18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هێرۆ ئیبراهیم : ئه‌وه‌ی كه ده‌نگۆی خراپ له‌سه‌ر مام جه‌لال بڵاوده‌كاته‌وه به‌قوربانی بێت
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی له‌نێو ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا داوای له ئاهه‌نگ گێڕان كرد كه گوێی لێ بگرن، ئه‌وانیش بۆ ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بوون‌و وتی"یاڕه‌بی ئه‌وه‌ی كه ده‌نگۆی خراپ له‌سه‌ر مام جه‌لال بڵاوده‌كاته‌وه به‌قوربانی بێت".
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كاتێك هه‌واڵی بارودۆخی مام جه‌لالی له‌ناو پاركی ئازادی شاری سلێمانی به‌گوێی لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دا هه‌موویان وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ مام جه‌لال هاواریان ده‌كرد مامه مامه،
ئه‌ویش داوای كرد كه یه‌ك ده‌قه گوێی لێ بگرن. له‌گه‌ڵ داوه‌كه‌یدا هه‌وادارانی یه‌كێتی بێ ده‌نگ بوون‌و ئه‌ویش
ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ناخۆش له‌سه‌ر مام جه‌لال ئه‌وترێت، هیچی راست نییه، مام جه‌لال دڵی خۆشه به ئێوه" یاڕه‌بی ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه دروست ده‌كه‌ن، به‌قوربانی مام جه‌لال بن