20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محمدی حاجی محمود : لە هەوڵی ئەوەداین زیندانیەکان لە ئێران ئازاد بکەین..
لە هەوڵێکی بەردەوامدا محمدی حاجی محمود سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، ئەوەی بە بزاڤ ڕاگەیاند : ئەو بەردەوام لە هەوڵی هێنانەوەی ئەو کەس و لایەنانەیە بە هەر هۆکارێك چووبێتنە ناو خاکی ئێران و هەندێکیان زیندانن و هەندێکی تریان وەك خانەوادە چوونتە ئەو ووڵاتە بە هۆکاری سیاسی دژی یەکێتی و پارتی ..
کاکە حەمەی حاجی محمود ئەوەی بە بزاڤ راگەیاند: کە ئەو بەردەوام لە ئاشتەوای نێوانی ئەو خەڵکانەیە هەندێك لەو خێزانە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان و هەروەها جەختیشی لەسەر ئەوە کردوە لە هەوڵی ئەوەدایە بە جدی کار دەکات بۆ ئەو کەسانەی لە زیندانی ئێران‌دا بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە خاک و زێد‌و مەڵبەندی خۆیان، هەروەها لەگەڵ بەرپرسیانی هەردوولادا ئاخفتن کراوە بۆ گەڕانەوەیان.
جێگای ئاماژە پێکردنە محمدی حاجی محمود بەردەوام وەك خەڵکی ناوچەکە و وەك هێزیکی دیار لە کوردستاندا هەمیشە وویستویەتی کە نێوانی ماڵی کوردی رێکبخات ئاشتەوای بخاتەوە نێوان لایەنەکان، یەکەم کەسیش بووە کە داکۆکی کردوە لە یاسای دژە تیرۆر کە دژ بە ئیسلامیەکان دەرکراوە لە کاتێکیشدا کاک زانا رۆستای ئەندام پەرلەمانی ئەوکاتەی کۆمەڵ و کاک محمد فەرجی ئەندام پەرلەمانی ئەوکاتەی یەکگرتو لە لیژنەکەدا بوون، کاک محمدی حاجی محمود داکۆکی کردوە لەوەی کە ئەو یاسایە دژ بە خەڵکی موسڵمان و لاوەکانی ئەو ووڵاتیە کە زیاتر ئینتیمایان بۆ ئیسلام هەیە..
سه‌یر له‌وه‌دایه یاساكه تایبه‌ته به ئیسلامییه‌كان‌و له‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌ركراوه، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی هیچكام له حزبه ئیسلامییه‌كان فشاریان نه‌خسته‌سه‌ر بارزانی بۆ واژۆنه‌كردنی، ته‌نانه‌ت له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دابوون كه ده‌نگیان بۆدا.
یاساكه له‌ڕۆژی 3\ 4\2006 له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراو ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ش كه به‌تایبه‌تی‌و نهێنی‌و به‌نوسراوی ژماره 778م له ڕۆژی 4\4\2006 نامه‌ی بۆ بارزانی نارد كه یاساكه واژۆنه‌كات، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یه:
برای به‌رێز: جه‌نابی كاك مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش...
سڵاو ڕێز...
ئه‌و نامه‌یه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌وه هه‌یه له كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و دواڕۆژو مێژووی میله‌ته‌كه‌شمان ئه‌ویش پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قانونی تیرۆره, ئه‌مرۆ تیرۆر یا ڕه‌شه‌كوژی بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانی‌و كوردستانیش كه‌به‌شێكه له‌و جیهانه پان‌و به‌رین‌و پر له‌جه‌نجاڵ بۆیه كوردستانیش پێویستی به‌قانونی دژی ڕه‌شه‌كوژی یا تیرۆر هه‌یه خه‌ڵكی كوردستان له‌مێژووی دوور‌و درێژی خۆیدا هه‌میشه له‌ناوچووی ده‌ستی تیرۆر بووه‌و باجه‌كه‌ی داوه له ڕابه‌رانی كورد‌و ملیان كردووه به په‌تی سێداره‌وه تا گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ‌و كیمیاباران‌و ئه‌نفال ئه‌وه‌ی دوژمن له‌ده‌ستیهاتووه له‌كورد درێغیاننه‌كردووه به‌ڵام كورد جگه‌له به‌رگری ڕه‌وا هیچ ڕۆژێك په‌نای بۆ كاری تیرۆر نه‌بردووه له جه‌بهه‌ی شه‌ڕه‌كان كاتێك پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بوو دیل له‌دوژمن ده‌گیرا پارێزراو بووه‌و قه‌ت تۆڵه‌ی لێنه‌كراوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له‌ئازاری (1991) ئه‌و هه‌مووه ئه‌نفال‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش كرا له‌و هه‌موو دیله‌ی كه ده‌ستی كورد كه‌وت به‌ڕێزه‌وه به‌خێویانكردن تا به‌رێكرانه‌وه برای به‌ڕێز جه‌نابتان به‌شێكی زۆری باجی تیرۆرتان داوه له براو كه‌س‌و كارت تا خه‌ڵكی كوردستان ماوه‌یه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان قانونی تیرۆر‌و دژی تیرۆر باس‌و خواسی جۆربه‌جۆری لێده‌كرێت بوونی قانون باشه به‌ڵام بۆ كورد‌و یه‌كه‌م قانونی كوردی كه میله‌تێكی زه‌حیه‌ی ده‌ستی ئیعدام‌و په‌تی سێداره‌یه له یه‌كه‌م قانونی خۆیدا دانانی وشه‌ی ئیعدام لای من شه‌خسی به‌قورسی ده‌زانم ڕاسته ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كی نائارام‌و پڕله گیر‌و گرفتداین به‌ڵام بڕگه‌ی ئیعدامیش ئاسان نییه ناوی كه یان سزا‌و حوكمی جۆربه‌جۆریش هه‌یه كه‌متر نییه له ئیعدام من له‌گه‌ڵ یاساكه‌دام به‌ڵام له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئیعدام یا مه‌رگ بۆ كه‌س نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه شیاوی مردنیش بێت سیغه‌یه‌كی كه‌ی بۆ دیاریبكه‌ن‌و پێناسه‌ی تیرۆریش ئاسان نییه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی په‌لاماری كه‌ركوك‌و شوێنه‌كانی كه‌یدا كورد دیفاع بكات تیرۆره ئایا حكومه‌ت تیرۆر ناكات ئایا كه‌سێك داوای مافی خۆی بكات تیرۆره له رۆژی 3\4\2006 به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئیعدام‌و سجنی هه‌تاهه‌تایی‌و پانزه ساڵ حكومیان په‌سه‌ندكرد من دژی خاڵی یه‌كه‌مم‌و به‌پێویستی نازانم بۆ ناو پرۆژه‌كه یا قانونه‌كه دوای په‌سه‌ندكردنی پێویستی به ئیمزای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه ئه‌ویش جه‌نابتان ئیمزای ده‌كه‌ن ئه‌و كات كاری پێده‌كرێت من وه‌ك پێشمه‌رگه‌و مرۆڤ‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و نامه‌یه‌دا بۆ جه‌نابتان ڕای خۆم نووسیوه كه‌وا ورده‌كاری زیاتری تێدابكرێت هیواداریشم ئیمزای جه‌نابتان له‌سه‌ر وشه‌ی ئیعدام نه‌بێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی سۆسیالیست له‌په‌رله‌مانی كوردستان