18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی سوریای به‌خشییه ئێران
به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریا ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیوه‌ته ئێران و له ئێستادا كۆماری ئیسلامی ئێران حوكمی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
رۆنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له‌راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئێستا ئێران حوكمی ولاتی سوریا ده‌كات و ئه‌سه‌د هیچ ئه‌ركێكی نییه جگه‌له ناو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، كۆماری ئیسلامی ئێران جێگای ئه‌سه‌دی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته حكومی سوریا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بلاوكردووه‌ته‌وه كه چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی گه‌وره له‌شاری تاران كراوه‌ته‌وه بۆ مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانی شیعه‌و له‌ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه شیعه مه‌زهه‌به‌كان ده‌چنه ئه‌و سه‌ربازگانه‌و خۆیان ناونوس ده‌كه‌ن تا پارێزگاری له‌كۆماره شیعه‌كه‌یان بكه‌ن له سووریا.
له‌راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه "ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازی شیعه ئاماده‌كراوه‌و له ماوه‌ی ئاینده‌دا به‌ته‌واوی سوریا كۆنترۆڵ ده‌كرێته‌وه‌و گروپه شۆڕشگێره‌كان وه‌ده‌رده‌نرێن.
د.ع