18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه خۆت نه‌بووی ئه‌وی تر ئه‌بیت !
قسه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵم
له شار تا خۆر ئاوا بوون به دیار مێزێكی قاچاغ وه ترس
له باوری كوێرانه ئه‌وی كرد به مرۆڤێكی هه‌زار روو رۆژێك
سۆفی و رۆژێك سه‌له‌فی به‌ڵام ئه‌و كه ئه‌بوو به
سۆفی نه حه‌لاجی ئه‌ناسی و نه سوهره وه‌ردی و نه
هیچی له باره‌ی ته‌سه‌ف و زهووده وه خوێنده‌وه ئه‌و كه ئه بوو
به سه‌له‌فی وای ئه‌زانی ته‌نها كورتی پانتۆڵ و سمێڵه‌كانی به‌س
ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌له‌فیێكی ساڵح بێت خۆ ئه‌و باوری به‌م جۆره
ئفكارو عه‌قیده‌یه نه‌بوو به‌ڵكو
ئه‌و ئه‌وه‌ی ناچاری ئه‌كرد هه‌ر رۆژه و به شێوازێك ده‌ركه‌وێت
ته‌نها ترسنۆكێ بوو له خۆی ترس له‌وه‌ی به‌ئازادی به دوێ
به‌ئازادی ئه‌و باوره‌ی هه‌ڵیگرتووه گوزارشتی لێ به‌كات
ئه‌و هه‌قی بوو ئاخر نرخی ئازادی هه‌روا ئاسان نیه رێگای
گه‌یشتن به ئازادی پڕ درك‌و داڵه له ده‌ست دانی نان له ده‌ست
دانی ماڵ له ده‌ست دانی هه‌رچی كه‌ش و فشه ئه‌و شتانه‌ی
كه‌ژیانی ئه‌و ته‌كاموول ئه‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ڵاتن له ئازادی پڕ ئازار تره كه
ئازادیمان له ده‌ست دا هیچ كاڵایه‌ك ئه‌و بۆشایه رووحی و
ئیرا ده‌ویه خۆرسكه‌بڕناكاته‌وه ئه‌و گه‌مه به‌رده‌وام بوو هه‌ر رۆژێك له‌گه‌ڵ
خۆر هه‌ڵاتن ئه‌و كه‌سێكی جیاواز بوو خه‌ڵك بۆیان گێرامه‌وه كه كه‌م
كه‌سیان دیوه ئه‌ونده زیره‌ك و زرینگ و فێڵ باز بتوانێت ئه و هه‌موو
شوناسه هه‌ڵگرێ ئاخرراسته‌كه‌ن تۆ رۆژیك شیوازی قسه كردن و
بۆ ئێواره شێوازێكی تر رۆژێك خۆ هه‌لخستن به‌و مۆدێله‌ی كه هاو ته‌ریبه
له‌گه‌ڵ حوكومی شار زیره‌كی و روێكی ره‌شی گه‌ركه ئه‌و دوجار له ترسی
له ده‌ست دانی ماڵ مالی تری داگیر كرد و له چاودێری له‌سه‌ر كراوه و
بوو به‌چاودێر له سه‌ر خه‌ڵكی رتر ئه‌وه ته‌حولێكی زۆر گرنگ بوو له ژیانی
به‌ڵام تا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا مه‌بست كاڵا‌و دراو ماڵ و
شتی تریش ترسنۆكی و ده‌مامكه‌كانی له‌گه‌ڵ رووی حه‌قیقه‌تی بوون به‌یه‌ك
ئاخ ئاخ چ نه‌فره‌تێكه ئه‌م پوڵه