هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت دهستیپێكردو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ره‌خنه‌ی له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌یه.
ئه‌مرۆ له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دهستیپێكردو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ره‌خنه‌ی له شێوازی به‌رێوه‌چونی ده‌نگدانه‌كه گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا جۆره ئامێرێك به‌كارهاتووه كه زۆربه‌یان كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌و بووه‌ته هۆی په‌كخستنی پرۆسه‌كه له‌چه‌ند ناوه‌ندێك، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش مه‌ترسی خۆی له‌و رووه‌وه نیشاندا.
له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ش، ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئێن ئارتی وت "گومانمان هه‌یه لهكارنهكردنی هه‌ندێك له‌ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه".
د.ع