچووه به‌شی دووركه‌وتنه‌وه‌و شه‌ڕی له‌گه‌ڵیدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه شالاوی درۆ‌و سوكایه‌تییه‌كانی دیسان به‌شی ئاشتی تیادا نه‌هێشتووه‌ته‌وه، چونكه دواجار هه‌موومان مسوڵمانین و كوردگوته‌نی تف هه‌ڵده‌ی ناوچه‌وانی خۆت ده‌گرێته‌وه!. به‌ئومێدی ئاشتی و ئارامی هه‌میشه‌یی بۆ وڵاته‌كه‌مان و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه تاڵه‌كان.