رۆژنامه‌نووسێكی یه‌كێتی تیرۆر كرا
19/09/2013 نوسەر: bzavpress

رۆژنامه‌نووسێكی یه‌كێتی تیرۆر كرا

رۆنامه‌نووسێكی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌شاری قه‌ڵادزێ تیرۆر كرا.
شه‌وی رابردوو له‌شاری قه‌ڵادزێ ته‌قه‌ له‌ یه‌عقوب ره‌سول په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان و رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كراو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ، یه‌عقوب ره‌سول له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ كه‌ ئێستا ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌م له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.
د.ع