18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار: دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو شت ده‌گۆڕدرێت
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه پاش هه‌ڵبژاردن هه‌موو شت له‌كوردستان ده‌گۆڕدرێت.
له‌میانی وته‌یه‌كیدا كه له‌ئاهه‌نگی پشتگیری له لیسته‌كه‌یان له‌ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی پێشكه‌شیكرد، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند "دوای بردنه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، بێگومان نه‌ئیداره‌ی كوردستان، نه‌هاوكێشه‌كان، نه‌ململانێكان، وه‌ك ئێستا و رابردوو نابن، ئاڵوگۆڕی قوڵ به‌سه‌ر ئیداره‌و به‌سه‌ر كوردستان‌و به‌سه‌ر ناوچه‌كان‌و چۆنێتی به‌دیهێنانی مافه‌كاندا دێت‌و به‌ڵێنیشدا كه وه‌ك یه‌كێتیی، له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌دا ده‌بین بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان".
د.ع