20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یامی د.بشیر حه‌داد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژی ده‌نگدان
به بۆنه‌ی به‌رێوه‌چونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و نزیك بونه‌وه‌ی رۆژی ده‌نگدان به پێویستی ده‌زانم ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه روون بكه‌مه‌وه:
١- هه‌ڵبژاردن وه‌ك یه‌كێك له میكانیزم و شێوازی ده‌ستنیشانكردنی ده‌زگا باڵاكانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی وڵاتیش به باشترین و دادپه‌روه‌رترین میكانیزم و ئامراز ده‌زانین ئه‌گه‌ر به راست و دروستی ئه‌نجامبدرێت.
٢- به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه و چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌ركێكی ئایینی ونیشتمانی ئه‌خلاقییه، بۆیه زۆر گرنگه خوشك و برایانمان له گه‌نجان و پیران ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌مانه‌ت له ئه‌ستۆی خۆیان لابده‌ن .
٣- زۆر گرنگه ده‌نگده‌ر نه‌هێڵیت ده‌نگی به فیرۆ بروات و بیدات به‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی كه قه‌ناعه‌تی ته‌واوی هه‌یه به كه‌فائه‌ت و ئه‌مانه‌تی وه به ئه‌زمونی كاركردنی.
٤- خوشك و برایان چاك بزانن ده‌نگی ئێوه سه‌نگی مه‌حه‌كه و ئه‌مرۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتدارن و هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كانیش ته‌ماشای ده‌می ئێوه ده‌كه‌ن و چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی ئێوه‌ن. ئێوه‌ش به‌و په‌ری ئازادییه‌وه ده‌نگی خۆتان بده‌ن و یژدانتان ئاسوده بكه‌ن.
٥- فیڵ و ته‌زویر كردن و زیاتر له جارێك ده‌نگدان كارێكی نا شه‌رعی و نا یاساییه، كه‌سی به باوه‌ڕ و به ویژدان ئه‌م كاره ناره‌وایه ناكات ئه‌گه‌ر داواشی لێبكرێت پێویسته خۆی توشی ئه‌م گوناه و تاوانه نه‌كات.
٦- ئه‌گه‌ر لهحاڵهتێك سوێند و ته‌ڵاقیشیان پێ خواردیت بۆ ئه‌وه‌ی ناچارت بكه‌ن بۆ ده‌نگدان به كه‌سێك كه تۆ به شایسته‌ی نازانیت، تۆ قه‌ناعه‌تی خۆت بهكاربێنه و ویژدانت ئاسوده بكه و مه‌ترسه چونكه هه‌ر سوێندو ته‌ڵاقێك به زۆر بێت هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه.
٧- بزانه كه ده‌نگی تۆ كاریگه‌ریی هه‌یه و مه‌ڵێ جا به ده‌نگێكی من چ ده‌بێت ، جاری وا بوه كه به یه‌ك ده‌نگ هاوسه‌نگییه‌كان گۆرراون،له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه به‌شدار بیت و خه‌ڵكیش هانبدهی بۆ ده‌نگدان ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئایینده‌یه‌كی گه‌ش و ئاوه‌دان و پر له دادپه‌روه‌ری و دوور له گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوری بێته كایه‌وه، ده‌نا نابێ دواتریش گله‌یی بكه‌یت.
٨- له كۆتاییشدا داوا له گشت لایه‌نه‌كان و لیسته‌كانی هه‌لبژاردن ده‌كه‌م كه له رۆژی ده‌نگدان زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆ و لێبورده بن و جوانی وپاكی پرۆسه‌كه بپارێزن و كارێكی وا نه‌كه‌ن كه خه‌ڵكی بیانی خاڵی لاواز و ناشایسته‌مان له‌سه‌ر تۆمار بكات . هه‌روه‌ها داواكارم لێیان كه دوای هه‌ڵبژاردن رازی بن به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌گه‌ر به دڵیشیان نه‌بێت و نه‌بنه هۆكاری ئاژاوه و پشێوی نانه‌وه چونكه میلله‌ت و مێژوو له كه‌س نابورن. به دڵنیاییشه‌وه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا خه‌ڵكانێك سه‌رده‌كه‌ون و هه‌ندێكیش ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست ناهێنن. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان به‌شدار بین له سه‌ر خستنی ئه‌م پرۆسه جوانه و بیكه‌ینه نه‌ریتی داهاتوشمان.
ئیتر به‌ره‌و شایه‌تیدانی به‌حه‌ق له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له ٢١/٩ به هیوای كوردستانێكی ئارامتر و ئاوه‌دانتر.
له‌گه‌ل رێز وتقدیرم بۆ هه‌موو لایه‌ك.
براتان
د.بشیر خه‌لیل حه‌داد
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان
19/9/2013