19/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد‌و كۆماری چینی مه‌زن
په‌یوه‌ندی گه‌لی كورد له‌گه‌ل كۆماری چینی فره‌لایه‌ن نه‌بووه،چونكه گه‌لی كورد ده‌وله‌تی نه‌بووه،په‌یوه‌ندییه‌كانیان زیاتر بازرگانی بووه،ئه‌مه‌ش زیاتر له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌وه‌بوو كه‌خاكی كوردستانیان داكیركردبوو،وه‌ك ده‌بینین هه‌رله‌كونه‌وه‌چه‌ندین شمه‌كی چینی له‌بازارو ماله‌كانی كوردا بوونی هه‌بووه‌له‌وانه‌ش(حه‌ریر-چای-ده‌رمانی چینی....هتد).هه‌روه‌هاله‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌سته‌كان و له‌گه‌ل سه‌رهه‌لدانی شۆرشی چین و بلاوبوونه‌وه‌ی بیری ماویزم به‌جیهاندا په‌یوه‌ندی گه‌لی وكوردو چین پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێتره‌وه،له‌وكاته‌شداگروپه چه‌په‌كانی كوردستان رۆڵیان هه‌بووه له‌بلاوكردنه‌وه‌ی بیری ماویزم له‌كوردستاندا،له‌ریگه‌ی ئه‌وبلاوكراوانه‌ی كه‌حكومه‌تی چین به‌زمانی (فارسی –عه‌ره‌بی وتوركی)چاپی ده‌كرد و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌م ولاته‌دا په‌یداكردووه.
له‌ساڵی1967 گروپی(سازمانی انقلابی حزب توده‌ربران) هاتن بۆ سلیمانی یه‌كیك له‌ره‌هبه‌ره‌كانی ئه‌م گروپه‌به‌ناوی د.جلال كه‌ناوی خۆی(كورشی لاشائی)بووه‌دێت بۆسلیمانی بۆماوه‌یه‌كی زۆرله‌وێ ده‌مێنێته‌وه ئه‌م گروپه هه‌ڵگری بیری ماویزم بووه له‌ئێران،وه ئه‌م پیاوه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ماڵی (عارف كه‌ریم)كه‌یه‌كیك بووه‌له چه‌په‌كانی شاری سلێمانی وبه‌شداری‌كردووه له‌دروستكردنی گروپه سه‌ره‌تاییه‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی)ماوه‌ته‌وه.هه‌روه‌ها ئاشنایه‌تی له‌گه‌ل نه‌وشیروان مسته‌فا و فوئادقه‌ره‌داغی ،وه‌دواتر له‌سالی 1968 گروپیكی گه‌وره‌تردینه سلیمانی و بۆماوه‌یه‌ك لای جه‌لال تاله‌بانی له به‌كره‌جۆ میوان ده‌بن ئه‌م گروپه رۆلیكی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له‌بلاوكردنه‌وه‌ی بیری ماویزم له‌كوردستاندا،ئه‌مه‌ش به‌سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نریت بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی بیری ماویزم.
به‌شیوه‌یه‌كی گشتی گروپی مام جلال رۆلی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له بلاوكردنه‌وه‌ی بیری ماویزم به‌شی زۆری ئه‌ده‌بیات ماویزم یان بۆسه‌ر زمانی كوردی وه‌رگیراوه،دواتریش پاش سه‌رهه‌لدانی شورشی نوێ ی چه‌كداری به‌سه‌روكایه‌تی جلال تاله‌باتی هێنده‌ی تر بیری ماویزم په‌ره‌ی سه‌ند ته‌نانه‌ت بیری ماویزم هۆكاریك بووه بۆ دژایه‌تی كردنی نێوان هه‌ردوو باڵی كوردی(مه‌لای و جه‌لای).
كۆمه‌له‌ی ماركسی لینینی له‌سه‌ر بنه‌مای بیری ماویزم دروست بوو به‌شیكی زوری رۆشنبیران وخویندكاران ولاوانی كوردبه‌م بیره‌گۆشكران وخرانه ناوكوره‌ی شه‌ری فكری،هه‌رله‌وكاته‌دا كتیبه‌كانی ماویزم و هاوبیره‌كانی وه‌ك(گیڤارا و كاسترۆ)له‌ناو لایه‌نگرانی ئه‌م گروپه‌دا بلاوبووه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ل چین به‌تایبه‌ت دوای رزگاربوونی گه‌لی كورد له‌ده‌ستی رژیمی فاشستی عه‌ره‌بی عیراق ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندیه‌كی باشی بازرگانی له‌نیوان كورد‌و چیندا دروست بووه له پاش راپه‌رین بازرگانانی كورد په‌یوه‌ندییه‌كی باش یان له‌گه‌ل كۆمپانیا و كارگه‌كانی چیندا په‌یدا كردووه.به‌شیكی زوری شمه‌كی چینی هینراوه‌ته بازاره‌كانی كوردستانه‌وه ئه‌م بازرگانانه رۆلیكی باش یان هه‌بووه له‌ناساندنی گه‌لی كورد به‌كوماری چین.
كێشه‌ی گه‌لی كورد و كۆماری چین: تاوه‌كو ئه‌مرۆ كوماری چین هیچ هه‌لویستیكی به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌ی كورد نه‌بووه ته‌نانه‌ت زۆر جاریش دژی خه‌باتی رزگاری خوازی بووه هه‌رچه‌نده یارمه‌تی زۆری گه‌لانی جیهاندا وه له‌دژی داگیركه‌رانی به‌تایبه‌ت (ئه‌وروپی و ئه‌مریكی)خه‌باتیان كردووه .به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرجار پشتگیری رژیمه فاشیسته‌كانی عیراق وتوركیاو ئیران و سوریا بو نموونه له‌كاتی كیمیا باران كردنی هه‌له‌بجه و ئه‌نفالدا یان چه‌ته‌گه‌ری رژیمی توركیا له‌دژی گه‌لی كورد .
هه‌رچه‌نده له3/9/2004 له‌په‌كین كونگره بۆپارته ماوییه‌كانی ئاسیا به‌سترا(83)پارت له (35)ولاتی ئاسیا بانگیشت كرا بوون .به‌لام هیچ پارتیكی كوردی یان بانگهیشت نه‌كردبوو ئه‌مه له‌كاتیكدا تاوه‌كو ئه‌مرۆ گه‌لی كورد هیچ بۆچوونیكی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م ولاته نه‌بووه.