م.عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا رایده‌گه‌یه‌نێ كه چاوه‌ڕێ ده‌كات رێژه‌ی ده‌نگدانی حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاد بكات و ده‌نگی پارتی و یه‌كێتی دابه‌زێت
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : پێموایه كه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌نگمان ده‌داتێ و ئاستی ده‌نگه‌كانمان چه‌ند قات ده‌بنه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌وشی ئیسلامی له هه‌ڵكشاندایه. حزبێكی بچووكی ئیسلامی دیكه هه‌یه به‌ناوی بزووتنه‌وه كه له پارتییه‌وه نزیكن و جاری پێشوو دوو كورسییان به‌ده‌ست هێنا، پێموانییه ئه‌مجاره هیچ كورسی به‌ده‌ست بێن.