له كاتی سازدانی ئاهه‌نگی پارتی له شاری هه‌ولێر كه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌رێوه‌چوو ، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه گۆرانی بۆ لیسته‌كه ووت هێرشی كرده سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی یه‌كێتی .
خدر خۆشناو، كه له ئاهه‌نگه‌كه بانگهێشت كرابوو گۆرانیه‌كی به‌سه‌ر بارزانی و پارتی ووت و به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به ووتنی گۆرانیه‌كه‌ی بكات ووتی: "بژی جه‌مال مورتكه‌ی پاڵه‌وان ، جه‌بار فه‌رمانی به‌زاند" ، كه مه‌به‌ستی له جه‌بار فه‌رمانی سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی بوو بۆ سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی .
له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گۆرانیه‌كه‌شی یه‌كێك هاته سه‌ر سه‌كۆیه‌كه‌و به گوێی دا چرپاندی .
له دوای ته‌واوبوونی گۆرانیه‌كه‌ش ، عه‌لی حسێن، به‌رپرسی لقی دووی پارتی هاته سه‌ر سه‌كۆی ئاهه‌نگه‌كه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌و لێدوانه رای تایبه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌و رای پارتی نیه
كوردی‌و